ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە؛ لەکوێ زۆرترین باران باریوە؟
حکومەتی عێراق دەڵێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کوردستان لەناو شارەکانی عێراق قەدەغە دەکرێت و بڕیارەکە پەیوەندیی راستەوخۆی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە ناوچەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە ٨٦.٧ ملیم بووە، لە هەندێک شوێنیش بڕی بارانبارین هەزار ملیمی تێپەڕاند.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، شەپۆلەکانی بارانبارینی ئەمساڵ، ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستانیان بۆ قۆناغێکی دڵنیایی بەرز گواستووەتەوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی گلدانەوەی ئاو لە هەندێک ناوچەدا بە رێژەی ٢٠٠٪ زیادی کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەبارەت بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و میدیاکانی پارتیش دەڵێن، نێچیرڤان بارزانی پاشگەزبووەتەوە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەور دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت و بەفرێکی کەمیش لەسەر لوتکەی شاخەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، سبەینێش کاریگەری شەپۆڵی بارانبارین لەسەر ناوچەکان زیاد دەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە لە عومان ئەنجامدران هەنگاوێک بوون بەرەو چوونە پێشەوەی پەیوەندیەکان.
راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، پلانیان هەیە لە داهاتوودا رێژەی پشتبەستن بە دەرمانی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ بۆ ٪٥٠ بەرزبکەنەوە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، نوری مالیکی نەکشاوەتەوە لە کاندیدبوون و تاوەکو ئێستا تاکە کاندیدی لایەنە شیعیەکانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی یەک خەرجدەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەسەر بنەمای ئەو لۆژیکەی کە لایەنی شیعە و لایەنی سونە پەیڕەوی دەکەن، کە تیایدا زۆرینەی براوەی هەر پێکهاتەیەک بەرپرسیارە لە کاندیدکردنی نوێنەری خۆی، پێویستە ئەمە بۆ کوردیش راست بێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەرلەمانی عێراق لە دوای ٢٠٠٥ـەوە بۆ یەكەمجار كارنامەی دانیشتنەكانی بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە.
ئەندازیارێکی ئیتاڵی لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا دەکات کە رەنگە هەرەمی گەورەی جیزە زۆر کۆنتر بێت لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا.
خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کانتۆنی فورات داوا دەکات، سەرەڕای بەڵێنەکانی نوێنەرانی حکومەتی کاتی لە کۆبونەوەی حەلەبدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر شارەكە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و گەمارۆكان بەردەوامە. هەروەها جەخت لە پابەندبون بە ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی دەكەنەوە و ئامادەیی دەردەبڕن بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەرپرسیارێتییەی كە دەكەوێتە ئەستۆیان.
رۆژی دووشەممە، ٩ـی شوبات پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
پزیشکیک لە ئاکرێ لەکاتی ئەرکی خۆیدا بەچەقۆ هێرشکرایە سەری و بریندار کرا، تۆمەتبارەکەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
پارێزگای هەولێر دەڵێت، سەرەتای مانگی داھاتوو وردبینی لە ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ پێدانی زەوی. دەشڵێت، مەرجی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوەیە هەشت ساڵ خزمەتیان هەبێت و پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کەسێک بەهۆی ژەهراوی بوونەوە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو کەسە بەهۆی قارچکەوە نەمردووە بەڵکو بەهۆی کاریگەریی سۆپای غازەوە مردووە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە لەسەر یەکلایکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەڵام نەگەشتوونەتە رێککەوتن.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە هەولێر دوو کرێکار لە کارگەیەکی دروستکردنی ئیزوگام لەکاتی پاککردنەوەی تەنکییەکی قیر کەوتنە ناو تەنکییە قیرەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکان.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی وتی، "دەستمان کردووە بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان و لەم هەفتەیەدا بەشی یەکەمی ئارد بۆ ساڵی ٢٠٢٦، دابەش دەکرێت".
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆک وەزیرانەوە بریارە سبەینێ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت بەرێوەبچێت و چاوەروان دەکرێت پارتی و یەکێتیش بەشداری تێدا بکەن.
لهكاردانهوه بهرامبهر داخستنی رێگای گوندهكانیان لهلایهن سوپای عێراقهوه، دانیشتوانی ژمارهیهك گوندی شاری كهركوك، گردبوونەوە.
سبەینێ نەوتە هەرزانەکەی عێراق لە سنووری شارەدێی بیارە دابەش دەکرێت کە ١٠٠ لیترە و بە ٣١ هەزار دینار دابەش دەکرێت.
نرخی زێڕ نزیکەی ١٩٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە و گەیشتە چوار هەزار و ٩٦٦ دۆلار و هەر مسقاڵێکیشی زیاتر لە ١٥ هەزار دیناری چووەسەر، نرخی ئۆنسەیەک زیویش بەراورد بە دوێنێ ١٠٪، بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٧ دۆلار.
لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی سێقۆڵی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپای عەرەبی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، هێزەکانی ئەمریکا سێیەم کاروانی دەستگیرکراوانی چەکدارانی داعشیان لە زیندانی غوێران لە پارێزگای حەسەکەی سووریاوە، بە رێگەی وشکانی بۆ عێراق گواستەوە.
وتەبێژی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کاندیدکردنی نوری مالیکی مافێکی رەوا و دەستورییە و پێچەوانەکەشی هەردەبێت بەپێی دەستوور بێت نەک بە هەڕەشە و فشار.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەکان ناڕاستەوخۆبوون و پەیوەستبوون بە پرسی ئەتۆم، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێرانە و سفرکردنەوەی لە دەرەوەی دانوستانەکاندایە، خوازیاریشن متمانە لەنێوان تاران و واشنتن دروستببێت لە دانوستانەکاندا.
بڕیارە سبەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ، سەرجەم پارەی بریكارەكانیش بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.
کارەبای ههرێم رایگهیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو.