لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شارەزوور کەسێک کوژرا
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارەزوور بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئاشکراکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە مانای ئەوە نییە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشهممهی داهاتوو بكاته پشوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بهبۆنهی چلەی ئیمام حوسێن.
لە گەڕەکی شێروانەی کەلار، ھاوڵاتییەک لەناو بیری ماڵێک کارەبا گرتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ نیشتەجێکردن، کار لەسەر سڕینەوەی قەرز و قەرزە نیشتەجێبوونەکانی سەر خانەوادەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان و قوربانیانی تیرۆر دەکات کە یەکەی نیشتەجێبوونیان لەو کۆمەڵگایانەدا وەرگرتووە کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەکرێن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە چاکسازی بانکی کرد و جەختی لە گرنگی رێبازی بەشداریی و راوێژکاری لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکەکانی دیكە کردەوە و بڕیاریدا گفتوگۆیەکی فراوان لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکەکانی دیكە بكرێت و دڵنیاییان پێبدرێت لەبارەی چاكسازیەكانەوە.
کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆتا وادەی بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکان ئاشکرا کرد و دەڵێت، وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و چاوەرێ دەکرێت پرسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و باس لە دواین رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشیش بکرێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان تاوتوێ دەکەن.
وتەبێژی ئەپیکور سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن لە نێوان هەرێم و بەغدا و لایەنەکانی دیکە.
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نزیکەی ٨٠٪ مووچەخۆرانی سلێمانی لە هەژماری من ناویان تۆمارکردووە، دەشڵێت، دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەن و دانانی ئامێری راکێشانی پارە لە شوێنەکان زیاتر دەکەن.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێم تەواوی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە و ئامادەن بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. دەشڵێت، سبەینێش یاداشتەکەیان سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ دەدرێتە دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووپاتیکردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ بوونی هیچ چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوەکان نییە.
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە خانەقین و تەواوی دیالە رایگەیاند، یەکێتی كارەبای گەرمیان دەفرۆشێتە بەعقوبە، كەچی ئامادەنییە یەك میگاواتی بداتە خانەقینیەكان لەم گەرما تاقەتەت پڕوكێنەدا.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، تێکڕاى داهاتی پێشبینیکراو لە ماوەى پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەدا دەگاتە ٧١٠ تریلیۆن دینار.
کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانییەتی و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق کرد و جوڵانەوەی نەوەی نوێش بە ژمارە ٢٨٨ بەشداری هەڵبژاردن دەکات.
تیمەکانی نەوەی نوێ بەردەوامن لە دابینکردنی ئاو بۆ گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و هاوڵاتیانیش سوپاسی نەوەی نوێ دەکەن کە ساڵانە لە بێئاویدا بە هانایانەوە دەچێت، هاوڵاتیەکیش دەڵێت، لەبەر بێئاوی ناچارن ئەوەی پەیدای دەکەن ئاوی پێدەکڕن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هەڵسەنگاندنمان دانا بۆ بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و پەنامان بۆ هیچ بڕیارێكی خێرا نەبرد و لیژنەی تایبەتی هەڵسەنگاندنمان دانا و دەشڵێت، چوار وەزیر درانە دادگا و" داوای گۆڕینی شەش وەزیرشمان لە لایەنەكان كردووە".
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بڕیاردرا ژمارە ٥٦ لە لیستی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکانی تاک کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن هەڵبووەشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە.
بە بڕیارى ئەنجومەنى پارێزەرانى ئێران، لەمڕۆوە باج لە هەموو ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە قازانجیان لە بتکۆین و دراوە ئەلیکترۆنییەکانی تر وەرگرتووە و بە وردy چاودێری بازاڕی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بە گوێرەی ئامارەکانی مانگی تەمموز، زیاتر لە شهش هەزار سەردان ئەنجام دراوە و پسوڵەی سەرپێچی بۆ ٣٨٦ شوێنکار کراوە و حەوت شوێنیش داخراون.
جوتیارانی سنووری مەخموور دەڵێن، زەوییەکانمان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داگیرکراون و تەنها نەوەی نوێ بەدەنگیانەوە هاتوون، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، پشتگیری لە داوای جوتیاران و فەرمانبەرانی مەخموور دەکەین.
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ راگەیەندراوێک ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت"عێراق بە ٨٠ هەزار بەرمیل رازییە بۆ نایدەن؟ تاکەی گرفت لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت دروست دەکەن؟".
گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رەتیدەکاتەوە نرخی بلیتەکانی نێوان عێراق و لوبنان بەرزکرابێتەوە و دهڵێت، نرخی بلیت لە نێوان وڵاتەکە و بەیروت ٤٧١ هەزار دیناری عێراقییە نەوەک ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی.
روانگەی ئێکۆ عێراق دەڵێت، هەرێم کاریگەریی هێرشە درۆنییەکانى تێپەڕاندووە و بەرهەمهێنانى نەوتی گەیاندووەتە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، وتیشی، تا هەناردەی نەوت دوابکەوێت گرفتی زیاتر بۆ مووچەی هەرێم درووستدەبێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی، هاوکات کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە ئەو شەپۆلە گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە کەم دەبێتەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی وت، بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەرمی گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراوەتەوە کە چەند رۆژێکە گیانی لەدەستداوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا داواکارییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی بۆ گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نەوت و مووچە رەتکردەوە.