لە دهۆک نزیکەی ٥٠ کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ناوزڕاندنی دامەزراوەكان بە قاچاغچێتی زیان بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
لە دهۆک زیاتر لە ٤٥ کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لەناو سەنتەری شار ژەهراوی بوون و بەوهۆیەوە خواردنگەکە داخرا.
شاندێکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، سبەی پێشنیازی هەردوولا دەدرێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەنگی لەسەر دەدرێت و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەرێت.
وتەبێژی پارتی دەڵێت، هەردوو شاندى دانوستانکارى پارتى و یەکێتى لەسەر پرەنسیپەکانى پێکهێنانى کابینەی نوێی حکومەت رێککەوتوون.
کەمێک پێش ئێستا دوو منداڵ لە سنووری قەرەتەپە لە کفری بەهۆی مەلەکردن خنکان و تەرمەکانیان گەیەندرایە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی.
لە کوێستانی مەکێی سنووری وەرتێ، ئۆتۆمبێلێک لە پێچەکانی رێگاکە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
سەنتەرى میترۆ داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات، بە پەرۆشبن بۆ دۆخى هەرێمى کوردستان و میدیا نەكەنە سەكۆیەك بۆ وتاری رق و كینە، ناوزڕاندن، هاندانی توندوتیژی و دووبەرەكی.
رێکارە نایاساییەکان دژی شاسوار عەبدولواحید بەردەوامە و ئەمڕۆش رێگەنەدرا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ سەردانی بکەن، فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە بەغدا وتی،لەگەڵ کوتلە پەرلەمانییەکانی پەرلەمانی عێراق واژۆیان کۆکردووەتەوە دژ بە رەفتارە نایاساییەکان بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحید.
لیژنهی پهروهردهی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەمەودوا ٣٠٠ هەزار دیناری دەرماڵە دەدرێتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارەکە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە میلاکیان لەسەر هەرێمە.
لەسەر سکاڵایعەرەبی هاوردە، دادگای دوبز سزای زیندانیکردنی بۆ دوو جوتیاری کورد کە خەڵکی ناحیەی سەرگەڕانن دەرکرا.
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر سنووری نێوان موسڵ و دهۆک روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، مێردمنداڵێک لە بەنداوی دێگەڵە خنکا و تەرمەکەشی دۆزرایەوە.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرجەم رێکارەکان بۆ هەناردەی نەوت تەواوکراون، تەنها رێککەوتنی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان ماوە، دەشڵێت، سێشەممە بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم دەدرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەبارەی ئەنفالی بادینان دەڵێت، ئومێدەوارە فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و دووبارە نەبوونەوەی ئەنفالێکی تر؛ دەشڵێت، ئەو ئەنفالە درێژکراوەی ئەو تاوانانە بوو کە بەعس دژی کورد کردی.
مەكتەبی سیاسیی پارتی راگەیاندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، دەشڵێت، "هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان نەکات، پێویستە رابگیرێت".
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، رێگە نادرێت سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن لە زیندان.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پرسیار و وەڵامە درووستەکانی تاقیکردنەوەی (زمان و ئەدەبی کوردی) بۆ خولی دووەمی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە و خوێندکاران و قوتابییان دەتوانن لە رێی لینکێکەوە وەریبگرن.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، هاوڵاتییەک کە ماوەی شەش ساڵە شۆفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازە؛ بە تۆمەتی دزینی بتڵی غازی ماڵان دەستگیرکراوە.
لەبارەی مووچە و کیشەکانی هەرێم و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پێی وایە لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت و لە گفتوگۆ بەردەوامن. دەشڵێت، دەیانەوێت هەرنادەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەستپێبکات.
ئەو وادەیە تەواوبوو کە دەبوو دواین رۆژی راگرتنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بێت، بەڵام راگرتنەکەی درێژکرایەوە و بڕیارە پێنجشەممە بۆ جاری دووەم سەرۆکی جوڵانەوەکە بچێتەوە بەردەم دادگا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵیت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا جارێکی تر تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت. دەشڵێت، تا ئێستا ٦٢٧ کاندید بە هۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و سبەینێش لە کاتەکانی بەیانییەوە تاکو نیوەڕۆ تۆز و خۆڵ ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە؛ پلەی گەرماش بەردەوامە لە نزمبوونەوە، هەروەها کەشناسی عێراق دڵنیایی دەدات، کە سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات.
حەج و عومرەی هەرێم شێواز و مەرجەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج لە سیستمی ئۆنلاین بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی کە بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەمساڵ باشترین بوون لە خزمەتکردنی گەشتیاران، بەبێ تیروپشک لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا ناویان دێتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
دوای زیاتر لە ٨٠ رۆژ لە دواکەوتنی؛ سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق دەکرێت و ئەگەر هەرێم پابەندیەکانی جێبەجێ بکات، چاوەڕوان دەکرێت بریاری ناردنی مووچە بدرێت.
ئەمڕۆ ساڵیادی ئەنفالی ناوچەکانی بادینانە کە ٣٧ ساڵ لەمەوبەر لەدوای وەستانی شەڕی ئێران و عێراق، رژێمی پێشوو ناوچەکانی ئامێدی ئەنفالکرد و لە بەرەبەیانی ٢٥ـی ئاب فڕۆکە جەنگییەکان کیمیابارانی گوندەکانی برجینی ناحیەی زاوێتە و ئەوبەری زێی خاپور و هێسی و خەرابیا و یەکمالەی کیمیابارانکرد.
دوای ئەوەی کە بڕیاربوو پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە ئەمڕۆدا کۆتایی بێت، پسوڵەی جۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو وادەیە هەتاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژکرایەوە.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ٤٢ کاندیدی دیکە لە لیستی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە