سۆمۆ لەبارەی تێکەڵکردنی نەوتی عێراق لەگەڵ نەوتی وڵاتانی تر روونکردنەوە دەدات
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، لە فرۆشتگایەکی سنووری حاجیاوا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە جگەری هاوردەکراوی ئێرانیدا گرتووە کە فرۆشتنی قەدەغەیە و خاوەن فرۆشتگاکەش سزادراوە
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، رەتیدەکەنەوە هیچ قاچاچێتییەک بە نەوتی عێراقەوە بکرێت و لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دراوسێدا تێکەڵ بکرێت. دەشڵێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئەمریکا خەڵاتی پێدانی زانیاریی گەیشتن بە سەرۆکی ڤەنزوێلا زیاد کرد بۆ ٥٠ ملیۆن دۆلار کە بە بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر تۆمەتبارە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە ٣٥ پلەی سییزی.
نرخی نەوت و زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاریان بەسەردا هات و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.
سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیادا کۆببێتەوە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.
هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، لەسەر رێگای کۆیە - دوکان رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو وتی، هیچ داهاتێکی نەوت ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، دەشڵێت، بەشێکی نەوتەکە دەروات بۆ کۆمپانیاکان و بەشێکی بۆ کۆمپانیای دانە غاز دەروات لەبری غازی بەرهەمهێنانی غاز بۆ کارەبا و بەشێکیشی دەچێت بۆ کاروبارەکانى ناو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و عەلاوە و جیاوازییەکان و هەژمارکردنی بڕواننامە.
لەسەر پرسی مووچە، شاندەکەی هەرێم کە بۆ گۆڕانکاری لەسەر ئەو رێککەوتنەی خۆیان واژۆیان کردبوو چووبوونە بەغدا گەڕانەوە هەولێر و هیچ ئاماژەیەک بۆ رێککەوتن و رازیبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە داواکانی بەغدا نیە.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، كۆرسی چوارەمی فێركردنی زمانی كوردی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ منداڵانی كورد لە وڵاتانی دەرەوە، لەسەرەتای مانگی ١٠ـی ئەمساڵ دەستپێدەكات، داواش لە كوردانی هەندەران دەكات منداڵەكانیان لەهەر ئاست و تەمەنێكدایە، تۆمار بكەن.
گرفتی کەمئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانەی کە پارتی و یەکێتی دروستییانکردووە لە بێ مووچەی لە گرانی نرخی کارەبا، قەیرانی بێئاویش بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ هاوڵاتییان.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، فەرمانگەی كاروباری حزبەكان لە كۆمسیۆن پەسەندکردنی شەش هاوپەیمانی هەڵوەشاندەوە.
پۆلیسی ئاكرێ رایگهیاند، هێزهكانیان تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه ٣٠٠ تاوانی سحر و جادووی ئهنجامداوه كه وهك پێشنوێژ و وتاربێژێك لهیهكێك له مزگهوتهكان كاری كردووه.
عێراق و سعودییە لێکتێگەیشتنێکی ١٧ خاڵییان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان واژۆکرد، بەگوێرەى رێککەوتنەکە هەردوولا زانیارى ئاڵوگۆڕدەکەن و هاوکاریی یەکتر دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و توندوتۆڵکردنى سنوورەکان.
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە (٢٨) هەزار مێگاوات و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانییە و بۆ یەكەم جارە لە مێژووی عێراقدا.
پۆلیسی کەرکووک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک کە پیشەی نانە رەق فرۆشتن بووە، نزیکەی ٢٩ ملیۆن دیناری لە فەردەیەکی برنجدا دۆزییەوە و لە رێگەی پۆلیسەوە ناردیەوە بۆ خاوەنەکەی.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەروەردەی عێراق ٢١ی مانگی ئەیلولی وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
لە هەولێر تەرمی هاوڵاتییەک بە تەمەن لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ماوەی ١٠ رۆژە گیانی لەدەستداوە؛ هاوڵاتییەکە مامۆستای خانەنشینی زانکۆ بووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە رێوەڕەسمی تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی قەوارە سیاسییەکان.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، حەوت دەرۆزەکەریان لەسەر رێگایەکی سەرەکی دەستگیرکردووە و ئەم هەڵمەتەیان بەردەوام دەبێت.
هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، منداڵێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی داخراوەوە جێهێڵراوە و نزیک بووەتەوە لە حاڵەتی خنکان، تیمەکانی پۆلیس توانییان رزگاری بکەن.
پۆلیسی هەڵەبجە کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی دوو گەنج و بریندارکردنی گەنجێکی دیکە دەستگیرکرد، وتیشی، تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە.
٤٠ رۆژ تێدەپەڕێت لە وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش و بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردولا لەبارەی ناردنی مووچەی هەرێم بگەنە رێککەوتن، بەو پێیەش ئەگەر هەرێم هیچ گرفتێک دروست نەکات تا یەکشەممە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
بەپێی راپۆرتی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا، مانگی تەممووزی رابردوو سێیەم گەرمترین مانگ بووە لەسەر زەوی و لە مێژوودا، هەروەها بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو گەرمترین بووە.
سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی تیروپشکی ژمارەی دەنگدەران لە کۆمسیۆن دەڵێت، شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی ئێوارە، تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی حزب و هاوپەیمانییەتیەکان دەکرێت، کە پێشتر بڕیاربوو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەنجامبدرێت.
رۆژانە مشتێکی کەمی بادەم یارمەتی سنووردارکردنی ئارەزووی خواردن دەدات و پشتگیری تەندروستی میتابۆلیک دەکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.