پەیامێکی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدییەوە لەبارەی دۆخی حەڵەب
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هاتەدەنگ و دەڵێت، بەردەوامی کوشتن و زمانی جەنگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نیە. دەشڵێت، ئەو هەنگاوانە پێشتر لە ناوچە کەناراوییەکان و سوەیدا کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگی لێکەوتبووەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بە رووی گەشتیاراندا دادەخرێت، بەهۆی رێکخستنەوەی کاروبارە کارگێڕییەکان و ئەنجامدانی هەندێک کاری چاکسازی، لە رۆژی دووشەممەوە دەوام تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بڕیارێکی نوێدا ناوی سێ کاندیدی وەک شوێنگرەوە بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی وڵاتەکە ئاشکرا کرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت، لە شاری حەلەب هێرشێکی وشکانی و ئاسمانیی بەرفراوانی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سوریایان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تێکشکاند و زیانێکی زۆری گیانی و سەربازییان بە هێرشبەرەکان گەیاند.
کەشناسیی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی هەینی و شەممەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و هەوای سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لهبارهی روداوهكانی حهلهب دەڵێت، ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات خۆیان بگرن، پێویستە هەمو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر بنیاتنانی سوریایەکی ئارام و سەقامگیربێت.
یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزییەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقصود و ئەشرەفیە دەكەن لە پارێزگای حەلەب.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی ھیچ کێشەیەک ناکات. ھیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات و پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئەوانی بە قووڵی نیگەران کردووە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو دۆخە کارەساتبارەی لە حەلەب هەیە مایەی ئەوپەڕی نیگەرانیی ئەوانە، ئەم تراژیدیایە پێیاندەڵێت ئەم حکومەتەی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی هەمان هەڵە و تاوانی حکومەتەکانی رابردووە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ٥٠ هەزار حاڵەتی پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان هەبووە.
دوای ناکۆکی و لێدوانە دژبەیەکەکانی ئەمدواییەیان ترەمپ و سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکی تەلەفوونییان ئەنجامدا و وابڕیارە سەرۆکی کۆڵۆمبیا سەردانی کۆشکی سپی بکات.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ نرخی فەڕمی یەک دۆلار، هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقییە، واتە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی .
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، چوارچێوەکە لەنێوان سێ ناودا گیری خواردووە و پێداگری دەکات کە ئەو پۆستە بەزویی یەکلاییبکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم دەڵێت، دوو هەزار و ٣٣٥ سزادراو دەبنە خاوەن کارتی نیشتمانی، بۆ ئەم مەبەستەش ١٤ ملیۆن دینار بۆ دەرکردنی کارتەکان تەرخانکراوە.
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ڤەنزوێلا بوونی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو پشتڕاستکردەوە و ترەمپیش دەڵێت، نزیکەی٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا دەگاتە دەستیان و بە نرخی بازاڕ دەیفرۆشن.
هێرشی چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە و بەهۆیەوە تا ئێستا ٧٠ کەس بونەتە قوربانی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێن،زیاد لە چوار هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان تێکشکاندووە.
وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا دەڵێت، لە هێرشەکەی ئەمریکادا دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون کە لە نێویاندا هاوڵاتیی سڤیل هەبوون.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵ و گەڕانەوە رۆتینەکانی رۆژانە، زۆر کەس تووشی گۆڕانی لەناکاوی باری دەروونی دەبێت ئەمەش حاڵەتێکە کە بە خەمۆکی مانگی یەک ناسراوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩١٨ هەزار دینارە.
دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چاوگێک له نهخۆشخانهی گشتی خانهقین رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ دوو منداڵ به برینداری گهیهندرانه نهخۆشخانهكهیان كه بههۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون، لهئێستاشدا لهژێر چاودێری پزیشكیدان.
بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی وزەی ئەمریکا، عێراق لە رووی یەدەگی غازەوە لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.
بڕیارە سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و چەند پرسێکی هەنووکەیی سیاسی تاوتوێ بکەن.
وانەبێژانی لادراوی پەروەردە دەڵێن، لە هەموو پەروەردەکان بۆشاییەکی زۆری میلاک هەیە بەهۆی خانەنشینبوونی مامۆستایان و ئەوانیش فۆرمی وەزارەتی پەروەردەیان پڕکردووەتەوە و داوادەكەن بگەڕێندرێنەوە بۆ جێگەكانیان.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایی دایە هاوڵاتیان، کە مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە. دەشڵێت، حکومەت هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی و کەمکردنەوەی کورتهێنان.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكان، لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا نزیكەی ٣٠ رۆژ پشووی فەرمییە، بەڵام بۆ خوێندكاران و مامۆستایان زیاترە بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە.
نوێنەری تایبەتی بەریتانیا لە سوریا، نیگەرانیی قووڵی وڵاتەکەی لە توندبوونی پێکدادانە چەکدارییەکانی باکووری شاری حەلەب دەربڕی و داوای کرد دەستبەجێ دۆخەکە هێور بکرێتەوە. دەشڵێت، لە نزیکەوە بەردەوامین لە چاودێریکردنی بارودۆخەکە.
دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن داهاتی سەرجەم گومرگەكانی لە ئەمساڵدا بگاتە زیاتر لە ١٠ ترلیۆن دینار.
سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی كە لە لیبیا دەستبەسەركرابوون و باڵیوزخانەی عێراقیش دەڵێت، كاروبارەكانی گەڕانەوەی ١٥١ كۆچبەرییان تەواوكردووە.