شاسوار عەبدولواحید: پارتی ناڕەحەت بووە و دەڵێت گوایە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ موئامەرەیە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی پێشتر داوای لێکردین بەبێ یەکێتی رێكبكەوین و حكومەت پێکبهێنن ئەی ئەمە بۆ موئامەرە نییە؟
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا درووستبووە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، چەمچەماڵ، سنووری شارەزوور و ئیدارەی راپەرین بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما پشووی فەڕمییان راگەیاند بۆ ماوەی دوو رۆژ.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلە دادەبەزێت و ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە دووبارە چالاک دەبێتەوە و باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، ئیداەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران رێژەی دابارینی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر و شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت.
لە بەغدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوری مالکی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدایە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، سیستمی وەرگرتنەوەی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەی یەک بابەت و دوو بابەت لە پۆلی شەشەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ گەڕاندووەتەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما سبەی و دوو سبەی لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، پشوو دەبێت.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەمڕۆ ٢٨٥ دوکان و شوێنی بازرگانی لە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ هاوکاری دەکرێن و هاوكارییەكە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و ئەو خاوەن ئۆتۆمبیلانەش دەگرێتەوە سكاڵایان هەبووە.
یاریدەدەری پەیمانگای کادرانی پارتی دەڵێت، ئامادە نین لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ وەک یەک فراکسیۆن دابنیشن و بە جیا لەگەڵیامدا کۆدەبنەوە.
لەناو سەنتەری پێنجوێن زیاتر لە نیو مەتر و لە گوندەکانیشی نزیکەی دوو مەتر بەفر باریووە.
شەوی رابردوو حکومەتی سوریا و هەسەدە رێکەوتنێکیان کرد بۆ راگرتنی شەڕ و تێدا جگە لە رادەستکردنی رەقە و دێرزور، دامەزراوە مەدەنیەکانی دیمەشق دەچنە ناو حەسەکەوە، ئەندامانی هەسەدەش تێکەڵ بە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکرێن. مەزڵوم عەبدیش جەختی کردەوە، ئەوان دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش و تایبەتمەندیی ناوچەکە نابن.
دکتۆر یێڤگێنی چێرموشکین پسپۆڕی شێرپەنجە رایگەیاندووە، چای گەرم و خواردنە بەهاراتییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاددەکەن.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەهۆی زۆری بەفربارین، پارێزگاری دهۆک بڕیاریدا، سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگەکانی ئامێدی پشووی فەرمیە.
ئاژانسی فەرمیی سوریا دەڵێت، "ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردووکیان جەختیان کردەوە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا".
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، "شەڕێكی سەخت بەسەر گەلەكەمان سەپێندرا، بۆ رێگریكردن لە خوێنڕشتن و قوربانی دانی زیاتر، بەباشمان زانی لەسەر ئاگربەست رێكبكەوین". دەشڵێت، بەپێی رێکەوتنێک تەواوی هێزەکانیان لە پارێزگاکانی رەققە و دێرەزور دەکشێنەوە بۆ حەسەکە و هێزەکانیان لەوێ بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆیان دەکەن و لە توانایاندا هەیە ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن".
لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ئێوارەی سێشەممەوە شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات کە لەسەرەتای زستانی ئەمساڵەوە هاوشێوەی نەبووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بەپێی ماوە دەستوورییەکان دووپاتکردەوە.
لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەریەكی هەستیار بۆ هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٢ ساڵ ئەنجامدرا و مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی لابرا.
ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت، رێككەوتنەكەی ئەمڕۆ نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی دوێنێی هەولێر بوو"، دەشڵێت، پەرەسەندنی سەربازی لە چەند ناوچەیەکی سوریا بەردەوامە.
نەبوونی کارەبا زۆربەی پیشەوەرانی بازاڕی ناچارکردووە مۆلیدەکانیان کارپێبکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان، بەپێی زانیارییەکانیش، لە سەیدسادق لەکۆی ٢٤ کاتژمێر تەنها شەش بۆ هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان و تاوەکو ئێستاش پڕۆژەی رووناکی نەگەیشتووەتە شارەکە.
فەلەكناسێكی كورد پێشبینییەكانی بۆ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز و جەژن ئاشكرادەكات و رایگەیاند، پێشبینییەكەی بۆ مانگی رەجەب و سەرەتای شەعبان وەك خۆی بەدیهات.
وەزارەتی بەرگریی سوریا، وەک جێبەجێکردنی رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بە فەرمی راگرتنی تەواوەتیی شەڕ و ئاگربەستی لەسەرجەم بەرەکان راگەیاند، هاوکات راسپاردەی ئاراستەی هێزەکانی سوپا کرد کە پارێزگاری لە سەروماڵی هاوڵاتیان بکەن.
حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتنە رێککەوتنێکی گشتگیر کە نەخشەی سیاسی و سەربازیی رۆژهەڵاتی فورات دادەڕێژێتەوە رێککەوتنەکە خۆی لە ئاگربەستی دەستبەجێ، تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا، رادەستکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان خۆی دەبینێتەوە.
نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ سەرۆکی سوریا لە دیمەشق کۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی دوایین و پێشهات و دۆخی سووریایان کرد.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، لە مانگی دووی ئەمساڵدا مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا نوێ کردنەوەیان بۆ دەکرێت.
وەزیری راگەیاندنی سوریا رایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕێی راگەیەندراوێکی زۆر گرنگ دەکات کە پەیوەندیی بە ئایندەی سەربازی و سیاسیی ناوچەکە و چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)وە هەیە، بە جۆرێک کە ئەو هێزانە بە تەواوەتی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگیر دەکرێن.
بەشێک لە کوردانی تاراوگە لە هۆڵەندا بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا ئەو کارەساتە لە ناوچە کوردییەکان قبوڵ نەکەن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جەختی لە پێویستی پشتیوانی واشنتن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە.