وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد
کاندیدێکی دەرچووی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیارەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەی لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە و پێویستە مافی خۆیانیان پێبدرێت.
ئەمشەو لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆتایی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
بەپێی نووسراێکی وەزارەتی دارایی، لە بووجەی ساڵی ٢٠٢٦ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە و دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٧ پڕۆژەی غازی ناسریە و عێراق بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە دەکەوێتە کار.
سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی بازیان دەڵێت، تا ئێستا تەرمی ئەندازیارە ونبووەکەیان نەدۆزیوەتەوە.
لە مۆسکۆ ژەنەڕاڵێکی سوپای رووسیا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانیلەدەستدا، پۆلیسی مۆسکۆ دەڵێن، گومانیان هەیە ئۆکرانیا لە پشت تەقینەوەکەوە بێت.
بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی هاوردەی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم زیادیکردووە و لە ئەمساڵدا نزیکەی ١٨٤ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی پێگاسۆس گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات و هەفتانە سێ گەشت لە نێوان سلێمانی و ئەستەمبوڵ ئەنجامدەدات.
سبەینێ شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سوننە کۆدەبێتەوە.
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی حکومەتی راگەیاند.
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکاری خێرخوازان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و تا ئێستاش ١٣ ملیار دینار لەلایەن خێرخوازانەوە کۆکراوەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای توند بەڕێوەیە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان بۆ یەكلایكردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان جارێکی تر کۆبوونەوە و نەگەیشتنە رێککەووتن و بڕیارە سبەینێش درێژە بە کۆبوونەوەکەیان بدەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ.
دارایی عێراق رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەى مانگی ١٢ـی لەڕێگەی ناردنی کۆنووسەکانەوە دەستپێکردووە، دارایی هەرێمیش وتی، ئەمڕۆ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی ١٠ رادەستی بەغدا دەکەن.
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت،نابێت هیچ حزب و رێكخراوێك لە سەرانسەری عێراق خاوەنی گروپی چەكداری بێت، وتیشی، دەبێت گروپە چەکدارەکان هەڵبوەشێتەوە.
بۆئەوەی پارێزگاری لە رێکی جەستەت بکەیت پێویستە لە ژەمی بەیانییەوە سیستمی تایبەتی خواردنت هەبێت و بە وریاییەوە خۆراکەکانت هەڵببژێریت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٨٤ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە بۆ ناوچەکانی هەرێم و کەشوهەوای سەری ساڵیش بەفر و باراناوی دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە سیستمی (ئی-پەروەردە) بۆ تۆماركردنی نمرەی خوێندكاران لە وەرزی یەكەم كارا دەكات و دەڵێت، كۆتا وادەی تۆماركردن رۆژی ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦ ـه.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت، بۆ ساڵی نوێ مووچەی کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی تەنها لەرێگەی هەژماری من خەرجدەکرێت.
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی پاڤیلیۆن کە خاوەنەکەی کوڕی مەسرور بارزانییە، ٥٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان و بەڵێندەرانی بردووە و هەڵاتووە. هاوڵاتیان و بەڵێندەرانیش لەبەردەم ئۆفیسەکانی بای رامس لە هەولێر گردبوونەوە و داوای پارەکانیان دەکەن.
ئێوارهی ئهمڕۆ لە رێگەی سلێمانی-عەربەت ئاگر لە ئۆتۆمبێلێك كه لهناو بهنزینخانهیهكدا بوو كهوتهوه و دوای گهیشتنی تیمهكانی بهرگری شارستانی توانرا ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ بكرێت و رێگری له تهشهنهسهندنی بكرێت.
بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرد.
سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، رۆژی دووشەممە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێدەکات.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، درەنگانی شەوی هەینی میران بەکر کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەندام و کادری یەکێتییە، لەلایەن چەند چەکدارێکی ئەو حزبەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی تورکیا، شاندی دەم پارتی سەردانی ئاکپارتی و پارتی کرێکارانی تورکیایان کرد و دوای کۆبوونەوەکان پەروین بوڵدان، سەرۆکی شاندەکەی دەم پارتیش وتی، کۆبوونەوەکانیان بەرهەمدار بووە و وتیشی، ئاشتی بە بێ هەبوونی بناغەیەکی یاسا بەدینایەت.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
گۆڤاری فۆربس بڵاویکردەوە، سامانی ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا گەیشتە ٧٤٩ ملیار دۆلار.