ئەنجومەنی وزاری بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت کۆبوونەوە
سهرۆكی پارتی رایگهیاند، ئهو ههڵمهت و رهفتارانهی دژ ی هاوڵاتیه عهرهبیه سوریهكان كه نیشتهجێی ههرێمی كوردستانن، لهگهڵ بڕهنسیپ و بههاكانی گهلی كوردستان ناگونجێن و دهشڵێت، "پێویستە رێزی ئهو پهنابهر و هاوڵاتییه عهرهبه سوریاییانه بگیرێت كه پهنایان بۆ ههرێمی كوردستان هێناوه و لێره دهژین و پێویسته كۆتایی بهم ههڵمهته نابهجێیه بهێندرێت".
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق به سهرۆكایهتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووهوه و لهبارهی پلانی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت گفتوگۆی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و گلدەرەوەكانی وەزارەتی گشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەكانی بەفر و بارانبارینەوە بەشێوەیەكی بەرچاو رێژەی ئاو لە هەرێم زیادی كردووە.
بەپێی بڕیارێكی عێراق رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت و پشووەكە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیمام مووسا كازمە، پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرینەیان نافەرمین و دەبەستێرنەوە بە قاچاخچێتی و بەهەدەردانی داهاتەوە.
لە هەڵەبجە سەرجەم چین و توێژەکان، دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و کوردانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پسوولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە سەبارەت بە پڕکردنەوەی خانەی (گۆڕانکاری) لە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلکترۆنی.
بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا ١٦ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ١٠ کەسیان سوتان و شەش کەسی دیکەشیان لە ئاودا خنکاون.
شارەوانی هەولێر دەڵێت، رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوون لە رێژەی ٪٢٠ـی کرێی خۆڵ و خاشاک، رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچییەکانی سەرۆکایەتیەکەیان.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كۆببنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و راگەیاندنی بڕیارەكە.
ئەمڕۆ یەکەم دادگای کردنی لاهور جەنگی دوای شەش مانگ بەڕێوەچوو، بورهان رەشید بە ئێن ئاڕ تی وت، دۆسیەی لاهور جەنگی رەوانەی دادگای تەمیز کراوە بۆ پێداچوونەوە.
کەشناسی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و بۆ سبەینێش بەردەوامیی دەبێت.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی حەلەب کرا کۆمەڵکوژی و تاوانە.
کارەبای هەرێم دەڵێت، ٥٢٩ هاوبەشی کارەبا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن و کارەبای حکومی بەکارناهێنن.
ئەگەر باوکی کچ بیت، لەوانەیە بەختت باشتر بێت لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، نەک تەنها لە رووی سۆزدارییەوە بەڵکو لە رووی تەندروستیشەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٤٠ هەزار دینارە.
دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەشێك لە کوردانی تاراوگە و چالاکوانان لە بەریتانیا دژی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەمەبەستی پشتگیری کردنی رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد ئەو هێرشانە بوەستێنرێت و رێگری بکرێت لە کوشتن و ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی جوڵەپێکردن بە هێزەکانیان لە دێرحافر وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٤،٧ پلەی رێختەر لە سنووری پارێزگای بەسرە، ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند.
بەرێوەبەری راگەیاندنی فرۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا و چری تەمەوە بەشێک لە گەشتەکانی ئەمشەویان هەڵوەشاندووەتەوە".
سهرۆكی دهستهی دهروازه سنوورییهكانی عێراق رایگەیاند، هیچ دهروازهیهكی سنووری نافهرمی له پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشووردا نییه و دهشڵێت، تایبهت به دهروازه سنووریهكان لهگهڵ ههرێم نهگهیشتوونهته لێكتێگهیشتنی فهرمی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٥٠٨ حاڵەتی لافاو روویداوە و ٦٨ کەسیش خنکاون. وتیشی، لە دوو ساڵی رابردوودا ١٣٪، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەمی کردووە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، چەند رێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ رێكخستنی هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٦ هەزار ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە ئەنجامدراوە.
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٨١ کاندید داوایان بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە و دەشڵێت، پڕۆسەی وردبینی لە سی ڤی كاندیدەكان بەردەوامە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، یەکەم یاسا کە حکومەتی نوێ بەنیازە بیخاتە بەردەم پەرلەمان، یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـەیە. دەشڵێت، نرخی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاری کراوە.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو و ئەمساڵی پارێزگاکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکان ئەمساڵ لە دهۆک حەوت هێندەی ساڵی رابردوو بارانباریوە.
دوای ئەوەی پێشتر وەک یەکێک لە شەهیدانی بەرخودانی حەلەب ناسێندرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود رایانگەیاند، فەرماندە ئازاد حەلەب زیندووە و بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی پارێزراو.