لە دوای نیوەڕۆوە لەم ناوچانە ئەگەری بارانبارین هەیە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی کەشی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بارینی نمەباران لە دوانیوەڕۆدا، لەبارەی کەشی سبەینێشيوە دەڵێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان، ٥٢ ساڵ بەسەر کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا تێدەپەڕێت. لەو ڕۆژەدا و لە ساڵی ١٩٧٤، ڕژێمی پێشووی بەعس بە فڕۆکە و بۆمبی قەدەغەکراوی ناپاڵم هێرشی کردە سەر ناوەندی شارەکە. لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە خوێندکارانی زانکۆ، ژن، منداڵ و خەڵکی سڤیل شەهید و بریندار بوون.
وهزارهتی ناوخۆ رێكاری توند بهرامبهر ئهو كهسانه دهگرێتهبهر كه لهكاتی گهشت و سهیراندا ژینگه پیس دهكهن و رایگەیاند، “سزای سهرپێچیكاران له ١٠٠ ههزار دینار تا ١٠ ملیۆن دینار دهبێت” و داواش له هاوڵاتیان دهكات، ههركهسێكیان بینی ژینگه پیس دهكات، ڤیدیۆی بگرن و بۆیانی بنێرن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، "نیگەرانین لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی لە هەندێک دامەزراوەی دادوەری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە کە گوایە هەندێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی دیکەوە مەشقیان پێکراوە".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کە هاوکات ئەندامی لیژنەی نەوت و غازە لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، لە داهاتوودا لیژنەیەک سەبارەت بە جیاوازیی نرخی بەنزین و نەوت لە هەرێم و عێراق پێکدەهێنرێت. وتیشی، پێویستە نرخی بەنزین و نەوت لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بێت.
بەغدا چاوەڕوانی هەرێمە داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی چوار رادەستبکەن و چاوگێکیش بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، هەرێم داوای کردووە بۆ ئەم مانگەش ٨٠ ملیار دینار رادەستبکات.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ حەج کۆتایی هاتووە و وتیشی، ئەو حاجیانەی ناویان هاتووەتەوە بەڵام بەهۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی، یان هەر هۆکارێکی دیکە ناتوانن گەشتەکە ئەنجام بدەن، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەتوانێت لەبری ئەوان فەریزەی حەج ئەنجامبدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کچێکی شوانکارە بریندار بوو و ژمارەیەک سەر ئاژەڵیش مردار بوونەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئۆفیسی نەوەی نوێ کرد لە بەغدا و دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتنمان هەیە و بەم نزیکانە رێککەوتنەکە واژۆ دەکەین".
بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای کڕین و رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنانی بچوک بۆ مووچەخۆران، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) پڕۆگرامێکی گشتگیری بۆ قەرزی کەسی راگەیاند و تا ١٠٠ ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەران.
وهزارهتی پهروهردهی ههمواركردنهوهی ساڵنامهی خوێندنی راگهیاند و وادهی تاقیكردنهوهكانی كۆتایی وهزری دووهم خولی دووهم، پۆلهناكۆتاكان و پهیمانگهكانی دیاریكرد.
کونسوڵی تورکیا لە هەرێم سەبارەت بە ڤیازی وڵاتەکەی، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و رایگەیاند، بەمزووانە ئۆفیسی پێدانی ڤیزا لە سلێمانی دەستبەکار دەبێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە كەركوك بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمنی كەسێك گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکە برینداربوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە، کە کارتی زانیاری هەڵبووەشێنرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هێشتا بە فەرمی ماوە و لە دامودەزگاکاندا بەکاردەهێنرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەت کۆبوونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەسەر دۆخی چەقبەستووی ئێستای هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک، رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەربێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٢٠ هەزار دینارە.
کەشناسیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی هەینی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
گەمارۆی دەریایی و داخستنی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی بەرزکردەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ١٠٤ دۆلاری تێپەڕاند.
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە شێواز و رەنگی جلوبەرگی قوتابیان دەکرێت و بە وتەی وەزیری پەروەردەش، بڕیارەکە بۆ رێگریکردنە لە قۆرخکاری و سووککردنی بارگرانییە لەسەر شانی دایک و باوکان.
چاوگێک لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تى وت، تا ئێستا بەفەرمى ئاگادارنەکراونەتەوە لەبارەى هەڵپەساردنى هاریکاریی ئەمنى و مەشقى پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە.
کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لە سنووری سۆران لە ئاسماندا تێکشکێندرا و چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "سەرۆک ترەمپ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاری نەکردووە و ئەو راپۆرتانەی باس لە وادەی سێ بۆ پێنج رۆژ درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکەن راستنین".
هاتوچۆى راپەڕین پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا چاوپۆشى لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بڕاوەکان ناکەن و دەستیان بەسەردا دەگرن.
پسپۆڕێكی ئابووری عێراق ئاشکرای کرد، راگرتنی ناردنی دۆلار كاريگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت و دەشڵێت، بۆ دۆلاری گەشتیاریش عێراق تا سێ مانگی تر دۆلاری پێویستی لەبەردەستە.
واشنتن بڕیاری دا لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینی نەوتی ئێران و رووسیا درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی ئەو وڵاتانەی کە ئاسایشی وزەیان لە مەترسیدایە.
ژمارەیەک لە نووسەران، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە دوو یاداشتی جیادا کە ئاراستەی کونسوڵگەرییەکانی ئێران و ئەمریکایان کردووە، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی پێشوازیکردن لە نوری مالیکی جەختی کردەوە، کە پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی لە وادەی دەستووریدا کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری بکات بۆ ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوانەکەوێت.