پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: بەرپرسیاریەتی گیانلەدەستدانی دووگەنجەکەی هەڵەبجە لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیە
سەرۆک وهزیرانی عێراق لهگهڵ سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق كۆبووهوه و دەڵێت، حکومەت پابهنده به پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، وەک هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگ بۆ عێراق.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێلە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەرپرسیاریەتی گیان لەدەستدانی ئەو دووگەنجەی هەڵەبجە بەهۆی ئاگرەوە لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیە و دەشڵێت، تاوەکو حکومڕانی پارتی و یەکیتی بەردەوامبێت شاهیدی دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە دەبن.
كهمێك لهمهوبهر بوومهلهرزهیهكی بههێز له چهند ناوچهیهكی ههرێمی روویدا و هاوڵاتییان له سلێمانی و سهیدسادق و ههڵهبجه و پێنجوێن ههستیان پێكرد.
کەمێک لەمەوبەر، لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی ژنێک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی نۆ رۆژا گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لەئاگرە گەورەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەڵەبجە راگەیاند و بڕیاردرا لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان ئاڵای کوردستان بۆ نیوە دابگیرێت.
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پێکهێاننای کابینەی نوێی حکومەتەوە دەڵێت، "هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە حکومەتێک پێکبهێنینکە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات".
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەدا وتی، لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردووە رێککەوتنێکی نوێ لەسەر نەوت و مووچە لەگەڵ بەغدا بکات. دەشڵێت، بەهۆی رادەستنەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆوە راپۆرتی لیژنەکان تەواو نەکراون.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، حەماس نێوەندگیرەكانی ئاگاداركردووە لەوەی رازییە بە نوێترین پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە و سایتی ئەكسیۆسیش ئاشكرایكرد، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی سەبارەت بە رێككەوتنی بارمتەكان رادەستی، سەرۆك وەزیرانی قەتەر كردووە، كە ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسرە.
خەڵک بێئاوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە، نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەش دەڵێن، ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت نەوەی نوێ جێبەجێی دەکات و لەهەر شوێنێک خەڵکی پێویستیان پێی بێت بەهانایەوە دەچێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ بەهێزکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەوڵی دابینکردنی ئەو پاس و شەمەندەفەرانە دەدات کە دۆستی ژینگەن.
بەلەمێکی کۆچبەران بە ٢٦ کەسەوە لە دەریای ئیجە نقوم بوو، هاوکات نزیکەی ٤٠ کۆچبەری تر کە کوردن لە سنووری تورکیا و یۆنان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
کەسێکی دیکە لە ئاگرەکەی هەڵەبجەدا گیانی لەدەستدا و بووە دووەم کەس کە بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانی لەدەستداوە و پیشەی کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەیە.
لە گوندی توتمەی سەر بە ناحیەی بالیسان گەنجێکی ١٩ ساڵان لە حەوزێکى ئاودا خنکا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا و دەرکەوت کەوا زیاتر لەکاتژمێرێک دەبوو گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لەگەڵ ئاشکرابوونی تاوانێکی دیکەی چەکدارانی داعش لەناو گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفە، کە رووفاتی هەزاران قوربانی بێتاوانی لە نەتەوە جیاجیاکانی تێدایە، حکومەت هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ ناسینەوەی قوربانییەکان و خزمەتکردنی کەسوکاریان؛ هەروەها کار دەکرێت بۆ بە بەڵگەنامەکردنی ئەم تاوانە و ناساندنی بە هەموو جیهان.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە؛ ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٠ هەزار و ٧٥٠ دینار.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، تا ساڵی ٢٠٥٠ زیرەکی دەستکرد دەبێتە هۆی نەمانی کۆمەڵێک کار و پیشە؛ هەندێک کاری دیکەش کاریگەرییان لەسەر دروست نابێت.
زیاتر لە ٤٠٠ تانکەر نەوتی بەقاچاخبراو کە ژمارەی هەرێمیان لەسەرە لە ئەفغانستان گیریانخواردووە، حکومەتی کابوڵ دەڵێت، ئەو نەوتەی هێنراوە کوالێتی خراپە.
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، هەزار و ٨٩٢ خوازیار لە ١٤ سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێم بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کردووە؛ لێرەوە دەتوانن ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکە وەربگرنەوە.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت بەهۆی رشتنی رۆنی رەش لەسەر شەقامی سەرەکی پێنجوێن - سەیدسادق وە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، شۆفێرێکی تانکەر لە ناحیەی ناڵپارێز دەستگیرکرا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیەکە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دووقۆڵی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە لەوانە هەناردەی نەوتی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، لە سنووری مێرگەسۆر گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا بکوژ نەزانراوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچەی گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی، هەروەها خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر وێنەی پاسپۆرتی هاوڵاتییەکی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨، واتە ٩٧ ساڵ لەمەوبەر.
له زاخۆ، تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی جەستەی، دراوسێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە، پۆلیسی زاخۆش وتی، هیچ ئاسهوارێكی لێدان به جهستهیهوه دیار نهبووه.
سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و نەوت و داهاتی رادەست نەکردووە تا حکومەتی عێراق بریار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەنیازیشە دوو شاندی تر بنێرێتەوە بەغدا.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، پێنج تریلیۆن دینار بە مەبەستی قەرزپێدان بە پرۆژەى بچوک و مام ناوەند تەرخان دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٩ هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠ هەزار پڕۆژەی پێبکرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاویی دراوە دیجیتاڵییەکە، ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی ١٥٥ هەزار دۆلار دابەزی.
چین پڕۆژەیەکی ناوازەی راگەیاند، پەرەپێدانی رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە توانای دووگیان بوون و منداڵبوونی هەیە، کە منداڵدانی دەستکردی پێشکەوتووی بۆدانراوە.