دوو گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوەشایەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٪٩٣ـی هاوڵاتیان ناویان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆماركردووە، هەروەها لە سەرەتای مانگی داهاتووشەوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی نوێی ئەلیكترۆنی كە بەرامبەر بڕێك پارە ئەو كارە ئەنجام دەدرێت.
وابڕیارە رۆژی شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ یەکلاکردنەوە و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنووری تەوێڵە بووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باجی گومرگی بەڕێژەی ٪٢٥ بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا بکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، فڕۆکەخانەی سلێمانی دوو گەشتی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەڵوەشاندەوە.
بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان، ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی برینداربووە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، هەورە بروسکە درووستدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، بەپێێ ئەو پێشبینییە جیهانییانەی کە پشت بە شیکارییەکانی رێکخراوی ئۆپێك و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، باس لەوە دەکەن کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە نێوان ٥٥بۆ٦٢ دۆلاردەبێت.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی نەوت و دارایی بکات.
کۆمسیۆن دەڵێت، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن کۆتاییهاتووە و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.
گووگل رایگەیاند کە تایبەتمەندیەکانی کڕین لە چاتبۆتەکەیدا کە بە AI کاردەکات فراوانتر دەکات بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای وۆڵمارت و شۆپفای و وەیفەیر و فرۆشیارە گەورەکانی تر بۆ گۆڕینی ئەپی Gemini بۆ مەبەستی بازرگانی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٤٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمڕۆش نرخەکەی بەرزتربوەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەک خزمەتگوزاری لە ئەپڵیکەیشنی(ئی_هەڵسەنگاندن) بۆ ناوەندەکانی خوێندنی نا حکومی راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان کردەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لهئهمشهوهوه شهپۆلێكی بهفر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكان دهگرێتهوه و خێرای با زیاد دەکات. شارهزایهكی كهشناسیش دهڵێت، "شهپۆلهکە سهرمایهكی بههێزی لهگهڵدا دهبێت".
لەناو وەرزی زستانداین و تا ئێستا حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەستینەكردووە بە دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكاندا، هاوڵاتیانیش بەناچاری روویان لە کڕینی نەوتی بازرگانی کردووە بە نرخێکی زۆر.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناحیەی بجیلی سەر بە ئاكرێ کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ كوژرا، لەبارەی رووداوەکەشەوە پۆلیسی ئاكرێ دەڵێت، بە هەڵە لەبەردەم ماڵی خۆیان كوژراوە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی وەڵامی مەرج و داواکارییەکانی یەکتر دەدەنەوە، دەشڵێت، هەردوولایان نەرمییان نواندووە بە تایبەت لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەو راگەیەندراوانەی وەزارەتی بەرگریی سوپای عەرەبیی سوریا بڵاویدەکاتەوە، دوورە لە راستی و هەوڵێکە بۆ شێواندنی راستییەکان.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، زانیاری وردیان لەبارەی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە پەرلەمانی عێراق داوە، دەشڵێت، داخستنی ئەو دەروازە سنورییانە داهاتێکی زۆر بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە، هەردوولا جەختیانکردەوە لەوادەی دەستووریدا حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت، کە لەسەر بنەما خزمەتکردنی خەڵک بێت.
سهرۆكی پارتی رایگهیاند، "پێویستە کۆتایی بەو هەڵمەتە بهێندرێت کە دژی هاوڵاتیه عهرهبیه سوریهكان دەکرێت، دهشڵێت، "پێویستە رێزی ئهو پهنابهر و هاوڵاتییه عهرهبه سوریاییانه بگیرێت كه لە هەرێم دهژین".
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق به سهرۆكایهتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووهوه و لهبارهی پلانی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت گفتوگۆی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و گلدەرەوەكانی وەزارەتی گشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەكانی بەفر و بارانبارینەوە بەشێوەیەكی بەرچاو رێژەی ئاو لە هەرێم زیادی كردووە.
بەپێی بڕیارێكی عێراق رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت و پشووەكە بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیمام مووسا كازمە، پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرینەیان نافەرمین و دەبەستێرنەوە بە قاچاخچێتی و بەهەدەردانی داهاتەوە.
لە هەڵەبجە سەرجەم چین و توێژەکان، دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و کوردانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پسوولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە سەبارەت بە پڕکردنەوەی خانەی (گۆڕانکاری) لە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلکترۆنی.
بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا ١٦ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ١٠ کەسیان سوتان و شەش کەسی دیکەشیان لە ئاودا خنکاون.