بە درۆن هێرشکرایەسەر کەمپی سورداش
سەرڕایی درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئێران هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردوامن و جارێکیتر بە درۆن هێرشکرایەسەر کەمپی سورداش و زیانی گیانی نەبووە.
سەرەرای ئەوەی کێشەی کەمیی غاز لە سنووری دهۆک بەردەوامە، هەندێک کەس غازی حکومی لەسەر شەقامەکان بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە کەرکوک لە کاتی تێکردنی کۆنکرێت باڵەخانەیەک داڕووخا و قائیمقامی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەش کەس برینداربوون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکەی کەم هەیە.
کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی دەڵێت، ژمارەیەك لە گەشتەکانی لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی فڕۆکە لە ئەنجامی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ شاندی نەوەی نوێ سەردانی کەسوکاری ئەو کەسانەی کرد کە لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و دواتریش لە نەخۆشخانەی ئازادی چاویان بە بریندارەکان کەوت و نیگەرانی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربری.
سایلۆی هەولێر دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات و دەتوانن پارەکانیان لە بانکی TBI وەربگرن.
لە کۆیە کۆمەڵێک سەگ هێرش دەکەنە سەر خوێندکارێکی پەیمانگا، لە کاتی چوون بۆ ئاهەنگی دەرچوونی و بە سەختی برینداری دەکات.
راوێژکارێکی بارزانی دەڵێت،پارتی لە بەغدا رووبەڕووی پەراوێزخستن بویەوە و لەدەرەوەی سازان زۆرینەی بەسەردا سەپێندرا و وتیشی، ئێستاش لەڕێگەی گفتوگۆو لێكگەیشتن رێگای زۆر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ پارتی.
هەرچەندە بەپێی زانیارییەکان، بەغدا رازیە بۆ ئەم مانگەش کەمتر لە ١٢٠ ملیار رادەستبکرێت بەڵام تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆی رادەىست نەکردووە و بەو هۆیەشەوە ناردنی مووچەی هەرێم دواکەوتووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، دوای بەدواچونیان بۆ گرفتی غاز لە شارەزوور و سەیدسادق لەبەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی سلێمانی بەڵێنیان پێدرا ٢٨٠تەن غاز بنێردرێت بۆ هەردوو قەزاکە.
سەرباری تەواوبوونی وادەى دەستورى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەڵام چاوگێک دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە فەرمیەکانی راگرتووە. وتەبێژی هاوپەیمانی نەسریش دەڵێت، لەچەند كاتژمێری داهاتوودا كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكرێتەوە.
کوڕی شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی کارەساتەکەی کەرکوک، وردەکاری نوێ دەربارەی ساتەوەختی رووداوەکە و نەمانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەیان ئاشکرا دەکات.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسکیلی لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە کرد.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوخەمیی خۆی لەسەر رووداوەکەی کەرکوک دەربڕی و هیواش دەخوازێت کەرکوک و هیچ شارو شارۆچکەیەکی تری کوردستان تووشی رووداوی دڵتەزێنی لەو جۆرە نەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامار، لە رووداوە هاتووچۆکەی کەرکوک حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە، ٢١ کەسیش بەسەختی برینداربوون و ٣٥ ئۆتۆمبێلیش
چاوگێکی ئاگادار ئاشكرایكرد، "چوارچێوهی ههماههنگی بڕیاری دواخستنی كۆبوونهوهكهی ئهمشهوی داوه بهبێ ئهوهی هۆكاری ئهو دواخستنه رابگهیهنێت".
پارێزگاری کەرکوک بەهۆی رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک بڕیاریدا، رۆژێک ماتەمینی گشتی رابگەیەنێت و هێزە ئەمنییەكانیشی راسپارد لەمەودوا لە حەوتی بەیانییەوە تا ١٢ـی شەو رێگە بە بارهەڵگر نەدرێت بێتە سەنتەری شارەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەکی نوێی بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاوکردەوە کە مامەڵەی سڕینەوەی ناوی کۆچکردوو (وەفات) یان جیابوونەوەی هاوسەران (تەڵاق)یان هەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە مەبەستی رایی کردنی کارەکانیان، بەپێی رێنماییەکان سەردانیان بکەن یان خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاربهێنن.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تەواوی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک و هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە، کە بڕیارە سبەی، عێراقچی سەردانی مۆسکۆ بکات و لەگەڵ پوتن، کۆببێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ئاگربەست و دانوستانەکان.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت و وڵاتەکەی وەک لایەنی براوە لەم ململانێیە دێتە دەرەوە و دەشڵێت، ئێران هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەستدا نییە، جگە لەوەی ئەگەر دەیانەوێت دانوستان بکەن دەبێت پەیوەندی بە واشنتنەوە بکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا رووداوێكی هاتووچۆ لەنزیك نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووک روویدا؛ شۆفێرێكی بارهەڵگر كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە ٢٥ ئۆتۆمبێل تووشی پێكدادان بوون، بە وتەی تەندروستی کەرکوک تا ئێستا، لە رووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندارن.
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی ناجێگیری كەشوهەوا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم بەرێوەیە و هاوکات هۆشداریش لە بارینی بارانی بەلێزمە و تەرزە دەدات لەگەڵ بوونی هەورەبروسكە.
لە پای کار و چالاکییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و گرنگی دان بە کێشەکانی خەڵک، لە میانی رێوڕەسمێکدا دامەزراوەی حەیەدەری، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
سەرۆکی پێشووی سوریا، بەشار ئەسەد، بە شێوەی نا ئامادەبوو (غیاب) لەگەڵ ماهر ئەسەدی برای لە یەکەمین دانیشتنی "دادپەروەری راگوزەر" لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دادگایی کران.
بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گوژمەیەکی نوێی پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغداوە بگاتە هەرێم و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەری کێشەکان ناکات و دەبێت پارتی بەپێی ئیستحقاقی خۆی حکومەت پێکبهێنێت، دەشڵێت، "رێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ بۆ خزمەتکردنە نەک موئامەرە".
حکومەتی ماوەبەسەرچوو تائێستا داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، هەرێم داوای کردووە بەغدا بەشێوەی مەقاسە موچە بنێرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە گەشتی وشکانیی حاجیانی هەرێم کرا، لە عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە.