دیاردەی بەستن روودەدات؛ کەشناسی هۆشیاری دەدات
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکان کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن روودەدات.
عێراق دەست بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت دەکات و تا ئێستاش بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی شارەکانی هەرێم نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە.
بەهای دۆلار لە بازارەکانی عێراق و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٥ هەزار دیناری تێپەڕاند.
سەرۆکی ڤەنزوێلا لەژێر چاودێرییەکی توندی سەربازیدا گەیەندرایە نیویۆرک و میدیا ئەمریکیەکانیش دەڵێن، سبەینێ لە دادگای مانهاتن دادگایی دەکرێت.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ -١١ پلەی سیلزی دادەبەزن.
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆببنەوە.
دوای مانگێک لە وەستانی، بڕیاربوو ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ دەستپێبکاتەوە بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نۆژەندکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک کە لافاو زیانی پێگەیاندبوون، ٨٥٠ قوتابی ناتوانن دەست بە خوێندن بکەنەوە.
دادگای باڵای دادوەریی ڤەنزوێلا بە فەرمی دێڵسی رۆدریگێزی، وەک سەرۆکی راسپێردراو دیاری کرد و راشیگەیاند کە نیکۆلاس مادورۆ بەهۆی رفاندنـەوە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نەماوە.
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، زیرەکی دەستکرد (AI) رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز دەبێتەوە بۆ سەلماندنی بەهای راستەقینەی خۆی دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانییەکی زۆر و وەبەرهێنانی گەورە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن خۆیان بۆ پۆستی سەرک کۆماری عێراق بپاڵێون.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٢ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.
بێژەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی جەزیرە و بی بی سی عەرەبی، جەمیل عازر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان لە شەوێکی تاریکدا چوونە سەر شوێنی مانەوەی مادورۆ و هێرشێکی سەرکەوتوویان کرد، هیچ سەربازێکمان لەدەستنەدا. دەشڵێت، "لە ئێستادا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەسەر کەشتییەکن و بەڕێگەوەن بەرەو نیویۆرک".
وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی لەسەر راگەیاندنی پشوو لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە هاتە دەنگ و رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمییە و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، "دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری پەروەردەکان بۆ دەوامی سبەینێ".
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات و هەنگاوی کردەیی بۆ رێکخستنی لێژنە پەرلەمانییەکان دەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە رێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە راستەوخۆ چاودێری پرۆسەی دەستگیرکردنەکی کردووە و دەشڵێت، بڕیار بووە ئۆپەراسیۆنەکە چوار رۆژ پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە دواخراوە.
لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، پەروەردەی شارەزوور بڕیاریدا کاتی دەستپێکردنی دەوامی بەیانیان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە دوابخات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
کاسبکارانی بازاڕی رزگاری دژی گۆڕینی شوێنی کارکردنیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، ئەو جێگایەی ئێستا بۆیان دانراوە لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە و کاریگەریی لەسەر کەسابەتیان دروستکردووە. دەشڵێن، حکومەت بە بیانووی دروستبوونی لافاو شوێنکاری پێشتری پێ چۆڵکردوون.
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقیش رایگەیاند، گرنگە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی دیاریکراودا پێشكەش بكرێن.
بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر، پەروەردەی سۆران، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستا، فەرمانبەر و قوتابیان، پشووی بۆ گشت قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران راگەیاند.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر و باران کۆتایی هات و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، دەشڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و سەرماکەش کەمێک دەڕەوێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وا دەکات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بێتەوە و بازاڕی وزە بکەوێتە مەترسی".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لای ئهمریكا دهستبهسهره و لای ئێمەش دادگای دەکرێت. دەشڵێت، ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژەدان بە چالاکیی سەربازیی لە ڤەنزوێلا.
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا، بڕیاردراوە شاندێکی دانوستانکاری حزبەکە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکات.
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، حکومەت بێئاگایە لە شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی، ئەمەش دوای ئەوەهات، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
دوای ساڵانێک لە داواکردنی لەلایەن ئەمریکاوە، دەنگۆی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نهێنی بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووە، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ناسراو بە دەلتا فۆرس لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیر بکەن.
دوو سبەى وادەی پێشکەشکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت و تا ئێستاش چەند کەسێک لە یەکێتی و لایەنەکانی تر خۆیان کاندید کردووە.