کەسێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی بەردەوامن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، زۆربەی ئەو داعشە گواستراوانەی لە سووریاوە هێنراونەتەوە بیانیین و ئەمیر و سەرکردەیان تێدایە، عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هەرکەسێک لەناو خاکەکەیدا تاوانی کردبێت، بەپێی یاسای ناوخۆیی دادگایی دەکرێت.
ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا.
دوای ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مارک ساڤایا لە پۆستەکەی دورخراوەتەوە و تۆم باراک دانراوە، مارک ساڤایا وتی، لە پۆستەکەمدا بەردەوامم و دورنەخراومەتەوە.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەرکیانە لەناوخۆدا هەمووان یەک هەڵوێستبن بەرامبەر دوژمنان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەسێک لە شارەزوور لە کاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
بەهۆی نەبوونی پارەی کاش لە بەغدا، تاوەکو ئێستا جوتیارانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی وەرزی رابردوویان وەرگرتووە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت هەروەها ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان، رۆژی سێشەممەش شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
دوای رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە ناوی ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە پۆستەکانی پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگری و جێگری وەزیری ناوخۆی سووریا وەردەگرن.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار بە ١٦٢هەزار و ٨٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
شەوی رابردوو مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پۆستەکەی دورخرایەوە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە لایەن دۆناڵد ترەمپ هەڵبژێردرابوو بۆ ئەو پۆستە.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکیش هەڵبژاردنی کاندیدێکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، كەبڕیارە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە سەردانی هەرێم دەکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی دوای كۆبونەوەی ئەمشەوی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پرسێکی دەستوریی تەواو عێراقییە و بەپێی میکانیزمەکانی پرۆسەی سیاسی و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی نیشتمانی ئەنجامدەدرێت، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پابەندبونی خۆی بە کاندیدكردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیران.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی رەتیدەکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبێت بۆ پرسی سەرۆک کۆماری عێراق.
لە ساڵنامەی کۆچیدا شەوی بەرات، دەكەوێتە ١٥ـەمین رۆژی مانگی شەعبان، واتە ١٥ رۆژ پێش مانگی رەمەزان، لە نوێژی شێوان دەست پێدەكات و بە نوێژی بەیانی رۆژی دواتر كۆتایی دێت، بەو پێیەش بێت شەوی بەراتی ئەمساڵ دەکەوێتە شەوی دوو لەسەر سێی مانگی شوبات واتە شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممەی داهاتوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، پابەندبوونی عێراقی بۆ هەوڵەكانی سەقامگیری و رێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان دووپاتکردەوە.
مەسعود بارزانی رایگەیاند، "داوا لە حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن". دەشڵێت، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی زیندانیکراوی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق خاوبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی عێراق داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ وەرگرتنەوەی چەکدارەکان.
خوێندکارانی پۆلی ١٢ـی زانستی لە دژی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوە و دەڵێن، داواکارن وەک ساڵانی رابردوو هەژمارکردنی کۆنمرەی وانەی کوردی و عەرەبی ئارەزوومەندانە بێت، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ پشتگیری تەواوی خوێندکاران دەکەین و لەگەڵ ئەوەدانین هیچ بڕیارێک بدرێت کە لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا نەبێت".
دوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی نزیكەی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، لە هەولێر و دهۆك دابەشكردن دەستیپێكرد و بڕیارە سبەینێش نەوتە ١٠٠ لیترییەكە لە شاری سلێمانی دابەشبكرێت بەنرخی ٣١ هەزار دینار.
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەندەر عەباس بیسترا و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، لەناو باڵەخانەیەکدا روویداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگهیاند، "دەست لەو مافە هەڵناگرین كە گەلی عێراق دەیانەوێت متمانە بەو كەسانە بكەن پێیان وایە دەتوانن سەركردایەتی عێراق بكەن".
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی هەولێر، ئامار و ژمارەی لەدایکبوونی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ١٦ هەزار حاڵەتی لەدایکبوونی سروشتی و نەشتەرگەری تۆمار کراوە.
دوای ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیران کشاوەتەوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە.
زێڕ و زیو هاڕەیان کرد و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە ١١٠ هەزار دیناری لێبووەتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک زیویش زیاتر لە هەزار دۆلار دابەزیوە.