یەکەم پەیامی زەیدی دوای بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، لە یەکەمین پەیامیدا دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، رایگەیاند، "سوپاسی پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەکەم بۆ بەخشینی متمانە بە حکومەتەکەمان" و جەختی کردەوە، "ئەم متمانەیە ئەمانەتێکی گەورەیە و بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری هەنگاو دەنێین".
پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە متمانە بدات بە رێباز حەملان تا لەسەر پشکی پارتی ببێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بەپێی زانیارییەکان جگە لە پەرلەمانتارانی پارتی پەرلەمانتاری هیچ لایەک ئامادەنەبووە دەنگ بەو کاندیدەی پارتی بدات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شتێك نەماوە بەناوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بێلایەنی خۆی لەدەستداوە.
پەرلەمانتارانی یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێست چوونەتە لای دەستەی سەرۆکایەتی و داوایان کردووە دەنگدان بە سروە عەبدولواحید دوابخرێت و دەنگی پێ نەدرێت، بەڵام داواکەیان رەتکراوەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ١٤ پۆستی وەزاری دا و دەنگدان لەسەر نۆ پۆستی دیکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد و تا ئێستا ١٤ وەزیر متمانەیان پێدراوە و دەشڵێت، سروە عەبدولواحید، بە وەزیری ژینگە هەڵبژێردرا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆدا متمانەی بە کارنامە و زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەی عەلی زەیدی بەخشی و بەمەش عەلی زەیدی بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی سێیەم منداڵ لە ئاوی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە، کە پێشتر تەرمی دوو منداڵ دۆزرابوونەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کەمێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەستپێدەکات، بەپێی زانیارییەکان لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ بە ١٩ وەزیری حکومەتی داهاتووی عێراق دەدات.
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکرد کە سێ دەفتەری هاوڵاتییەکی دزیبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر زۆربەی پارە دزراوەکەدا گیرا.
پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە زیادکردنی پێنج نمرەی نوێ بۆ نمرەکانی پێشووی بڕیار کە پێشتر پێنج نمرە بووە.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجەکانیان بۆ ٧٤ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کە ئەمە بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی ٢٠١٨ـەوە.
ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بەسەر "عەجاج تکریتی" جەلادی نوگرە سەلمان دەربڕی و داوا دەکات بە زووترین کات بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردە دەبێت و سبەینێ هەینی هۆشداری دەدرێت لە بارینی تاوەباران، هەورەبرووسکە و خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت.
هۆشیار زێباری داوا دەکات کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە خێرایی پێکبهێنرێت و هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر پەرلەمانتاران بۆ فەریزەی حەج بچنە دەرەوەی وڵات، پرۆسەی متمانەدان بە حکومەت زیاتر دوا دەکەوێت، وتیشی، پێویستە بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
مونا قەهوەچی دەڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و خێراکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پێویستە لایەنەکان لەسەر بنەمای هاوبەشی رێکبکەون.
لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنیدا لە بەغداد، دادگای رەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ "عەجاج" جەلادەکەی زیندانی نوگرە سەلمان دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن دەیان شایەتحاڵ و قوربانیی ئەنفالەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە رێککەوتنی یەکگرتنەوە و هێزەکانیان تێکەڵی سوپای سوریا دەکرێن، ئاماژەی بەوەش کرد کە پلانێک هەیە بۆ سەردانیکردنی تورکیا و ئەگەری بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، ئامانجی ئەوان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و هیوادارن پێکهێنانی حکومەتی عێراق ببێتە دەرفەتێک بۆ کاراکردنەوەی
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتی هەیە ئەو هەڵانەراست بکاتەوە کە پێشتر بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراون و دەیانەوێت عێراق بەهێز بێت بۆ ئەوەی هەرێمێکی بەهێز هەبێت..
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جاری دووەم دانیشتنی دادگایی لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی لە شاری سلێمانی دواخرا، هۆکاری دواخستنەکەش بۆ ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران دەگەڕێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کارنامە و کابینە وزارییەکەی عەلی زەیدی کۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش لە کۆی ٢٣ وەزارەت تەنها دەنگ لەسەر ١٩ وەزارەت دەدرێت و ئەوانی تر بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە.
چیرۆکی هونەرمەندێکی مەریوانی لە زوریخ؛ گەنجێکی کوردی خەڵکی گوندی (نێ)ی مەریوان، دوای ٢١ ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە نیشتمان، ئێستا لە شەقامەکانی شاری زوریخی سویسرا خەریکی نەخشاندنی مێژوو و کولتووری کوردییە لەسەر دار و بەردی ئەو وڵاتە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گریبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانە سێ رۆژییەکەیدا بۆ پەکین لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین کۆبووەوە، ترەمپ هەوڵدەدات چین وەک نێوەندگیرێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەکاربهێنێت لە بەرامبەردا پەکین داوای لادانی سزاکانی سەر تەکنەلۆژیاکەی دەکات و هۆشداری لە دەستوەردان لە پرسی تایوان دەدات.
عەباس عێراقچی دەڵێت، "سوپاكەمان ئامادەیە وەڵامێكی وێرانكەرى دوژمنان بداتەوە و ئێران رادەستی هیچ فشار و هەڕەشەیەک نابێت".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی ساڵێک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی پێشتر هاوردە کراون و بەهۆی بارودۆخی وڵاتەوە نەفرۆشراون، بەبێ ئەوەی هیچ سزایەکی دارایی بیانگرێتەوە.
ئەمڕۆ لە دادگای کەرخی رەسافە لە بەغداد، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی ناسراو بە جەلادەکەی نوگرە سەلمان بەڕێوەدەچێت؛ پارێزەری دۆسیەکەش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، ئەگەری هەیە هەر ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی بدرێت.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرایی زیاد و بێ مۆڵەت بوونی شۆفێرەکەیەوە، چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا و کەسێک بریندار بووە و زیانی ماددیشی گەیەندووە بە شەقامەکە.