وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاریدا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاری کۆتایی وەزارەتەکەی دەربارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان راگەیاند و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریا دەکەن بە کەسایەتییەکی هونەریی ئەو وڵاتە.
جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و بە وتەی پۆلیسیش شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، رۆژی شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی شەممە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لەم رۆژانەی دوایدا بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ کران و دەشڵێت، جێبەجێكردنی بڕگە سەربازییەكان هێزەكانی هەسەدە و حکومەتیش دەگرێتەوە و هێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەکییەکانیان.
کەشناسی هەرێم بڕ باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دێرەلوکی پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی باران باریوە کە ٣٩ ملیم بووە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزان ئەنجامدرا و یەکەم بڕیار کە درا کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمییە لە دام و دەزگا و فەرمانگەکانی حکومەت لە سنووری هەولێر، کە لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی دەستپێدەکات.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بووە و لەسەر پۆستەکانی بەغدا و هەرێم دەگەنە ئەنجام.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ بەگشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران ببارێت، سبهینێش ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێك کاتدا هەوری تەواو دەبێت.
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە بەشێکی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبووە، بەگوێرەی خشتەی دارایش بڕیارە تا رۆژی شەممە سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێنماییان دەرکردووە کە لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان کەمبکرێتەوە.
سەڵتەنەتی عوممان وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی فەرمی پێنجشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت ، ماوەی ١٥ رۆژە ئەمریکییەکان لە بنکەی تەنەف ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەو بنکەیە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩٩ هەزار دینارە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دۆخی گشتیی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.
قائیمقامیەتی دوکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە رێگای شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکار نەهێنن، بەهۆی لابردنی بەشێک لە شاخەکە کە داڕماوە.
سایلۆی هەولێر دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکە دەکەن وادەی رادەستکردنی چەکی پارەی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ماوەی ١٥ رۆژی تر درێژکرایەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
گەنجینەیەک کە نزیکەی ٢٠ هەزار دراوی زیوی تێدابوو لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە کۆشکێکی مێژوویی لەسەر کەناری بێرسنیڤسکایا لە ناوەڕاستی مۆسکۆ دۆزرایەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر دەڵێت، "حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووی ئێمەی ناردووە بەڵام لە دارایی هەرێم راگیراوە" و دەشڵێت، "تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ خەرج كردنی مووچەکەیان".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمشەو نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆک ببارێت و شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام بێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "بە ناتانیاهۆم وت رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە پێشینەی کارەکانمانە". دەشڵێت، ئێستا ئاشتییەکی راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرارە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پارتی، دەنگۆی رێککەوتنمان لەسەر پۆستەکان رەتدەکەینەوە. دەشڵێت، هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لە نێوان هەردوولا بەفەرمیی بۆ رای گشتی بڵاویدەکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی رانیە ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، رێگەی (قەرەسرد - دوکان) بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی دەزگای میت سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان کۆبووەوە و ئەردۆغانیش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا وتی، نزیکن لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئەوانیش وەک ئاکەپە هاوکار دەبن.
مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دووەم کۆبوونەوەیان لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژ ئەنجامدا و بە گوێرەی میدیاکانی یەکێتی کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە، پێدەچێت گەیشتبنە لێکتێگەیشتن بۆ رێککەوتن لەسەر پرسەکانی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی زیاتر لە ٢٠ پارچە سپلێتی (یەکەی دەرەکی) لە بازاڕی قەیسری هەولێر دزی، دەستگیرکرا.
دەستەی گومرگی عێراق دامەزراندنی چوار فەرمانگەی گومرگی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بە پەسەندکردنی سیستەمی ئاسیکودا و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی کاڵاکان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەکانەوە کرد.