پەیامێکی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە بۆ حکومەتی سوریا
هەسەدە ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئاگربەست بەڵام گروپە چەکدارەکانی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە هەرێمەکانی جەزیرە و کۆبانی و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت،زیاتر لە ٢٦٠پەرلەمانتار لە لیست و پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان پشتگیری نوری مالیکی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
نوێنەری حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت، ئەگەر بەغدا مامەڵەی سیاسی لەگەڵ هەرێم نەكات، ئەوا مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت.
هێلکە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی پڕۆتین دادەنرێت،وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیتو بەم شێوەیەشیارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش دەدات، بەڵام لە چ کاتێکدا پێویستە هێلکە بخۆیت؟.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەو و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە دەڵێت، "ئامادەین له ماوەیەکی کورتی داهاتوودا رێککەوتننامەکه جێبەجێ بکەین و له سەر زۆر شت لێکتێگەیشتنمان هەیە". دەشڵێت، "دەمانەوێت خۆمان ناوچە کوردییەکان بپارێزین".
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، گواستنەوەی ئەندامانی رێکخراوی داعش بۆ زیندانەکانی عێراق، بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئاسایشی ناوچەکەیە.
رێکخراوی کوردستانی عێراقی CPTـی ئەمریکی کەیسێکی کۆمەڵکوژی ئاشکرادەکات کە تێیدا خێزانێکی ١٢ کەسی کورد، لە کاتی هەوڵی راکردنیان لە شاری رەققەوە بەرەو حەسەکە، دەکەونە بۆسەی چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا، شەشیان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن و شەشەکەی دیکەشیان بە سەختی برینداردەکرێن.
وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردوە و دەڵێت، تا ئێستا هیچ رێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.
سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست، هەسەدە دەڵێت، بەهۆی بۆردومانی سوپای حكومەتی كاتیی سوریا بۆ گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی، منداڵێک گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانی ساڵی ٢٠٢٦، بە ئامانجی گەیشتنە بە ئاستی خۆبژیوی لە هەموو بەرهەمە نەوتییەکان و هەنگاونانە بەرەو هەناردەکردنی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەرگای سکۆلارشیپی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەکاتەوە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو زەماڵەیە بۆ سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمە و وڵاتی تورکیا پاڵپشتییە داراییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای زڕگوێز - قەرەداغ روویداوە و بە وتەی فریاکەوتنی سلێمانیش، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
وهزارهتی كارهبا دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی کارەبادا دروست بووە.
سبەی کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەی مووچەخۆران و كێشە ئابوورییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ، ئاماری فەرمیی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە کۆی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل بووە.
سهرۆكی یهكێتیی رایگهیاند كه پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیرانی عێراق دهكهن، دهشڵێت، "جهخت له هاریكاری و ههماههنگی نێوان لایهنه سیاسییهكان دهكهینهوه له پێناو گهیشتن بهحكومهتێكی بههێزی خزمهتگوزار".
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند، سەرەڕای رێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، لە ئێستادا گروپهكانی سهر به دیمهشق هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی دهوروبهری كۆبانێ.
نوری مالیکی بە کاندیدی پۆستی سەرۆک لەلایەن جوارچیوەی هەماهەنگییەوە دیاریکرا، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران بۆ جاری سێیەم دەبێت کە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، چەکدارانی دیمەشق هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئەو ناوچەیە.
مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێکرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هێشتا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.
میدیاکانی ئیسرایل دەڵێن، بەمزوانە ئیسڕایل و سوریا لە پاریس بە نێوەندگیری ئەمریکا کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی رێککەوتننامە ئەمنیەکەی نێوانیانن و هاوکات، تا کۆتایی ئەمساڵێش باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە سوریا دەکرێتەوە.
عەتا سەراوی دەڵێت، ئەمڕۆ تێکۆشەرێک بەناوی بەختیار چالێنجی ئەو و محمدی حاجی محمود و سەرحەد قادری کردووە، کەوا سەرکردایەتییان بکەن بۆ رۆژئاوا رایدەگەیەنێت کە ئامادەیە بۆ پێشکەوتنیان و سەرکردایەتی کردنیان.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، ئەو منداڵانەی لە زیندانی ئەقتانبوون لە رەققە، بەشێکیان بە تاوانی جۆراوجۆر و بەشێکیشیان بەهۆی بەکارهێنانیانەوە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەوێ زیندانی کرابوون.
عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ وەرگرتنی گروپێكی نوێ لە ئەندامانی داعش كە ژمارەیان ٢٥٠ كەسە و لەڕێی ئاسمانی و وشكانییەوەو لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندا دەگوێزرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، قائیمقامی بازیان گۆڕاو بڕیارە هەفتەی داهاتووش قائیمقامی دەربەندیخان بگۆڕێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.