کەشوهەوای سبەینێ بۆ گەشت و سەیران دەگونجێت؟
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی زەیدی کردووە و رایگەیاند، ئەمریکا بڕوا بە قسە و بەڵێنی سیاسی ناهێنێت و پێوەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی نوێ، تەنها کرداری ململانێیانە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان.
ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی نیساندا بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە لە ماوەی نزیکەی ٣٦ ساڵدا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاردانەوانەی کە پەیوەستن بە ململانێکانی ئێرانەوە، کە هەناردەکردنی نەوتی لە ناوچەی کەنداو سنووردار کرد.
دواى نزیکەى ساڵێک لە دەستگیرکردنى، جەلادەکەى نوگرەسەلمان بە چاوبەستراوى برایە هۆڵى دادگا و پڕۆسەى دادگاییکردنى لە بەغدا بەردەوامە و کەسوکارى ئەنفالکراوان شایەتى لەدژى دەدەن.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێران لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بداتەوە کە ١٤ خاڵ لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و سبەینێ هەینیش، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی وەستاوە و چاوگێکیش وتی، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەغدا کراوە ئاماژە بە رادەستکردنی ٤٨ ملیار دینار کراوە وەک داهاتی نانەوتی بەڵام تەیف سامی رەتیکردووەتەوە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئەمنی و بازاڕ هەروەها دەستیانکردووە بە هڵکەندنی هەشت بیرە نەوت کە پێشتر راگەیەندرابوو.
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەڕێکەوت بۆ سعودیە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی هەرێمەوە بەردەوامییان هەبێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، دادگایی کردنی لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا و وتیشی، هۆکری دواخستنەکەی ئامادەنەبوونی سکاڵاکارانی کەیسەکە بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیستەمی هەژماری یەکگرتوودا توانیویانە بڕی زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ گەنجینەی گشتی بگەڕێننەوە و هەزاران هەژماری بانکیی بێسوودیشیان داخستووە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرە سەلمان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە رەسافە بەڕێوەبچێت و ژمارەیەک لە سکاڵاکار و شایەتحاڵانی گەرمیان بۆ ئەو مەبەستە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و شەش هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەمیشە شێدارکردنەوەی جەستە بنەمایەک بووە بۆ تەندروستییەکی باش، بەڵام نوێترین راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەی گەرمی ئاوەکە رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دوو هێندەکردنی سوودەکان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە كۆیە دەنگی سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک بیسترا و بە وتەی شایەتحاڵەکان، دەنگی درۆنەكان لە نزیک كەمپی زەویی سپی لە دەوروبەری كۆیە بیستراوە.
ئاژانسی فارس، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و باس لە رێککەوتنێکی نووسراوی نێوان تاران و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات و رایانگەیاندووە، ئامانج لەو دەنگۆیانە بۆ ئەوەیە کاریگەریی لەسەر بازاڕی وزە درووست بکەن.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و دەشڵێت، بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و ناسەقامگیری کەشوهەوا دەست پێدەکاتەوە.
پهرلهمانتارێکی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق لهبارهی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی وهفدێكی هاوبهشی یهكێتی، نهوهی نوێ، رهوتی ههڵوێست، یهكگرتوو و كۆمهڵ لهگهڵ چوارچێوهی ههماههنگیی شیعهكان دهڵێت، ههر پێنج حزبهكه یهك وهرهقهی هاوبهشمان ههبوو، ئیتر بۆ دوای كۆبوونهوه دێن و روونكردنهوهی ناڕاست دهدهن.
بانکی خوێنی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا، مەرجی نوێ بۆ ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن بڵاوکردەوە و هاوکات ئەو مەترسیانەش رەتدەکاتەوە کە لە ئەنجامی خوێنبەخشینەوە رووبەڕووی کەسی خوێنبەخش دەبنەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارماندا بڕیاریدا بگهڕێینهوه بۆ سهر كار و چالاكییه پهرلهمانییهكانمان له پەرلەمانی عێراق" و دهشڵێت، "ئهم گهڕانهوهیهمان له سۆنگهی بهرپرسیارێتیی یاسایی و نیشتیمانییهوه دێت".
سهرۆكی ئهمریكا لە نوێترین لێدوانیدا گهشبینی خۆی دهردهبڕێت بهرامبهر بهوهی كه ئهگهری ههیه پێش سهردانهكهی بۆ چین له ههفتهی داهاتوودا لهگهڵ ئێران بگهنه رێككهوتن.
کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لەگەڵ هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە و وەرەقەیەکی هاوبەشیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێشکەشکردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بەرنامەی کاری حکومەت لە لایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە دەگاتە دەست پەرلەمانتاران.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە ئارادا نییە بەڵام دەرگای گفتوگۆیان دانەخستووە.
سامیه شاكر، یەکەم ژنە شۆفێری شاری هەولێر و هاوكات نووسەر و شاعیری دیاری ئەدەبی كوردی و تێکۆشەر ناسراو بە (سامیە مەشخەڵ) ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدا، پارتی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ بەغدا دا و لە هەفتەی داهاتووەوە فراکسیۆنەکەیان بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان دەکات.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە ١٢ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید، تایبەت بە منداڵان بیندراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هێرشانەی کراوەتە سەرمان، دەستدرێژییەکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد و لە ماوەی تەنها ٤٨ کاتژمێردا نزیکەی ١٦ دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێک دابەزیوە، شارەزایەکی بواری نەوتیش هۆکارەکانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات.
لە زاخۆ خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە و خۆی ونکردووە.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران دەڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڕەشەی ئەمریکا و جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵە نوێیەکان، هاتوچۆیەکی ئارام و سەقامگیر لە ناو گەرووی هورمزدا مسۆگەر دەکرێت.