ئەم خۆراکانە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە
پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە لیستی ئەو خۆراکە باوانە بڵاودەکاتەوە کە وەک "قەڵغانێکی سروشتی" کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و کەمکردنەوەی مەترسیی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، لە سبەینێوە بەشێكی شەقامی نزیک پارکی ئازادی دادەخرێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "وامان کرد ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و ئاسمانییان نەمێنێت، تەنانەت سیستمی بەرگریشیان نەماوە. ئێران بەتەما بوو بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، بەڵام ئێمە نەمانهێشت ئەوە رووبدات".
چاوگێک رایگەیاند، ئەمشەو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسیی وڵات و پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشکرای کرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتیان پێدەگات، هەفتەی داهاتووش پرۆسەی دەنگدان بە کابینەکە و بەرنامەکەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ئازادی"دا، بە وێرانکردنی تەواوەتی ئێران کۆتایی دێت.
بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتی بە مەبەستی تەواوکردنى رێکارەکانى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق سەردانی بەغدای کرد.
وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) راگەیاند و بەپێی خشتەکە تاقیکردنەوەکان لە لە ١٤ـی حوزەیران دەستپێدەکەن.
وهزارهتی بهرگریی ئیمارات رایگەیاند، ئێران چوار مووشهكی ئاڕاستهی وڵاتهكهیان كردووە و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە سێ مووشەکیان خراونهته خوارهوهو یەکێکیش كهوتووەتهوه ناو دهریا.
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شۆفێران دەکات و دەڵێت، بەهۆی تێکەڵبوونی نمە بارانی ئێستا و ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، مەترسییەکی زۆری خلیسکان لەسەر شەقامەکان دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم، خشتەی چوونی حاجیانی هەرێمی بۆ وڵاتی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە یەکەم گەشتی حاجیان لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستپیدەکات.
وتهبێژی پارتی لهبارهی كۆبوونهوهی حزبهكهی و یهكێتی لهبارهی پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومهتی ههرێم، دهڵێت، "جارێ هیچ له گۆڕێ نییه". هاوکات ناوبراو رەتیشیکردەوە کە پارتی بایکۆتی پڕۆسەی سیاسیی عێراقی کردبێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەك حاڵەتی زۆری تەنگەنەفەسی تۆماركراوە و گەیشتۆتە هەزار و ١٣٣ كەس.
لە دەستپێکردنی وەرزی حەجی مسوڵمانان نزیکبووینەتەوە و هێزە ئەمنییەکانی سعودیە کە تایبەتن بە پڕۆسەی حەج دەڵێن، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە لە ناوچە بیابانیەکانەوە بگەنە شاری مەککە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێک گوایە ئەو چەکانەی ئەمریکا دیارنەماون لە سلێمانییە، جێگری پارێزگاریی سلێمانی دەڵێت نابێت هیچ شارێکی هەرێم بە ئامانج بگیرێت و ناوی لەکەداربکرێت و ئەو هەواڵەش بۆ بەئامانجگرتنی سلێمانیە، هێرشكردنە سەر سلێمانی لەلایەن هەندێک میدیاوە كراوە بە پیشە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ماوەی چوار هەفتەیە شوان بناوی پێش نوێژو مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی الٳحسان لەگوندی سپیگرەی سەر بە ناحیەی هیران قەزای شەقڵاوە، لە وتاردان دورخراوەتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوە و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەینێ ئەم خۆڵبارینە بەردەوامی هەبێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی چووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و چاوەڕوان دەکرێت پێش ١٥ـی مانگ لایەنە سیاسییەکان ناوی کاندیدەکانیان بۆ وەزارەتەکان پێشکەش بکەن و کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی ببرێتە پەرلەمان و متمانەی پێبدرێت.
ئاژانسی فارس راگەیاند، دوو موشەک بەر كهشتییهكی هێزی دەریایی ئەمریکا کەوت، ئەم كهشتییه ئەمڕۆ بە پێشێلکردنی ئاسایشی هاتوچۆ و کەشتیوانی لە نزیک جاسک بە مەبەستی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا دەجوڵایەوە.
بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نوری مالیکی ئەنجامدا و بڕیاریشە لەگەڵ سودانی، عەلی زەیدی، عەمار حەکیم و لایەنە سوننەکان کۆببێتەوە، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆیە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، لە پلانیاندایە ٤٠ بەنداوی نوێ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات درووستبکەن.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران سەبارەت بە بەردەوامی پێدانی مووچەکانیان، دەشڵێت هیچ قەیرانێکی دارایی نییە کە لە ماوەی داهاتوودا هەڕەشە لە ئاسایشی دارایی بکات.
ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی لاهور جەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە رۆژی حەوتی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگایی لاهور جەنگی بەڕێوەبچێت.
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق، بەهۆی کارکردن و لەحیمکردنەوە تەنکەرێک تەقییەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وتی، ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە رزگاردەکەن، سێنتکۆم رایگەیاند-، بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە، سوپای پاسدارانیش بڵاویکردەوە، نابێت کەشتیەکان بەبێ هەماهەنگی ئەوان بە گەروەکەدا تێپەڕن.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١، ٩٨٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بێت.
دەستپێکردنی رۆژ بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن و لیمۆ، یەکێکە لە سادەترین و کاریگەرترین نەریتە تەندروستییەکان بۆ چالاککردنی جەستە.