سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، کۆی ئەو زیندانیانەی کە لەدوای پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتیەوە مافی ئازادکردنیان هەیە، گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٩٩٥ زیندانی لە سەرانسەری سەرجەم چاکسازییەکانی عێراقدا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی بانیاسی سوریا و تەرابلوسی لوبنان دەکەن.
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و دەڵێن، هەشت ساڵە چاوەڕێین و چیتر بێدەنگ نابین لە مافەکانمان".
دهستهی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق كۆنووسی تیروپشكی كاندیدهكان و ژماره زنجیرهی لیستهكانی پهسهند كرد كه دراون به هاوپهیمانی و لایهنه سیاسییهكان و كاندیدهكان.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیمەکانیان توانییان لەماوەی ٧٢ کاتژمێر ئاگرەکەی ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران کۆنترۆڵبکەن، وتیشی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٧٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بە بۆنەی زیارەتی ئیمام حسێن، لە کەرکوک پشووی فەرمییە و هاوکات لە عێراق رۆژی پێنجشەممە وەک پشوو راگەیەندرا.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ عێراق لە دابینکردنی بەنزیندا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و کۆتایی بە هاوردەکردنی دەهێنێت، دەشڵێت، لە ئێستادا رۆژانە ٢٥ ملیۆن لیتر دەخاتە بازاڕەوە.
ئەوقافی سلێمانی دەرچوانی پۆلی ١٢ـی خوێندنە ئیسلامییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، هەر قوتابیەک خوازیارە لە پەیمانگای پێشنوێژ و ووتاربێژان بخوێنێت، پێویستە فۆڕمی وەرگرتن پڕبکاتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا پەیڕەوی سندوقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٨ هەڵبوەشێندرێتەوە؛ دەشڵێت، ئەمە بە واتای نەمانی سندوقەکە نایەت.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ماتۆڕسوارێک خۆی به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دهكێشا و دواتر بە هەڕەشە پارەی لێ وەردەگرتن، هێزهكانیان ئەو کەسەیان دهستگیركرد.
سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ باشترکردنی ژیانی گەنجان، ئەمڕۆ کە رۆژی جیهانی گەنجانە، ژیانی گەنجانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی یەکجار خراپدایە لەڕووی نەبوونی هەلی کار و دامەزراندن، سەدان گەنجی هەرێمیش بەو هۆیەوە لە رێگەی کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەست داوە.
دوای ئەوەی نەخۆشخانەیەکی حکومی کرا بە نیمچە تایبەت، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەڵێن، قبوڵی ناکەن لە نەخۆشخانە حکومییەکان پارە لە هاوڵاتیان بسەندرێت، دەشڵێن، ئەو نەخۆشخانەیە لە دەوامی بەیانیاندا پارەی نەشتەرگەری لە هاوڵاتییان سەندووە و سکاڵا لەسەر لایەنی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە تۆماردەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێش کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، دەشڵێت بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە ٤٥ پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە بە ٣١ پلەی سیلیزی.
رۆژنامەیەکی بەریتانی دەڵێت، پیشبینی دەکرێت ئۆکرانیا رازی ببێت بە ئاگربەست و تەنانەت ئەو خاکەش رادەستبکات کە پێشتر لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق دەڵێت، میكانزمی پڕۆسەی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە سەركەوتوو بووە و ستایشی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی کە لە رواندزەوە بەڕێکەوتبوون بەرەو هەولێر، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە کەسێکیان گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی تورکیا دەڵێت، پشتیوانی کارەکانی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و زیان گەیاندن بەم پرۆسەیەش باجێکی قورسی دەبێت، وتیشی تورکیا دەوڵەتی تورک و کورد و عەرەبە.
چا بە خواردنەوەیەکی تەندروست و بۆنخۆش دادەنرێت، زۆر کەسیش دوای نانخواردن خوویان بە خواردنەوەیەوە گرتووە، بەڵام رەنگە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت ئەگەر ئەم هەڵە باوانە ئەنجام بدەیت.
نرخی کانزا زەردەکە بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٣ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە
سەرۆکی ئەمریکا کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا دەربارەی کۆتایهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا ئاشکراکرد و دەڵێت، رۆژی هەینی کۆدەبنەوە.
بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەڵێت، هەر هاوڵاتییەک كەمتەرخەم بێت لە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی و نەچوونی بۆ لای بریكار ناوی لە پسوڵەی خۆراك دەسڕدرێتەوە.
ئهمشهو له دوو رووداوى هاتووچۆى جیاوازدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین کەرکوک و چەند ناوچەیەکی هەرێم و عێراقی گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین بۆ کەمتر لە چوار کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکەش تا سبەی بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێکی گەورە لە سنووری ناڵپارێز بووەتەهۆی سوتانی نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان.
دهزگای ئاسایشی ههرێم له راگهیهندراوێكدا دەڵێت، ژن و پیاوێكیان دهستگیركرد كه له پارێزگای دیاله منداڵێكی خاوهن پێداویستی تایبهتیان كوشتووه.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر دانیشتوانی گوندی بەردەکەڕی سنووری سلێمانی دابەشکرا.
وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوەیەك دەربارەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان، كە پۆلی نۆی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەییان هەیە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە ئێستاوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ببینن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەکابینەی نۆیەمدا بەرهەمهێنانی کارەبایان گەیاندووەتە هەشت هەزار و ٢٠٠ مێگاوات.