ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم بڕیاریدا
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە رۆژانی ١٠ و ١١ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدەدەن و بەهۆیەوە ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە. هاوکات لە دهۆک جارێکی تر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرێک کوژایەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش هەر رۆژە و بیانوویەک بۆ کوژانەوەى کارەبا گرانەکەی دەهێنێتەوە.
حکومەتی قەتەر دەڵێت، "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل دەکەین کە بارەگای نیشتەجێبوونی ژماریەك ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج"، دەشڵێت، "بێدەنگ نابین بەرامبەر رەفتارە بێباکانەكەی ئیسرائیل و بەردەوامی تێكدانی ئاسایشی ناوچەکە".
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و چاوگێک لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیاردرا پرسی داهاتی ناوخۆ رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکرێت بۆ بڕیاردان. سەبارەت بە داهاتی نەوتیش بڕیاردراوە مانگانە بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدرێتەوە و ئەو بڕەی دەمێنێتەوە رادەستی سۆمۆ بکرێت.
ئاژانسە ئەکسیۆس دەڵێت، سوپای ئیسرائیل لە پایتەختی وڵاتی قەتەڕ بۆردومانی سەرکردەکانی حەماسی کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو سەرکردەی حەماس کوژراون.
ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٣ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەوە.
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هیچ کات نیەتی رێکەوتنێکی فەرمییان نەبووە و بەردەوام گفتوگۆکانیان بە نیەتی کات کوشتن بووە و هەرگیز نایانەوێت دەستبەرداری بەقاچاغ فرۆشتنی نەوت ببن.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان؛ لە نیپاڵ دژی گەندەڵی و قەدەغەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خۆپیشاندان دەکرێت، بەهۆیەوە سەرۆک وەزیران و سێ وەزیری تر دەستیان لە کار کێشایەوە؛ هەروەها، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بینای پەرلەمان و ماڵی سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک وەزیر سووتێندرا.
لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بەغدا، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، " ئێمە نامانەوێت بە یاسای بەغدا هاوتا بکرێت، بەڵکو دەمانەوێت بە یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم، سەرجەمیان مووچەکانیان زیادبکرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی كاندیدە دورخراوەكان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە نزیكەی ٨٠٠ كاندید.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە میدیای حزبەکەی وت، لەگەڵ بەغدا نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لە قۆناغی کۆتایی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمدان.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، هەفتەی داهاتوو پرۆسەی پێدانەوەی کارتی دەنگدان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامدەبێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، تۆز و خۆڵ ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و راپۆرتی لیژنەکان سەبارەت بە هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی دەخرێتە بەردەم سودانی و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
راوێژكارێکی سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری و دارایی دەڵێت، داهاتی نانهوتی عێراق لهسایهی چاكسازیەکانی وڵاتەکە زیاتر دهبێت، کە گەیشتووەتە حەوت ترلیۆن و ١٨ ملیار دینار لە ساڵی رابردوودا.
دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت رادەستی وەزارەتی دارایی بەغدا کرا.
سیر پێکهاتەی سروشتی بەهێزی تێدایە، سوودێکی زۆری ھەیە و بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەری نەخۆشیەکان چ بە رێگای سروشتی یان دروستکردنی دەرمانی پزیشکی.
وابڕیارە ئەمڕۆ میسر میوانداریی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاو لە نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٦٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٣٣ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە
بەیاننامەیەکی نوێ سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی عێراق دەرکرا و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق دەڵێت، "مووچەی خانەنشینان مسۆگەر و دەستەبەر کراوە".
بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێیدا باس لە پرسی مووچەی هەرێم بکرێت. هاوکات، مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆیە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا نەوت و داهاتی رادەستنەکردووە و دەیەوێت تا هەڵبژاردن مووچەیەک یان دوو مووچە بدرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەیانەوێت لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان هەم وەک ناوەندێکی گرنگی ئابووری و هەم وەک ناوەندێکی گرنگی تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا دەربکەوێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەناحیەی قەرەهەنجیر تەقە لەبارەگای حزبی شیوعی کوردستان کرا و جگە لەزیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمشەو لە سەر رێگای زاخۆ - باتیفا ئۆتۆمبێل لە پیاوێکیداوە و برینداری کردووە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای ههولێر دەڵێت، دوو تۆمهتباری ژنیان دهستگیركرد كه ههڵساون بهدزیكردن لهچهند ماڵێك، له یهكێك له دزیهكانیشدا قاسهیهكیان دزیوه و بۆئهوهی خۆشیان ون بكهن، زیاتر له شهش ئۆتۆمبێلی تهكسیان گۆڕیوه.
بە دەنگی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە کابینەکەی فرانسوا بایرۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وەرگرتەوە.
وەک نەریتێکی ساڵانە مەڕاسیمی مەولودنامەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە ئۆفیسی سەرەکیی شاسوار عەبدولواحید بەبێ ئامادەبوونی خۆی کرایەوە بەوپێیەی خۆی لە زیندانە.
وهزارهتی ژینگهی عێراق دەڵێت، كوالێتی ئاوی پارێزگاکانی فوراتی ناوهڕاست گونجاوه بۆ بهكارهێنانی مرۆڤ، به پشتبهستن به ئهنجامی پشكنینی تاقیگهی مهیدانی كه لهلایهن لیژنهیهكی تهكنیكی تایبهتمهند و لیژنه لاوهكییهكانهوه به سهرپهرشتی وهزیری ژینگه ئهنجامدراوه.
کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و پارچەکانی قەدەغە بکات، لە پێناو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ و بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان کە پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکەنەوە.
سهرۆك وهزیرانی عێراق لهكۆبوونهوهیهكدا له برۆكسل لهگهڵ ئهمینداری گشتی ناتۆ رایگهیاند، عێراق ههموو ئاڵنگاریهكانی تێپهڕاندووه و ئهمڕۆ نوێنهرایهتی پایهیهكی بنهڕهتی ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكه دهكات.