هەسەدە: ژمارەیەک شەڕڤانمان گەمارۆدراون لەلایەن چەکدارانی حکومەتی دیمەشقەوە
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی وتی، پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، "سوپای عەرەبیی سوریا، لەجیاتی پابەندبوون بە بنەماکانی رێککەوتنەکە و پاراستنی سەقامگیری، هەستاون بە ئەنجامدانی پێشێلکاریی ئاشکرا و هێرشکردنە سەر هێزەکانمان".
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات لەهاتنی سەرماو سۆڵەیەكی بەهێز تاكۆتایی ئەم هەفتەیە و دەڵێت، لەبەیانی رۆژی سێشەممەشدا پێشبینیكراوە لەسلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت.
هیزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق رێککەوتنی کشانەوەمانی پێشیلکردووە و ژمارەیەک شەڕڤانمان گەمارۆدراون، سەلامەتی گیانی شەڕڤانان لە ئەستۆی حکومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکان.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێشوازی لە مەرسومەكەی سەرۆكی سوریا دەكەم بۆ داننان بە کوردا وەك پێکهاتەيهكى رەسەن و پاراستنی مافەكانی، ڕێگرتن لە فرەیی یەكسانی كۆڵەكەی سەقامگیریە، بۆيه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكهن بۆ دانانی میکانیزمی روون بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرسومە.
وتهبێژی یهكگرتوی ئیسلامی لهبارهی کۆبوونەوەکەی یهكێتی و نهوهی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومهت و كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، "نزیكبوونهوهكه به باش دهزانین، ئێمه له یهكگرتوو ههر لهسهرهتاوه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمانداوه و ئهو بڕیاره ههتا ئێستاش بهردهوامه".
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، چەکدارانی سوریا رێککەوتنیان شکاندووە و پێش کشانەوەی هێزەکانیان چوونەتە دێرحافر و مەسکەنە و بەهۆی پێکدادانیشەوە شەهیدیان داوە لە کاتێکدا ٤٨ کاتژمێر بۆ کشانەوە دانراوە، سوپای سوریاش دەڵێت، هەسەدە پردی شوعەیبی لە رەققە تەقاندوەتەوە و رێککەوتنی پێشێل کردووە.
وەک کاردانەوەیەک بۆ کۆبوونەوەکەی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی، یاریدەدەرێکی مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەوەی لای ئێوە خەیاڵە لای بارزانی بەتاڵە. بەرپرسێکی پارتیش بە میدیای حزبەکەی وتووە، نیگەرانن لە کۆبوونەوەکە ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی نمایشی سیاسییە و هیچی لێ بەرهەم نایەت.
نرخی زێڕ کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دیناری لێبووەوە، هەر مسقاڵێک زێری عەیار ٢١ـیش بە ٩٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "دەمانەوێت ئەم شێوازی حوکمڕانیە بگۆڕین و گۆڕانکاری لە سیستمی حومکڕانیدا بکەین".
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. وتهبێژی پارتی سۆسیالیستیش دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا جهخت لهوه كرایهوه كه پهیوهندی نێوان لایهنه سیاسییهكان گرنگه پهیوهندییهكی بههێز بێت".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی مەرسومە نوێیەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە کورد بە ناتەواو ناوبرد و جەخت دەکاتەوە کە مافە نەتەوەییەکان پێویستیان بە گرەنتی دەستووری هەیە نەک بڕیاری کاتی.
مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق کۆببنەوە.
بەرپرسێکی پارتی بە میدیای پارتی راگەیاند، "نیگەرانین لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید". دەشڵێت، "ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات شۆی سیاسی و هیچی لێ بەرهەم نایەت".
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەریی وڵاتانی دۆست، بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانمان بۆ رۆژهەلاتی فورات دا.
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگهیاند، لە ئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی قورسدایە لەلایەن چەکدارەکانی سهر به حكومهتی دیمەشقەوە.
سهرۆكی کاتیی سوریا فەرمانی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٦ـی دەرکرد كه تیایدا هاتوه، هاوڵاتیانی کورد لە سوریا بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاوی گەلی سوریان و شوناسی کولتوری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی هەمەچەشن و یەکگرتوی سوریا.
هەموومان ئەزانین کە قوتابخانە، جێیەکە کە ئەبێت بەردەوام جێگەی زانست و خوێندن و پێکەنینی منداڵان بێت، بەڵام لە کەلار ئێستا بێدەنگی باڵی بەسەر قوتابخانەیەکی گوندی خاڵەبەگ کێشاوە.
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوودا جارێکی تر بەفر لە سەنتەری شارەکاندا دەبارێت.
عومرەکارێکی تری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد و ئەمەش سێیەم عومرەکاری کوردە کە لە ماوەی ساڵی تازەدا لە سعودیە گیانی لەدەستداوە.
سبەی وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن.
میدیاکانی کۆریای باشوور دەڵێن، دادگای وڵاتەکە سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر سەرۆکی پێشووی کۆریای باشووردا سەپاندووە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تا دێت بەرزدەبێتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت، پێناچێت بەم زووانە دابەزێت.
دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە ساردی و ئاڵۆزی، پەیوەندییەکانی ئۆتاوا و پەکین وەرچەرخانێکی مێژووییان بەخۆوە بینی.
روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دەڵێت، ئهمڕۆ هێزێکی سهر به هاوپهیمانی نێودهوڵهتی گهیشتنه دێرحافهر له سنووری حهلهب.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی دەرمان رادەگەیەنن، کە کارگە ناوخۆییەکان حکومی و کەرتی تایبەت، گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنانی دوو هەزار بڕگەی دەرمانی و پێداویستی پزیشکی لە ناوخۆی وڵاتدا.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا کەمترین رێژەی هەڵاوسانی تۆمارکردووە کە ٪١.٥ بووە و ئەوەش نزمترین ئاستە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
شاسوار عەبدولواحید دوای ئازادبوونی لە زیندان دیسان گۆمی مەنگی سیاسی هەرێمی شڵەقاندەوە و جارێکی تر هێز وپێگەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم سەلماندەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەنجومەنێکی ئاشتی بۆ غەززە پێکهێناوە وبەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن.