جووتیارانی سنووری هەڵەبجە گردبوونەوە
لەسەر بانگێشتی سکرتێری گشتی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەشداریی کۆبوونەوەی ناتۆ دەکات و وتارێکیش پێشکەشدەکات.
دژی دەستپێکردنەوەی هاوردەی شووتی لەلایەن حکوومەتی ماوەبەسەرچووەوە، جووتیارانی سنووری هەڵەبجە گردبوونەوە و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن سنوورەکان بە رووی شووتی هاوردەدا نەکرێنەوە.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە کفری کەسێک بە چەقۆ کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەی گەرما لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣٤ پلەی سیلیزی و لە فێنکترین ناوچەش دەگاتە ٢٩ پلە.
پسووڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت،"ئەپڵیکەیشنی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک وەستاوە، پێویست ناکات سەردانمان بکەن".
دوای ئەوەی دەنگۆی هاککردنی داتاکانی کارتی نیشتیمانی هەردوو عێراق و هەرێم لە میدیا ناوخۆییەکان بڵاوکرایەوە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە و هاککردنی ئەو سیستمەی کە داتاکنی تێدا پارێزراوە، مەحاڵە.
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە لە سندووقی خێری دوو مزگەوت دەستگیرکردووە و پێشتریش تاوانی هاوشێوەیان ئەنجامداوە.
هەشت لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی داهاتووەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ١٣٧ هەزار بەرمیل زیادبکەن.
شەوی رابردوو لە کفری بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو خێزان روویدا و بەگوێرەی شایەتحاڵان دوو کەس هێرشیان کردە سەر ماڵێک و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان بریندارکرد، لە ئەنجامدا ئەمڕۆ کەسێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستا.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر زۆربەی خاڵەکانی پێکهێنانی حکومەت رێککەوتون و بەمزوانە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەو حزبە دەستپێدەکەنەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
تاوەکو ئیستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەوت و داهاتی رادەستی بەغدا نەکردووە و بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەنیازە تاوەکو کاتی هەڵبژاردنەکان مووچەیەک بۆ دوو مووچە بدرێت و داوای دواخستنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دەکات بۆ ساڵی داهاتوو، تاکو رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ وەک کارتی فشار بەکاربهێنێت بۆ بەشداریکردنی لە حکومەتی داهاتووی عێراق.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاو لە نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٩ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە.
لە نوێترین پەیامی لەبارەی جەنگی غەززەوە سەرۆکی ئەمریکا هۆشیاری دەدات و دەڵێت، پێویستە ئیسرائیل و حەماس بە ئاگربەست رازیببن گەر نا دەرئەنجامی باشی نابێت.
ههشت ئهندامی هاوپهیمانی ئۆپێك پڵەس رێككهوتن لهسهر زیادكردنی بهرههمهێنانی نهوت له مانگی داهاتوو به بڕی ١٣٧ ههزار بهرمیل له رۆژێكدا.
پیاوێک لە هەولێر ٢٠ ساڵە دەستگیرکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە، کەسوکارەکەشی دەڵێن، مەسرور بارزانی بەڵێنی سۆراغی پێداون و جێبەجێی نەکردووە.
لە دهۆک بەشێکی ئەی تی ئێمەکانی هەژماری من پارەیان تێدا نەبوو و بەهۆیەوە بەشێک لە مووچەخۆران نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن. بەشێکی دیکەی مووچەخۆرانیش تەنها نیوەی مووچەکانیان وەرگرت و پێیان وتراوە جارێکە مووچەکانیان وەرناگرن.
ئێن ئاڕ تی ناوی ئەو دەستەیە ئاشکرا دەکات کە شاسوار عەبدولواحید بۆ بەرێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی نەوەی نوێ دیاری کردووە.
بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان و بێ ئاگاییان لە بەفیرۆدان و بەهەدەرچوونی زیادەی بەکارهێنان و بەفیڕۆدانی وزە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٥ بەڕێوەبەری لەکارەکانیان دوورخستەوە.
وهزارهتی دارایی ههرێم داوا له لقهكانی بانکی تی بی ئای و ستافهكهی دهكات كه زیاتر له كاتی ئاسایی دهوامهكانیان كاربكهن تا دڵنیا دهبنهوه لهوهی تهواوی هاوڵاتییان بهبێ كێشه دهستییان به مووچهكانیان دهگات و دەشڵێت، نیگهرانن لهبارهی ئهو زهحمهتییانهی هاتبوونه بهردهم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی.
پەروەردەی هەرێم رۆژی ٢١ـی ئەیلولی ئەمساڵی وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)ی دیاریکرد، بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.
تهندروستى سلێمانى دەڵێت، لهماوهى ساڵێكدا له ٢٩ بهش و سهنتهر توانیویانه چارهسهرى سروشتى بۆ زیاتر له ٧٣ ههزار هاوڵاتی بكهن.
وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، تایبەتمەندییەکانى سیستمى نوێى تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ بڵاودەکاتەوە دڵنیایى دەدات کە تەواوى پرسیارەکان پارێزراوە و چاودێرى وردى ئاسایشى لەسەرە. وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، پرسیارەکان لە دەستێکی پارێزراودایە لە وەزارەت.
ئەمشەو مانگ دەگیرێت، رەنگی بۆ سوور دەگۆڕێت و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئاسیا و چەند بەشێکی ئەورووپا و ئەفریقاش دەتوانن بیبینن. شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، دیاردەی مانگگیران بۆ ماوەی کاتژمێرێک و ٢٢ خولەک بەردەوام دەبێت.
دژی دانەمەزراندنیان جارێکی دیکە دەرچووانی پزیشکی دەرەوەی وڵات لەناو بینای وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە بەڵام هیچ بەرپرسێک بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهات، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بە دەم داواکاری پزیشکان چوون و بەلێنیان پێدان بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنیان تا داواکاریەکانیان جێ بەجێ دەکرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ٧٥١ کەسیان لە کاندیدی دوورخستووەتەوە و مانگی تشرینی یەکەم ناوی تەواوی کاندیدەکان پەسەند دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە رێگای ١٢٠ مەتری هەولێر، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی ٢٥ ملیۆن دینار لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کەسێک دەستگیرکرا.
ئهنجومهنی سهركردایهتیی كۆمهڵ لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا دەڵێت، " نابێت چیدى فهرمانبهرانی ههرێم باجی ململانێ سیاسییهكان بدهن".
چاوگێک لە پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت.