بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندنی جانتای ژنێک؛ کەسێک دەستگیکرا
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بەشی ھاتوچۆی ناوشار ـ رۆژھەڵات لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەو شۆفێرانە دەکات کە بەشێوەێکی نایاسایی ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن و ئاستەنگی ھاتوچۆیی بۆ شۆفێران و پیادەڕەوەکان دروست دەکەن، دەشڵێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ چەند شۆفێرێکی بارهەڵگردا ئەنجامداوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندنی جانتای ژنێك، تۆمەتبارێك لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیركرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ کە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک روویدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، بە زیرەکى دەستکرد چاودێرى هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و لە بەرواری ٩ی ئاب تیروپشک بۆ ژمارەى کاندید و هاوپەیمانییەکان ئەنجامدەدرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە کاریگەرى شەپۆلەکانی گەرما لەسەر هەرێم کۆتایی دێن و پلەکانى گەرما دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئاستى ئاسایى خۆیان بۆ ئەم وەرزە، تا هەفتەی داهاتوو هیچ شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکە ناکات، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو خێرایی با زیاد دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کردەوەی تیرۆریستین، وتیشی، لەگەڵ هەرێم و هاوپەیمانان كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لەپشت ئەم کارەن.
دوای ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند کە سزای ئۆتۆمبێل دەکرێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی، ئەمڕۆ بەستەری سزای ئۆتۆمبێلی نوێ کردووەتەوە و دەڵێت، ئێستا دەتوانیت بەبێ کێشە سەیری سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت و پێشتوەختە لێیان ئاگاداربیت.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما لە سەرانسەری عێراق کە گەیشتووەتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێم، چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوکردەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٤٨ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی عێراق بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی بەبانکیکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ سەردانی هەرێم بکات. چاوگێکیش دەڵێت، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بۆ سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی رابردووش ئامادەیە.
بازرگانی عێراق دەڵێت، کاردەکەن لەسەر میکانیزمێک بۆ ئاسانکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دەشڵێت، پاڵپشتی دارایی بۆ ئاسانکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکەن.
تهنیا سێ رۆژ ماوه بۆ ئهو وادهیهی كه دیاریكراوه بۆ خۆتۆماركردن له فۆرمی ئهلیكترۆنی پسووڵهی خۆراك، بهرێوهبهری پسوولهی خۆراكی ههولێریش دهڵێت، هیچ بهڵێنێكیان پێ نهدراوه بۆ درێژكردنهوهی وادهی پركردنهوهی فۆڕمی ئهلیكترۆنی.
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق هاوردەکردنی ترێ و هەنجیری بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەکردووە و لە هەرێمی کوردستانیش باج خراوەتەسەر هاوردەکردنی هەنجیر.
ئاسایشی ههولێر دەڵێت، ژنێكیان دهستگیركردووه كه ههڵساوه به ئهنجامدانی چهند تاوانێكی دزیكردن، بهتایبهت لهو كهسانهی كه تهمهنیان گهورهیه و بهساڵاچوون.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان نەخشەی ئابووریی عێراق دەگۆڕێت و دەیکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی ناوچەکە و دەیان هەزار هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.
لە ئاکرێ کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادووی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.
بهگوێرهى نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان، تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە، بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.
لە سبەینێوە ناونووسین بۆ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکات و ئەو کەسانەی خوازیارن سێ رۆژیان لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە بەرواری ٩ـی مانگی داهاتوودا تیروپشک دەکرێت بۆ ژمارەی کاندید و هاوپەیمانی و حزبەکان بۆ بەشداری لە پەرلەمانی عێراق.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، ماوەی زیندانییەکەی ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوان شەش مانگ درێژکرایەوە و بەوهۆیەوە ئومێد بەرۆشکی مانی لە خواردن گرتووە، سەنتەری میترۆش نیگەرانە و داوای ئازادکردنی دەکات.
قائیمقامییەتی رانیە دەڵێت، بەهۆی ریکلامکردن بۆ بەرهەمەکانیان بەشێوەیەکی دوور لە بنەما زانستییە پزیشکییەکان و نەبوونی پسپۆڕی خۆراک، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینییان داخست.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، لیژنە تازە پێکهێنراوەكەی پەرلەمان لەبارەی دیموکراسی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسى کورد دوای چەکداماڵینی پەکەکە، لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەست بە کارەکانی دەکات.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەت دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی شەش، وتیشی هێشتا هەرێم نەوتی رادەست نەکردووە بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە بۆ سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری حاجی ئۆمەران، لە میانی کێشیەکی کۆمەڵایەتیدا، کەسێک هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەزووری بریندارکرد و هەڵهات.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دواکەتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەکانی میری کە هۆکاری دواکەتنەکە خودی هاوڵاتیەکە نەبێت، بەڵکو فەرمانگەی میری (بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ) بێت، ئەوا نابێت رووبەڕووی هیچ پێبژاردن و سزایەکی دواکەتن ببێتەوە.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە رێگای هاتن بۆ کەلار لەسەرتایی گوندی بەرلوت بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی جگەر یان ڤایرۆسی جگەر دەستنیشانکراوە، کە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندە گوازراوەکان و ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین کەس بەهۆیەوە دەناڵێنن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.