پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشتە هەرێم
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بەهای دۆلار لە بانکی ناوەندیدا جێگیرە و ناگۆڕێت.
دەرچووانی پەیمانگای پیرمامی ئەهلی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە و دەڵێن، سەندیکا باجیان بۆ ناکەن تا بتوانن کاری پێبکەن.
ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، سبەینێ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەبنەوە، پێدەچێت پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش تاوتوێبکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی و دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕی پارەکە ٩٣١ ملیار دینارە.
شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریبی گرتووەتەوە و لە شاری گرازەلێما لە ئیسپانیا لە ماوەی ٢٠ رۆژدا دوو هەزار و ٤٥٠ ملیم باران باریوە، نزیکەی ٢٠ کەسیش لە هەر سێ وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو لە هەرێمدا.
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تیایدا بڕە پارەیەک لە نزیک ئامێرەکانی ئەی تی ئێم با دەیبات. رووداوەکە لە کاتێکدا بووە یەکێک لە تیمەکان سەرقاڵی پارەدانان بوون و سەری یەکێک لەو بۆکسانە لاچووە کە پارەکەی تێدابووە، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەبووە.
سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەگەر ئاڕاستەكانی دانوستان پەكیكەوت، ئێمە پێشنیازیی بەردەوامیی حکومەت دەکەین لەپێناو ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک پەکی نەکەوێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٠ هەزار دینارە.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگا و ناحیهكان باران و لێزمەباران دهبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت، له ناوچه شاخاوییهكانیش بهفر دهبارێت.
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس کۆببێتەوە، ئەوانیش پرسی سەرۆک کۆمار، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و کۆبوونەوەکەی سبەینێی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانییە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوە بەسەرچوو دەڵێت، لە ئێستادا سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەن.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەرلەمانی عێراق سبەینێ لەسەر چەند بڕگەیەک کۆدەبێتەوە و گرنگترینیان پرسی زیندانییە گوازراوەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کە تاوتوێ دەکرێت.
دوێنێ بەهۆی بوونی کێشەیەک لە ئامێرێکی ئەی تی ئێمی سەر بە هەژماری من لە هەڵەبجە، ئامێرەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دیناری فڕێداوەتە دەرەوە و بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە بەهۆی چالاککردنی کارتێکی مووچەوەرگرتن بووە.
بەهۆی رێگریکردن و زیادکردنی باجی گومرگی، کاسبکارانی مەخموور گردبوونەوە و لە دوێنێوە رێگای هەولێر - مەخمووریان داخستووە، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو خاڵە گومرگییە نین کە عێراق دایناوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەڵێت، قوربانییەکانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش بەرز دەنرخێنن و گرنگترین کاریان گواستنەوەی خێرای زیندانییەکانی داعشە.
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەشڵێت، "لە هەندێک لە ناوچەش خێرایی با بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و رێگریکردنە لە یاریكردن بە نرخەكان، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ١٦ بەرهەمی کشتوکاڵیمان لە هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند.
دەستەی داکۆكیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی رایگهیاند، لەسەر سەرپێچییەکانی بناری گۆیژە، دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە پاڵاوگەی بێجی، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی تریش بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، دامهزراوهكانی ئیدارهی خۆسهر بهردهوام دهبن له كارهكانیان و لهگهڵ دامهزراوهكانی دهوڵهت یهكدهخرێن. دهشڵێت، "دهروازهی سێمێلكا وهك خۆی دهمێنێتهوه و نووسینگهیهكی حكومهتی كاتی سوریای لێدهكرێتهوه".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای ئەنبار بۆ شەرگات کەسێک گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچییە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پارەی کارمەندانی سەر سندوق خراوەتە سەر کارتەکانی ماستەرکارد و سبەی سێشەممە کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی دهۆک، بەسڕە، میسان دەتوانن لە رێگەی ٤١ بنکەی تۆمارکردنەوە پارەکان وەربگرن.
وەزارەتی کارەبا جارێکی تر روونکردنەوەی سەبارەت بە زیادبوونی نرخی کارەبا بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبا نەکراوە و دوایین پارەدانی پسووڵەکان رەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێکڕا ٤٦ رۆژە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرمیان ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجێکی ٢٦ ساڵانەوە و تەرمەکی رەوانی پزیشکی داد کراوە.
نوری مالیکی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوەو دەڵێت، عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و ئامادەن پارێزگاری لە پەیوەندیی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.
کەمێک پێش ئێستا لە ئاکرێ بە دەستڕێژی گولە هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵان کوژرا و بە وتەی پۆلیس، "کەسی تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە".
بەرپرسێكی بانكەكانی وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر خانەشینێك خۆی لەکاتی مووچە وەرگرتن ئامادەنەبێت، مووچەی مانگی یەکی پێنادرێت. دەشڵێت، "ئەوانەشی لەدەرەوەی وڵاتن دەبێت بەڵگەژیانی خانەنشین (بەرحەیات)ی بهێنێت، ئەگەرنا مووچەی ئەوانیش خەرج ناكرێت".
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، حکومەتی فیدڕاڵ بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستووەتەوە بە ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و ئەوەش سزایەکی دارایی بەکۆمەڵە.