بە فەرمی دەستگیركردنی عەجاج تكریتی راگەیەندرا
بریارە رۆژی سێشەممە لیژنەی یەکێتى نیشتمانی و هاودەنگی کە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی دامەزراوە، سەبارەت بە پرۆسەکە، یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجام بدەن.
بەرگری شارستانى هەولێر دەڵیت، منداڵێکى تەمەن ١٠ ساڵان لە زێى گەورەدا خنکا و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، دەنگۆى لەناوچونى ٦٢ ترلیۆن دینارى عێراقى و خورانى لەلایەن مشک و جرجەوە نا لۆژیکی و بێمانایە. دەشڵێت، ٨٨٪ی پارەى نەقدى عێراق لە دەرەوەى بانکى ناوەندییە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە فەرمی دەستگیركردنی دڕندەیەکی شاڵاوی ئەنفالی راگەیاند.
راوێژکاری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەڵێت، رێژەی منداڵبوون لە عێراقدا لە حەوت منداڵەوە بۆ چوار منداڵ بۆ هەر دایکێک دابەزیوە.
بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە باخەکانی سەروچاوەی ئیدارەی راپەڕین کەوتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، دواتر لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵکرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ناوی "محەمەد" لە لیستی بەناوبانگترین ناوی کوڕان لە ئینگلتەرا و وێڵز، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
مزگەوتێکی شاری سلێمانی کە ٢٠٠ ساڵە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا ماوەتەوە، ئەمڕۆ بەهۆی گرفتی بێ ئاوییەوە داخراوە و شایەتحاڵانی مزگەوتەکە دەڵێن، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو سەرجەم ئاوی کارێزی مزگەوتەکەی بۆ پارکێکی شارەکە گواستووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن. دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە.
رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمەوە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا کە ٨٧ ملیار دینار بووە، بۆ ئەم هەفتەیە داهاتی پارێزگاکە لەلایەن ماڵپەری شەفافیەتی سەر بە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاونەکرایەوە و دەڵێن، "ماڵپەرەکەمان گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە".
حکومەتی عێراق تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفالی بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" دەستگیرکرد کە یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشووری عیراق، کە تێیدا هەزاران هاوڵاتیی کورد لە کارەساتی ئەنفالدا زیندانیکراون و رووبەڕووی ئەشکەنجە و مەرگ بوونەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا باجی ١٠٪ بۆ ٥٠٪ی بەسەر چەند وڵاتێکدا سەپاند کە بەرژەوەندی بازرگانییان لەگەڵ ئەمریکادا لاوازە و لە ناویشیاندا سوریا بە رێژەی ٣١٪ و عێراق بە رێژەی ٣٥٪ باجیان بەسەردا سەپێندرا.
بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٣٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەناوی سندوقی خانەنشینییەوە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەدا ٣ـی مووچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبڕێت.
دوای مۆڵەتە ١٠ رۆژیەکەی ترەمپ کە دای بە رووسیا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە و بە جۆرێک بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە بەرزترین نرخی ٣٠ رۆژی رابردووی.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، تاوەکو رۆژی یەکشەممە پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک بەردەوام دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن بچنە ناو سیستەمەکە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە، هاوکات، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
وەزیری وزەی تورکیا وتی، ئەگەر بۆرییە نەوتەکانی عێراق - تورکیا بە تەواوی توانا کاریان پێبکرێت، بەها بازرگانییەکەی دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و میدیای تورکیاش دەڵێت، لە رێککەوتنی نوێدا جگە لە نەوت هەماهەنگیی هەردوو وڵات لە چەند کەرتێکی تری وزەدا دروست دەبێت.
لیژنهی ئاسایش و بهرگری له پەرلەمانی عێراق كۆتاییهێنان به ناوچهی گهرمی ئهمنی پشتڕاستكردهوه و رایگهیاند، دهزگا ئهمنییهكان ئێستا كۆنترۆڵی تهواوی خۆیان بهسهر ههموو جوگرافیای عێراقدا سهپاندووه، لهماوهی ٢٢ ساڵی رابردوودا باشترین دۆخی ئهمنی له ٢٠٢٥ تۆماركراوه.
شارەوانی سلێمانی بۆ پێدان و دابەشکردنی زەوی رێککارەکانی خێراتر دەکات و دەڵێت، بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێکردنی کاری جیاکردنەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند و هاوکات دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەریشدا گیرا.
لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش ئیدارەی خۆسەر و لیژنەی ئەمنیی کۆچبەرانی عێراق، ٨٧٩ پەنابەری عێراقی لە کەمپەکانی هۆل لە سوریاوە، رەوانەی عێراق کرانەوە.
بەرگریى شارستانیى هەولێر، لەنزیک پردى نوێى خەبات، تەرمى گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، "هاوڵاتییان لە رۆژی دەنگداندا نابێت ئەم دیمەنانەیان لە بیربچێتەوە".
کەمێک پێش ئێستا لەناو تونێلی دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا روویداوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
سەرەڕای گرانی نرخەکەی و ناڕەزایی هاوڵاتییان، كارەبای سلێمانی دەڵێت، لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە زیاتر لە ١٠٠ گەڕەكی دیكەی ناو شاری سلێمانی كارەبایان دەبێت بە ٢٤ كاتژمێری، كە هەموو گەڕەكەكانیش دەكەونە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود.
دوای ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دابینکردنی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەی بۆ هەڵەبجە رەتکردەوە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە بەغدا دەڵێت، "رۆژی شەممە بە فەرمی داوای ئەو ئامێرە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دابینکردنی".
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق سکاڵایهكی تایبەت بە داواکردنى هەڵوەشاندنەوەى پێدانى پاسپۆرتى دیبلۆماسی بە بەرپرسان و خێزانەکانیان رەتکردەوە، ئەوەش دواى نزیکەى چوار مانگ لە بڕیارێکى پێشووى بۆ راگرتنى کارکردن بە هەموارەکە.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق لە مانگی داهاتوو دەستدەکات بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و تا کۆتایی ساڵ نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازارەکانی جیهان دەکات.