تەمێکی چڕ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێت
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ رێگەی وشکانی نییە و هەموو حاجیان بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکەن.
سهرۆكایهتی كۆماری عێراق دەڵێت، "ههر شێوازێكی دهستوهردانی دهرهكی له كاروباری سیاسی عێراق رهتدهكهینهوه". دهشڵێت، پرسه ناوخۆییهكان بابهتێكی سهروهری تهواون و تهنها عێراقیهكان بڕیاریان لهسهر دهدهن.
ئەمشەو تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایانی کەشناسیش هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدەن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق زیاتر لە ٣٨٤ ملیار دۆلار لە بەرامبەر ئەو زیانانە بداتە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە کوردستان دراون.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم دەڵێت، ساڵی رابردوو لە هەولێر و دهۆک زیاتر لە هەزار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و پەرلەمان کارابکرێتەوە
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پلان هەیە لەمساڵدا قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی تەواو بکرێت.
دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە رێوشوێنهكانی دابهشكردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و لە رۆژانی پشوشدا بانکەکان بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ ئهوهی له نزیكترین كاتدا دابهشبكرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا نەکردووە و بەوهۆیەشەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نشتیمانییە و جەختیش دەکاتەوە پابەندی دەستووربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ.
دامەزراوەی وزە و پێداچوونەوەی ئاماری وزەی جیهان دەڵێت، عێراق لە رووی یەدەگی غازی سروشتییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چووەتە لیستی گەورەترین وڵاتانی جیهانەوە.
شەپۆلێکی سەرما و زریانێکی بەهێزی زستانە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە و حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، لە گوندێکی سەر بە شاری حەسەکە ئاگربەستیان پێشێلکرد و هێرشیانکردە سەر پێگەکانی یەپەگە، بەڵام یەپەگە بەرپەرچیاندانەوە و نزیکەی ١٠ کەس لە گروە چەکدارەکان کوژران و برینداربوون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، پێویستە هێزە سیاسیەكان پابەندبن بە وادە دەستورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و پێشیلی نەكەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی بەختیاری.
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزێت و ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر تا کاتەکانی ئێوارە لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت، لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان .
یاریدهدهری سهرۆكی روسیا دەڵێت، ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی سهرۆكی ئۆكرانیا ئازاده له هاتنی بۆ مۆسكۆ ئهگهر بیهوێت چاوی به ڤلادمیر پوتن بكهوێت و گرهنتی سهلامهتی لهئهستۆ دهگرن.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنی رۆژانە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی مێشک هەبێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەو و بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٩٦ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق وتی، نزیکەی دوو هەفتەیە داوایان لە دارایی هەرێم کردووە ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆیان رادەستبکات، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچە بنێردرێت.
وهزارهتی ناوخۆی سووریا رایگهیاند، لهچوارچێوهی جێبهجێكردنی مهرسومهكهی سهرۆكی کاتی سوریا، رهگهزنامه دهدرێته سهرجهم ئهو هاوڵاتیانهی كه كوردن.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار، لە ئێستادا بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزیوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی ئەو کەسەی راگەیاند کە دوێنێ لە ناحیەی پیرەمەگرون کوژرا.
لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کەرکوک، خوێندکارێکی کوردی پۆلی نۆی ناوەندی لەکاتی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی بابەتی هونەر، وێنەی ئاڵایەکی کوردستانی کێشاوە، بەهۆیەوە لەلایەن مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە دەرکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاوی هەرێم دەڵێت، لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەیەكی زۆرزیاتر باران باریوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو رژاوەتە بەنداوەكان و رێژەكەش زیاتر روولەبەرزبوونەوە دەكات.
وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە كۆمپانیاكانی پەخش دەكات کە پەخشی ئەو کەناڵە بیانی و عەرەبییانە رابگرن كە بوونەتە هۆکاری پشێووی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بە رەمزە نەتەوەییەكانی کوردەکان.
نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر وردەکاریی دۆسیەی تۆمەتبارەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "چەندین جار باوکی لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی لە نەخۆشخانە دەریهێناوە".
نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، "بەردەوام دەبێت لە کارکردن تا دەگاتە ئەنجام کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات".