بەهۆی تەمەوە بەشێك لە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی راگیران
بەشێك لە کوردانی تاراوگە و چالاکوانان لە بەریتانیا دژی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەمەبەستی پشتگیری کردنی رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد ئەو هێرشانە بوەستێنرێت و رێگری بکرێت لە کوشتن و ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی جوڵەپێکردن بە هێزەکانیان لە دێرحافر وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٤،٧ پلەی رێختەر لە سنووری پارێزگای بەسرە، ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند.
بەرێوەبەری راگەیاندنی فرۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا و چری تەمەوە بەشێک لە گەشتەکانی ئەمشەویان هەڵوەشاندووەتەوە".
سهرۆكی دهستهی دهروازه سنوورییهكانی عێراق رایگەیاند، هیچ دهروازهیهكی سنووری نافهرمی له پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشووردا نییه و دهشڵێت، تایبهت به دهروازه سنووریهكان لهگهڵ ههرێم نهگهیشتوونهته لێكتێگهیشتنی فهرمی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٥٠٨ حاڵەتی لافاو روویداوە و ٦٨ کەسیش خنکاون. وتیشی، لە دوو ساڵی رابردوودا ١٣٪، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەمی کردووە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، چەند رێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ رێكخستنی هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٦ هەزار ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە ئەنجامدراوە.
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٨١ کاندید داوایان بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە و دەشڵێت، پڕۆسەی وردبینی لە سی ڤی كاندیدەكان بەردەوامە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، یەکەم یاسا کە حکومەتی نوێ بەنیازە بیخاتە بەردەم پەرلەمان، یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـەیە. دەشڵێت، نرخی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاری کراوە.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو و ئەمساڵی پارێزگاکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکان ئەمساڵ لە دهۆک حەوت هێندەی ساڵی رابردوو بارانباریوە.
دوای ئەوەی پێشتر وەک یەکێک لە شەهیدانی بەرخودانی حەلەب ناسێندرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود رایانگەیاند، فەرماندە ئازاد حەلەب زیندووە و بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی پارێزراو.
وهزارهتی ناوخۆ، بڕیاری لێخۆشبوونی له سزای دواكهوتنی گرێبهستی ئهلیكترۆنیی ئۆتۆمبێلی لهسهر شۆفێران دهركرد و لهمهودوا ههر شۆفێرێك ئهگهر گرێبهستی ئۆتۆمبێلهكهی بهسهرچوبوێت، له پێبژاردن دهبهخشرێت.
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ بەشێکی لایەنە شیعەکان کۆبووە و جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە لەوادەی خۆیدا.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور بێت.
لە کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆى بازرگانى لە مەرزەکە دیارنییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گوندێکی وەرتێ ئۆتۆمبێلێک خوشک و برایەک دەشێلێت و گیانیانلەدەستدا.
کەشناسی دەڵێت، لە ئێوارەی سبەی دووشەممەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک ئەگەری بەفری هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، تا ئێستا ململانێکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەردەوامن و یەکلانەبووەتەوە.
ژوری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، نرخی هاوردەکردنی کیلۆیەک جلوبەرگ لە دۆلار و نیوێکەوە بووە بە هەشت دۆلار، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆداو زیادکردنی باج و رسوماتی گومرکی، بازرگانانیش ناڕازین .
بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور دەڵێت، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە شارەزوور گەیشتووەتە ٤٦٣.٢ ملم.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، هێرشەکەی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، زنجیرەیەکی نوێیە لە بە ئامانجگرتنی بوونی کورد وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی حەلەب و هێرشەکە بە پاڵپشتی چەند وڵاتێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی ئەنجامدراوە.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.
رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، کە عێراق بە بەردەوامی بەرەو سەقامگیری زیاتر دەچێت. وتیشی، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ رێژەی هەژاری نزیکەی ٪١٨ کەمیکردووە.
ئەو رۆژنامەنوسە کوردەی وا بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی شێخ مەقسود گیانی لەدەستداوە، لە ژیاندا ماوە و سەلامەتە.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، مالیکی تاکە کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە گەشەکردنی خێرایی دانیشتووان دەتوانێت ببێتە هۆی برسێتی بەکۆمەڵ و هەرەسهێنانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و توێژەرانی توێژینەوەکە هۆشدارییان داوە لە دۆخێک کە تێیدا سەرچاوەکان بەس نابن بۆ مانەوەی رەگەزی مرۆڤ.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لە ڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی هێرشەکان لە شاری حەلەب و کشانەوەی هێزەکانیان، گەرەنتی چوونەدەرەوەی شەهید و بریندارەکان.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.