ئەمینداری یەکگرتوو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە شاسوار عەبدولواحیدەوە کرد و هەواڵی پرسی
وەزارەتی دارایی وەڵامی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی دایەوە و دەڵێت، کەمی داهاتی دەروازەکانی عێراق پەیوەندی بە گەندەڵی ئیداری، دەستتێکەڵکردن لەگەڵ قاچاخچییەکان و بوونی گەندەڵی رێکخراو هەیە لە ناوخۆی دەروازەکانی حکومەتی فیدراڵ.
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتییان لە هەرێمەوە هەناردەکردووە. دەشڵێت، بەردەوامن لە وەرگرتنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە.
بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری باكوور و رۆژههڵاتی سوریا رایگهیاند، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان بڕیاریداوه تهواوی دهروازهكان لهگهڵ حكومهتی دیمهشق دابخات، كه پێكهاتوون له دەروازەکانی تەبقا، رەققە و دێرەزور.
ئەمینداری یەکگرتوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا هەواڵی تەندروستی شاسوار عەبدولواحیدی پرسی دوای ئازادکردنی لە زیندان، هاوکات شاسوار عەبدولواحیدیش پێزانینی خۆی بۆ هەواڵپرسین و پەیوەندی ئەمینداری یەکگرتوو نیشاندا.
کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێم بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تا ئێستا هیچ زیادکردنێکی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک نەبووە و وتیشی، دەستییان بە چاودێری چڕی بازاڕ کردووە بۆ ڕیگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە و میللەتی کورد لەکۆنەوە گرنگییەکی زۆری داوە بە چلەی زستان، کە ناوی بەخۆیەوەیە و ماوهكهی ٤٠ رۆژه، وەرزی زستان بە گشتیی ٩٠ رۆژە ، ٢٥ رۆژی سەرەتا و ٢٥ رۆژیش كۆتایی نێوانی ٤٠ رۆژەكەی ناوەڕاست دەبێتە چلەی زستان.
نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دەڵێت، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٤ ساڵ لەگوندی دسکەرەی سەربەناحیەی زەڕایەن دۆزرایەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوفلە شارەزوور.
لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئیدارەی خۆسەر لە پەیامێکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەشدار لە پرسی سوریا دەکات، هەڵوێستی ڕوون و هەنگاوی کاریگەریان هەبێت و دەشڵێت، ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکردن.
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سێ مانگ درێژکراوەتەوە و لەکاتی دەستپێکردنەوی هەناردەی نەوتەکەیشەوە زیاد لە ٢٠ ملیۆن نەوت هەناردەکراوە.
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سەرکەپکان بووە.
خانەنشینانی هەرێم نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و داوای بەستنی ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی دەکەن هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەکان.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ گرفتێک لە رێگەی تاسڵوجە - بازیان نەماوە و لە ئێستادا کراوەیە.
دوای ئەوەی دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوبووەوە، ترەمپ دەڵێت، ئاگاداریان کردووەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان راگرتووە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ترەمپی ئاگادارکردووەتەوە کە هەڵەکەی ساڵی رابردوو دووبارە نەکاتەوە.
ئەم بەیانییە وڵاتی ئێران ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەكانی فڕۆكە كردەوە، كە بە شێوەیەكی كاتی دایخستبوو.
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەکانی ناو عێراق و وتیشی سزای نوێ بەڕێوەیە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای DNO نەرویجی دەڵێت، پلانیان هەیە ئەمساڵ هەشت بیرە نەوتی دیكە لێبدەن و بڕی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە ٥٠٠ ملیۆن بەرمیل.
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و کورتبوونەوەی رۆژەکان، ئەگەری زیادبوونی کێش زیاد دەکات لە وەرزی زستاندا، بە تایبەتی لەگەڵ زۆری بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و خواردنە چەورەکان و کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٥٩ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زانکۆی سلێمانی ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ رانەگرن، بەپێچەوانەوە توشی سزای دارایی دەبنەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداریی لە دروستبوونی شەڕێکی گەورە دەدات و دەڵێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین رووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازیی مەترسیدار و هێرشی سیستماتیک بوونەتەوە.
ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣١ هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون کە ژمارەی کوڕەکان لە کچەکان زیاترن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی بۆ زیادكردنی منداڵانی خوار ١٢ ساڵ بۆ كارتی بەشەخۆراكی هەڵەبجە كارا كرد.
پارێزگای كهركوك بڕیاریدا سبهی پێنجشهممه لهسهرجهم فهرمانگهكان، باخچهكانی منداڵان، قوتابخانه سهرهتایی، ناوهندی و ئامادهییهكان و زانكۆكان بكرێته پشووی فهرمی.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ زیندانیکردنی، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکارەکەیی و پەرلەمانتاران و هاوڕێکانی پێشوازی لێکرا.
پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار بڵاوكردەوە کە ژمارەیان ١٥ کاندیدە و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان كوردن.
بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکان بۆ هاتووچۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری نيیە و تەواوی رێگاکان داخراون.