لەبارەی قەرەبووکردنەوەی حاجیانی ئەمساڵ بڕیاردرا
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، هاوشێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵیش حاجییان قەرەبوو دەکرێنەوە و بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە و دەشڵێت، بۆ گەشتی ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە هەرێمەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.
ئەنجومەنی راژەی گشتیی عێراق داوا دەکات ٨٣ هەزار پلەی وەزیفی نوێ لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا جێگیر بکرێت و رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دامەزراندنەکە تەواو کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتییانی ئەمریکی و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری عێراقدا.
هاوڵاتییەک لە سنوورى رانیە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى گڵەزەرد هەڵدێرا و بە وتەی بەرگری شارستانی راپەڕین، بەهۆیەوە قاچى شکاوە.
کەشناسیی هەرێم، ئاماری بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، چوارتا لە پارێزگای سلێمانی بە تۆمارکردنی ٧٧ ملیمەتر باران، زۆرترین رێژەی بارانباری تیدا باریوە.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ رادەستکردنی لیستی مووچە و راپۆرتی دەرخستەی کۆتایی و دەشڵێت، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری رادەستکردنن بە بەغدا.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، عێراق خاوەنی سیستەمێکی پەرلەمانییە و پێویستە هەموو لایەک رێز لەم سیستەمە بگرن. وتیشی، هەڵوێستە سیاسییەکانی پارتی و بایکۆتکردن بە واتای کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی نایەت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە شەپۆلێکی بارانبارین و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و شەپۆلە هەتا ئێوارەی سبەینێ بەردەوامی دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری گەڕیی دووەمی دانوستانمان نەداوە و دەشڵێت، ئەمریکا بە گرتنەبەری رەفتاری دژبەیەک و پێشێلی بەردەوامی بڕگەکانی ئاگربەست نیشانی دا کە جددی نییە لە بەدواداچوونی پرۆسەی دیپلۆماسی.
میدیای ئێران، گومان دەخاتە سەر خولى دووەمى دانوستانەکان و ئاشکراى دەکات تاران بە مەرج دانوستان دەکاتەوە، لە کاتێکدا بڕیارە سبەى شاندى ئەمریکا بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێبکەوێت.
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، هێزهكانیان له كهنداوی عومان دهستیان بهسهر كهشتییهكی گهورهی ئێرانیدا گرتووه كه ههوڵیداوه گهمارۆ دهریاییهكهیان ببهزێنێت.
لاهور جەنگی دەڵێت، هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بە ناحەق زیندانی کراوین". دەشڵێت، رێگە نادەن دۆسییەیەکان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ پۆڵاد جەنگی پێکەوە بڕیاریانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرن.
کۆمسیۆن دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند و ئاشکرایکرد، هەر لەم قۆناغەدا لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمار دەکرێن.
وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، کەناڵە درۆزنەکەی مەسروور بارزانی، بە ناوی بەرپرسێکی نەوەی نوێوە هەواڵێکی درۆی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، "لای ئێمە ئەوەی دەبابەی بەعسی هێنابێت و شەنگال و کوردستانی فرۆشتبێت ئەوە جێی متمانە نییە".
بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی بەڕێکەوتنی حاجییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ وڵاتی سعودیە لە رۆژی ٧ـی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تاران تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لە بارەی بەشدارییکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان ئەمریکا نەداوە.
کەشناسیی هەرێم، بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە کە تێیدا کەمترین و زۆرترین رێژە دەستنیشان کراوە و بە گوێرەی ئامارەکان، زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.
قائیمقامیەتی کفری، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەن، لەمەودوا دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵاندا بە پێی کۆبوونی خۆراک (فۆرمی بایەعی) دەبێت، هەر ماڵێکیش بوتڵێکی غاز وەردەگرێت.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە خورماڵ گەنجێکیان بە تۆمەتی بردنی دەرگای نۆرینگەیەک و بردنی کامێرای چاودێری نۆرینگەکە دەستگیر کردووە.
هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی تاكە كاندیدی ئێمەیە و پشتیوانی خۆمان لە مالیكی كشاندووەتەوە".
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە شاندی باڵای ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بگاتە وڵاتی پاکستان و ئاشکراشیکرد، ئەگەر بگەنە رێککەوتن ترەمپ و پزیشکییان لە ئیسلام ئاباد پێکەوە واژۆی لەسەر دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی فرۆشتنی ناوچه گهشتیارهكانی ههڵهبجه به کەسانی بیانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ زەوییەکی گەشتیاری بە کەسانی بیانی و دەرەوەی ناوچەکە نەفرۆشراوە.
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، جهی دی ڤانس، جێگری سهرۆكی ئهمریكا سبهی دووشهممه ناچێته پاكستان بۆ ئامادهبوون له دانوستانهكان لهگهڵ ئێران. دەشڵێت، تەنها لهبهر نیگهرانی ئهمنی ناچێت ئەگەرنا ئەو کەسێکی زۆر نایابە.
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی تائێستا لەنێوان ئێمە و یەکێتییدا هەیە بریتییە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و هێشتا ئەم گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە نەبووەتە رێکەوتنێکی نووسراو.
حزبی دەعوە كە نوری مالیكی سەرۆكایەتیی دەكات ئاشکرای کرد، "مالیكی لە كاندیدبوون نەكشاوەتەوە و هیچ كەسێكیشی دیکەش لە شوێنی ئەو كاندید نەكراوە".
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی ١٩٨ پەرلەمانتار ئەنجامدرا بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ (خزمەتی ئاڵا) و پڕۆژەیەکی دیکە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی "فلای دوبەی" گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شاری سلێمانی دەستپێکردووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژییەکی نوێی بۆ داماڵینی یەکجاریی ئێران لە توانای ئەتۆمی گرتووەتە بەر و بەپێی پلانێکی مەترسیدار و بێوێنە کار دەکات بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی پاشماوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بنکەی "ئۆک ریج" لە ویلایەتی تێنیسی ئەمریکا.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ تەنێک گەنم بە ٧٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت، وتیشی بۆ ئەمساڵیش نزیکین لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دێرەلووک هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەخوڕ مەترسییەکی جددی هەیە کە بەنداوی مای لە نزیک گوندی کوانێ بتەقێت.