پێشمەرگەیەک لەکاتی راماڵینی بەفردا کەوتە ژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریای عەرەبی و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، پشتگیری تەواوی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی گواستنەوەی سوریا راگەیاند و وتیشی، ئەمەریکا قوربانییەکانی هەسەدەی لە شەڕی دژی داعش لە بیر نەکردووە و وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بەدیهێنانی سەقامگیریدا دەمێننەوە.
پارێزگاری حەلەب رایگەیاند، بە هۆی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و سوپای عەرەبیی سوریا، لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە باکووری حەلەب، ١٥٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە کاتی پاککردنەوەی رێگا لە بەفر، کەسێک کەوتە ژێر شۆفڵ و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەنجومەنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات بێنە سەر شەقامەکان و روو بکەنە نەخۆشخانەی (خالید فەجر).
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی حەلەب، هێزەکانی هەسەدە بە ئەنجامدانی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای شارەکە تۆمەتبار دەکات، لە بەرامبەردا هەسەدە بە تووندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بە چەواشەکاری ناویان دەبات.
وابڕیارە سبەینێ پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و چەند پرسێکی تر تاوتوێ بکەن.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٣ هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە.
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە راگەیەندراوێکدا، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەڕەکی شێخ مەقسود راگەیاند. ئاسایشی ناوخۆی حەلەبیش، هەواڵەکە رەت دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە کە شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەردەوامی هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی غازی سۆباوە لە دهۆک سێ کەس خنکان و گیانیان لەدەستدا، رووداوەکە لە گوندی باوەرکێ لە سنووری شارەدێی سەرسنگ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بووە.
کەشناسی هەرێم بڕی بەفربارینی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە مەرزی کێلێ زۆرترین بڕی بەفرباریوە کە ٤٠ سانتیمەترە.
هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان لە سلێمانیش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، "داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکات هێرشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب رابگرێت".
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تاوتوێکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر رێكخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی هیرانی سەر بە شەقڵاوە بووە، کە بڕی ١٠٤ ملیم باران باریوە.
ناوهندی راگهیاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له شاری حهلهب رایگهیاند، بانگهشهكانی حكومهت دیمهشق بۆ كۆنترۆڵكردنی شێخ مهقسود ناراستە، دهشڵێت، "پێكدادانی توند له شهقامهكانی شێخ مهقسود بهردهوامه".
بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر، لە بەشیكی رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆران ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووەوە و بەرگرى شارستانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تا بۆیان دەکرێت لە ماڵ بمێننەوە.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەش بکرێت و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش بری هاوکارییەکە ٧٦ هەزار دینارە.
بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، حکومەتی سوریا دەیەوێت بە پەلاماردان کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام ئێمە پابەندین.
یەکێک لەو شاخەوانانەى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى پیرەمەگرون هەڵدێران، گیانى لەدەستدا.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، پێکدادانەکان بەردەوامن و دوو هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشقیان تێکشکاندووە.
لە هەولێر، هاوڵاتیان دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی لە بەردەوامی دابەشکردنی مادەکانی بەشەخۆراک دەدات و دەڵێت بەشی پێویست لە مادە خۆراکیەکان کۆگاکراون.
دوو شاخەوان لە کاتی شاخەوانیدا لە سەر شاخی پیرەمەگروون هەڵدێران و بارودۆخی کەسێکیان ناجێگیرە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر ١٠٣ هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون.
ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڵێت، بڕیاریان داوە بمێنینەوە و بەرگری دەکەن، ئەم هێرشانە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵیت، ژمارەی قوربانیان و بریندارانی مەدەنی و سەربازی هێرشەکانی حەلەب گەیشتووەتە ١٣٧ کەس.
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سوپای رووسیا بۆ سەر شاری کیێف و دەوروبەری، باڵیۆزخانەی دەوڵەتی قەتەر و چەند شوێنێکی دیکەی کردووەتە ئامانج.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم دەڵێت، له ئهمڕۆوه بهفرو بارانبارین لهناوچه جیاجیاكانی ههرێمی كوردستان دهستپێدهكات و پلهكانی گهرماش نزیكهی پێنج پله نزمدەبنەوە دهكهن.
یەکێتی زانایانی هەرێم دەڵێن، سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکەن کە دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و ئەوەی روودەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.