جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر کارمەندێکی کارەبای رانیە هاتەدەنگ
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەخووڕ بە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
لە دوای دروستبوونی کاردانەوەکان بەرامبەر سزادانی کارماندێکی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین دەنگۆی دادگاییکردنی کارمەندەکەی بەهۆی قسەکردن لەسەر پڕۆژەی رووناکی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و داوای بەڵگەی قسەکانی لێکراوە.
بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گرنگی لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکدا راگەیاند، کە دیارترینیان سڕینەوەی ناوی مردووان و راگرتنی بەشەخۆراکە. هاوکات لە هەنگاوێکی نوێدا، پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێکرد، کە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ئەو کارمەندەی کارەبا کە بەهۆی قسەکانیەوە لەبارەی نرخی کارەبا رووبەرووی یاسا کراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، دەڵێت جگە لە وتنی راستییەکی تاڵ و حاشاهەڵنەگر، ئەم گەنجە بەرێزە شتێکی تری نەوتووە، بۆ هەموو قسەکانی شایەنی رێزلێنانە نەک سزادان.
پارێزگاری هەولێر هۆشداری توند دەداتە ئەو کەس و لایەنانەی بانگەشەی خۆپیشاندانی نوێ دەکەن و دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەماوە و هێزە ئەمنییەکانمان دەستکراوە کردووە بۆ رێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران.
پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی سەبارەت بە دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پەسەند کرد و تێیدا بە توندی ئیدانەی توندوتیژییەکانی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد، جەختیشکرایەوە هاوکارییە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، پێویستە مەرجبێت بە پاراستنی مافی مرۆڤ و کەمینەکان.
دارایی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەر کەموکوڕییەک لە مووچە یان نەناردن یان لێبڕین لەو سێ ساڵەی رابردوودا روویدابێت عێراق لێی بەرپرسیارە. دەشڵێت، "عێراق ٣٦ ملیار دیناری لە مووچەی مانگی یەک بڕیوە و بە نوسراوێک جارێکی تر داوای ئەو پارەیامان کردووەتەوە".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاری کۆتایی وەزارەتەکەی دەربارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان راگەیاند و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریا دەکەن بە کەسایەتییەکی هونەریی ئەو وڵاتە.
جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و بە وتەی پۆلیسیش شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، رۆژی شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی شەممە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لەم رۆژانەی دوایدا بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ کران و دەشڵێت، جێبەجێكردنی بڕگە سەربازییەكان هێزەكانی هەسەدە و حکومەتیش دەگرێتەوە و هێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەکییەکانیان.
کەشناسی هەرێم بڕ باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دێرەلوکی پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی باران باریوە کە ٣٩ ملیم بووە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزان ئەنجامدرا و یەکەم بڕیار کە درا کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمییە لە دام و دەزگا و فەرمانگەکانی حکومەت لە سنووری هەولێر، کە لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی دەستپێدەکات.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بووە و لەسەر پۆستەکانی بەغدا و هەرێم دەگەنە ئەنجام.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ بەگشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران ببارێت، سبهینێش ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێك کاتدا هەوری تەواو دەبێت.
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە بەشێکی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبووە، بەگوێرەی خشتەی دارایش بڕیارە تا رۆژی شەممە سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێنماییان دەرکردووە کە لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان کەمبکرێتەوە.
سەڵتەنەتی عوممان وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی فەرمی پێنجشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت ، ماوەی ١٥ رۆژە ئەمریکییەکان لە بنکەی تەنەف ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەو بنکەیە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩٩ هەزار دینارە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دۆخی گشتیی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.
قائیمقامیەتی دوکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە رێگای شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکار نەهێنن، بەهۆی لابردنی بەشێک لە شاخەکە کە داڕماوە.
سایلۆی هەولێر دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکە دەکەن وادەی رادەستکردنی چەکی پارەی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ماوەی ١٥ رۆژی تر درێژکرایەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
گەنجینەیەک کە نزیکەی ٢٠ هەزار دراوی زیوی تێدابوو لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە کۆشکێکی مێژوویی لەسەر کەناری بێرسنیڤسکایا لە ناوەڕاستی مۆسکۆ دۆزرایەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر دەڵێت، "حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووی ئێمەی ناردووە بەڵام لە دارایی هەرێم راگیراوە" و دەشڵێت، "تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ خەرج كردنی مووچەکەیان".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمشەو نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆک ببارێت و شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام بێت.