لەتیف رەشید لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێتەوە؟
چاوگێکی نزیکی لەتیف رەشید بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە ناوبراو لەسەر داوای یەکێتی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکشێتەوە. هاوکات تا ئێستا بە فەرمی هەواڵەکە پشتڕاستنەکراوەتەوە.
پسووڵەی خۆراكی هەولێر، بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە تاوەكو كورتەنامەی ئاگاداركردنەوەیان پێنەگات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن.
وەزارەتی پەروەردەی سووریا، زنجیرەیەک رێنمایی نوێی بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە (١٣)ی سەرۆکایەتی وڵات دەرکرد، کە تایبەتە بە فەرمیکردنی خوێندنی زمانی کوردی و ئامادەکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی بۆ ئەم زمانە.
بە پێی نوسراویكی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی داوای لیستی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەكات.
پەرلەمانی عێراق سبەینێ لە دانیشتنێکی تایبەتدا، هەڵبژاردن دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێ، سەرۆکی کۆمار ئەرک و دەسەڵاتەکانی چیە؟
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.
بەڕێوبەری بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و داهاتی ئاو لە هەندێک شوێن ٪٢٠٠ زیادی کردووە و ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژبوون.
کۆمپانیای دانا غاز دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال رێککەوتنی درێژخایەنی فرۆشتنی غازیان واژۆکردووە و بەپێی رێککەوتنەکە غازی سروشتی چەمچەماڵ دابینکەری پیشەسازییە گەورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت بە گشتی و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە .
وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە. بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمیش زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل بووە.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی ١٠٠ دۆلار١٥٢ هەزار دینار.
هەسەدە ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئاگربەست بەڵام گروپە چەکدارەکانی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە هەرێمەکانی جەزیرە و کۆبانی و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت،زیاتر لە ٢٦٠پەرلەمانتار لە لیست و پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان پشتگیری نوری مالیکی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
نوێنەری حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت، ئەگەر بەغدا مامەڵەی سیاسی لەگەڵ هەرێم نەكات، ئەوا مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت.
هێلکە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی پڕۆتین دادەنرێت،وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیتو بەم شێوەیەشیارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش دەدات، بەڵام لە چ کاتێکدا پێویستە هێلکە بخۆیت؟.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەو و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە دەڵێت، "ئامادەین له ماوەیەکی کورتی داهاتوودا رێککەوتننامەکه جێبەجێ بکەین و له سەر زۆر شت لێکتێگەیشتنمان هەیە". دەشڵێت، "دەمانەوێت خۆمان ناوچە کوردییەکان بپارێزین".
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، گواستنەوەی ئەندامانی رێکخراوی داعش بۆ زیندانەکانی عێراق، بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئاسایشی ناوچەکەیە.
رێکخراوی کوردستانی عێراقی CPTـی ئەمریکی کەیسێکی کۆمەڵکوژی ئاشکرادەکات کە تێیدا خێزانێکی ١٢ کەسی کورد، لە کاتی هەوڵی راکردنیان لە شاری رەققەوە بەرەو حەسەکە، دەکەونە بۆسەی چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا، شەشیان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن و شەشەکەی دیکەشیان بە سەختی برینداردەکرێن.
وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردوە و دەڵێت، تا ئێستا هیچ رێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.
سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست، هەسەدە دەڵێت، بەهۆی بۆردومانی سوپای حكومەتی كاتیی سوریا بۆ گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی، منداڵێک گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانی ساڵی ٢٠٢٦، بە ئامانجی گەیشتنە بە ئاستی خۆبژیوی لە هەموو بەرهەمە نەوتییەکان و هەنگاونانە بەرەو هەناردەکردنی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەرگای سکۆلارشیپی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەکاتەوە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو زەماڵەیە بۆ سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمە و وڵاتی تورکیا پاڵپشتییە داراییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای زڕگوێز - قەرەداغ روویداوە و بە وتەی فریاکەوتنی سلێمانیش، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
وهزارهتی كارهبا دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی کارەبادا دروست بووە.
سبەی کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەی مووچەخۆران و كێشە ئابوورییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ، ئاماری فەرمیی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە کۆی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل بووە.
سهرۆكی یهكێتیی رایگهیاند كه پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیرانی عێراق دهكهن، دهشڵێت، "جهخت له هاریكاری و ههماههنگی نێوان لایهنه سیاسییهكان دهكهینهوه له پێناو گهیشتن بهحكومهتێكی بههێزی خزمهتگوزار".
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند، سەرەڕای رێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، لە ئێستادا گروپهكانی سهر به دیمهشق هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی دهوروبهری كۆبانێ.