کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات
ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڵێت، بڕیاریان داوە بمێنینەوە و بەرگری دەکەن، ئەم هێرشانە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵیت، ژمارەی قوربانیان و بریندارانی مەدەنی و سەربازی هێرشەکانی حەلەب گەیشتووەتە ١٣٧ کەس.
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سوپای رووسیا بۆ سەر شاری کیێف و دەوروبەری، باڵیۆزخانەی دەوڵەتی قەتەر و چەند شوێنێکی دیکەی کردووەتە ئامانج.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم دەڵێت، له ئهمڕۆوه بهفرو بارانبارین لهناوچه جیاجیاكانی ههرێمی كوردستان دهستپێدهكات و پلهكانی گهرماش نزیكهی پێنج پله نزمدەبنەوە دهكهن.
یەکێتی زانایانی هەرێم دەڵێن، سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکەن کە دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و ئەوەی روودەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.
میدیایەکی رۆژئاوا رایگهیاند، لهئهنجامی تۆپبارانهكانی چهكدارانی سهر به حكومهتی دیمهشق شهش ئهندامی خێزانێك له یهكێك لهناوچهكانی شێخ مهقسود شههیدبوون.
لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا لە نێوان سوریا و هەسەدە وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی، ماوەی شەش کاتژمێر شەڕیان راگرتووە و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش وتی، کار بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکەن.
سەرکردەیەكی رەوتی حیکمە دەڵێت، لە ئێستادامحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە.
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگهیاند، له ئێستادا شهڕو پێكدانێكی سهخت له نزیك گهڕهكی ئهشرهفیهی حهڵهب بەردەوامە و هێزەکانیان بهرگرییهكی ئازایانه دهكهن.
ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا دهسهڵاتهكانی سهرۆكی وڵاتهكهی سنووردار كرد و جهختیكردهوه، هیچ رێوشوێنێكی سهربازی نوێ له ڤهنزوێلا بهبێ وهرگرتنی مۆڵهتی پێشوهخته ئهنجامنادرێت.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت، "داوا لە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین شەڕو پێکدادانەکان رابگرن".
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد".
کۆمەڵی دادگەری لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حەلەب دەڵێت، "خوازیاری راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێكدادانەكانین و دەشڵێت، پێویستە كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن".
باڵەخانەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە کۆن بووە و هەندێکی شوێنی رووخاوە و باڵەخانەکە لەکاتی باراندا تکە دەکات و باراناو کۆدەبێتەوە خوێندکارانیش بە سەتڵ و ماسیحە پاکیدەکەنەوە، بەهۆی نەبووی شوێنیشەوە دەستشۆر و کافتریاکان کراوە بە ژووری خوێندن.
ئاسایشی ناوخۆ له حهڵهب رایگهیاند، ئاماری قوربانیانی هێرشی گروپه چهكدارهكانی سهربه حكومهتی دیمهشق بۆ سهر گهڕهكه كوردنشینهكانی حهڵهب بۆ ١٢ شههید و ٦٤ بریندار بهرزبووەتهوه.
یەکێتی ئەوروپا داوای لە چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا و هەسەدە کرد، دانبەخۆدا بگرن و بە زووترین کات کار بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بکەن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، سبەینێ ئەندەرپاسی ئارام لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەربەستدەکرێت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هاتەدەنگ و دەڵێت، بەردەوامی کوشتن و زمانی جەنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نیە. دەشڵێت، ئەو هەنگاوانە پێشتر لە ناوچە کەناراوییەکان و سوەیدا کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی لێکەوتبووەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بە رووی گەشتیاراندا دادەخرێت، بەهۆی رێکخستنەوەی کاروبارە کارگێڕییەکان و ئەنجامدانی هەندێک کاری چاکسازی، لە رۆژی دووشەممەوە دەوام تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بڕیارێکی نوێدا ناوی سێ کاندیدی وەک شوێنگرەوە بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی وڵاتەکە ئاشکرا کرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت، لە شاری حەلەب هێرشێکی وشکانی و ئاسمانیی بەرفراوانی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سوریایان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تێکشکاند و زیانێکی زۆری گیانی و سەربازییان بە هێرشبەرەکان گەیاند.
کەشناسیی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی هەینی و شەممەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و هەوای سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لهبارهی روداوهكانی حهلهب دەڵێت، ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات خۆیان بگرن، پێویستە هەمو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر بنیاتنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیربێت.
یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزییەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقصود و ئەشرەفیە دەكەن لە پارێزگای حەلەب.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی ھیچ کێشەیەک ناکات. ھیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات و پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئەوانی بە قووڵی نیگەران کردووە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو دۆخە کارەساتبارەی لە حەلەب هەیە مایەی ئەوپەڕی نیگەرانیی ئەوانە، ئەم تراژیدیایە پێیاندەڵێت ئەم حکومەتەی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی هەمان هەڵە و تاوانی حکومەتەکانی رابردووە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ٥٠ هەزار حاڵەتی پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان هەبووە.
دوای ناکۆکی و لێدوانە دژبەیەکەکانی ئەمدواییەیان ترەمپ و سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکی تەلەفوونییان ئەنجامدا و وابڕیارە سەرۆکی کۆڵۆمبیا سەردانی کۆشکی سپی بکات.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ نرخی فەڕمی یەک دۆلار، هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقییە، واتە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی .