پارەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران نێردرا
بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا، شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لەبارەی گەرەنتی بەدەستووریکردنی مافەکانی کورد کۆببێتەوە.
چاوگێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیانکرد بە ناردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران بۆ هەرێم.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات دەبێت و سبەینێش، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
هەموو رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم تەواو بووە و تەنها واژۆیەکی تەیف سامی ماوە، چاوەڕێش دەکرێت سبەینێ تەمویل کردنی مووچە دەستپێبکات و پارە بنێردرێت، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکاریی تەواویانکردووە هەرکاتێک پارە نێردرا، دەستبەجێ لیستی مووچە رادەگەیەنن و بە ماوەی سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
کۆمپانیای بەکارخەری وێستگەی ئەتۆمی دەڵێت، ئەمڕۆ گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی جیهان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی رۆژئاوای ژاپۆن، دەستی بەکار کردەوە.
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ دەڵێت، هێشتا زێڕ بە باشترین و متمانەپێکراوترین پەناگەی سەلامەت دادەنرێت بۆ یەدەگی دارایی وڵاتان.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان.
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، بەهۆی لێڵی ئاوی زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس راگیراوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەکات ئاو بەفیڕۆنەدەن بۆ ئەوەی بێ ئاو نەبن.
روانگەی سوری دەڵێت، لە رۆژئاوا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوتابی بەهۆی ئاوارەبوونەوە لە مافی خوێندن بێبەش بوون.
چالاکوانان ئاماژەیان بە چیرۆکێکی سەرنجراکێش کردووە، کە باس لە پیاوێک دەکات کە بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆرە کە بووە بە خوویەکی بەردەوام بۆی کە هەموو ڕۆژێک کوپێک قاوە بۆ گۆڕی هاوسەرە کۆچکردووەکەی دەبات و دەیخاتە تەنیشت گۆڕەکەیەوە، وەک ئەوەی مردن نەیتوانیبێت پەیوەندییەکانی نێوانیان بپچڕێنێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١١٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت هۆکارەکەشی، بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.
ترەمپ دەڵێت، ئێران دەست بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە، هێرش دەکەنەوە سەری و ئاشتییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوێت، هەروەها هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویست بوو.
وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییە ئاسمانییەکان خاوەنی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەن، دەشڵێت، کار بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەکەن.
کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی کورد لە خورماتوو لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژرا و بە وتەی پۆلیس "بکوژەکە پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە و ئێستا دەستگیر کراوە".
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراون. بەڵام باسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆک وەزیران نەکراوە.
کەشناسی رایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکانیش بەفردەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، نرخی کارەبا هەمان نرخە و گۆڕانکاری بەسەردانەهاتووە و لە مانگی یەک بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، هاوڵاتییان زیاتر کارەبایان بەکارهێناوە بۆیە کرێی کارەبای زیاتریان بۆ هاتووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا لە حکومەت دەکات، کارکردن بە زیادکردنی باجی گومرگی نوێ بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ رابگرێت بە مەبەستی پێداچوونەوە.
بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە و لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار گفتوگۆیان کرد.
مەسعود بارزانی و نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردەوە لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی رێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی فراوانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هەزاران زیندانی داعش راگەیاند کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو بڕیارەی دابووی کە تایبەتبوو بە زیادکردنی تێچووی نوێکردنەوەی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە ژێر فشاردا کشاندیەوە.
تیمی پارێزەرانی ئێن ئاڕ تی دوای داخستنی نوسینگەی کەناڵەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک، بەدواداچوونیان کرد و دەڵێن، بڕیاری داخستنی نوسینگەکان نایاسایی بووە و هیچ سکاڵایەک نەکراوە پێش داخستنی نوسینگەکان.
وهزارهتی بازرگانی عێراق دڵنیایی دایە هاوڵاتیانن کە حکومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان نادات و لە بەرامبەر قۆرخکاریی بازاڕدا دەوەستێتەوە.
كۆمپانیای PVI بۆ پشكنینی ههززهی ساڵانهی ئۆتۆمبێل، بڕیارێكی نوێی بۆ سهرجهم شۆفێران و خاوهن ئۆتۆمبێلهكان له ههرێمی كوردستان دهركرد و بهپێی بڕیارهكهش، سیستمێكی نوێ بۆ وهرگرتنی كرێ و سزای دواكهوتنی پشكنینی تهكنیكی پهیڕهو دهكرێت.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، "هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین". پێشتریش تەیف سامی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، سەرەتایی ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەنێرن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران سەبارەت بە دانانی رووناکی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت هەموو شۆفێرێک هێمای تاکسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت.
بڕیارە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سلێمانی كۆدی ئەمنییان پێ بدرێت، هەر كەسێكیش فۆرمی تۆماری نەبێت، ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، پرۆسەكەش سەرەتا لە كارمەندانی هێزە تەناهییەكانەوە دەستپێ دەكات.
سەرکردەیەک لە هاوپەیمانێیەتیەکی سودانی دەڵێت، سودانی لە کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نەکشاوەتەوە بەڵکو سازشی لەسەر کردووە و وتیشی، هەندێک لایەن لەگەڵ کاندیدکردنەوەی سودانین بۆ پۆستەکە.