ئۆتۆمبێلێكی عومرهكانی ههرێم تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو؛ كهسێك گیانی لهدهستدا
وتهبێژی حهج و عومرهی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ حهوت كهس كه بهمهبهستی عومڕه له ههرێمی كوردستانهوه بهرهو سعودیه بهڕێكهوتوبوون له كهربهلا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و كهسێكیان گیانی لهدهستدا و شهش كهسهكهی دیكهش برینداربوون.
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
لەسەر رێگای مەرزی کێلێ رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و نۆ كەس بوونە قوربانی.
چاوگێک لە دارایی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی هەرێم بنێردرێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەن کە یەکجار بەکاردەهێندرێت.
ئەندامێکی هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، سبەینێ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کۆبوونەوەی کۆتایی خۆیان ئەنجامدەدەن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بەهۆی پێنەدانی مووچە و خراپی دۆخی داراییان، هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان روو لە کڕینی کاڵای کۆنە و دەستی دوو دەکەن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.
فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە کفری بە بەشداریی چەندین خاوەن بەرهەم بەردەوامە و تێدا چەندین جۆری بەرهەم و کاری دەستی خراوەتەروو.
سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، بهشداری کردنیان له ههڵبژاردندا بهرپرسیارێتی بۆ دوو هێنده كرد بۆ ههموو ئهوانهی له پۆستی بهرپرسیارێتیدان، توانییان ئهم قۆناغه سهخته به ژیرانه له نێوان ناوچهیهكی ناجێگیردا تێپهڕێنن.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەشەخۆراکی زیاتر لە چوار ملیۆن کەس دەبڕدرێت.
چەند چاوگێک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایان کردووە، بڕیارە لە نیوەی مانگی یەکی ساڵی تازەدا مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسی سەردانی عێراق بکات.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات و دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
دەم پارتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی دروشمی رەگەزپەرستی و سوکایەتیکردن بە خانمە سیاسەتمەداری کورد، لەیلا زانا، سکاڵای یاساییان تۆمار کرد و دەڵێن، پێویستە بکەرانی ئەو کارە سزابدرێن.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەمساڵ لە کەرکوک وەکو حکومەت هیچ مەراسیمێکیان نابێت بۆ سەری ساڵ بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی لافاوەوە بەر سنووری چەمچەماڵ کەوتووە.
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ سەرجەم کارەکانی پاسپۆرت لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک و تا دوای سەری ساڵی نوێ رادەگیرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق میکانیزمێکی بۆ پۆلێنکردنی ئاستی ژیانی خێزانەکان راگەیاند بەپێی داهاتی مانگانەیان و دەشڵێت، رێژەی هەژاریان لە ٪٢٣ بۆ ٪١٧ کەمبکەنەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر درووستبووە و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەکی نوێی ئاویان دەستپێکردووە کە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دابین دەکات.
کەشناسی دەڵێت، لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە سلێمانی و کەمترین لە سۆران باریوە.
فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە یەكخستنی هێزە سەربازییەكان، بەڵام بە جۆرێک بێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت.
راوێژكارێكی سودانی دەڵێت، نزیكەی پێنج هەزار هاوڵاتی عێراقی چوونەتە ریزەكانی سوپای رووسیا و لەگەڵ مۆسكۆ لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ئەو دیاردەیە.
بەرپرسێکی ئەمریکا رایگهیاند، کۆشکی سپی فەرمانێکی دەرکردووە كه بۆ ماوهی دوو مانگ گهمارۆ بهسهر نەوتی ڤەنزوێلادا بسەپێنێت.
پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایهاتنی ئەمساڵ رێککەوتنێکی سەربازی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئەنجامبدرێت و ئەمەریکاش نێوەندگیریی دەکات.
چاوگێک دەڵێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت.
کەشناسی دەڵێت، رۆژی شەممە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
راوێژكارێکی سودانی دەڵێت، لە كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا مالیكی و سودانی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ماونەتەوە، وتیشی سوننەکان رێكناكەون و بە دوو كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە.
هادی عامری دەڵێت، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت و بڕوایان بەوە هەیە کە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
کەشناسی دەڵێت، لە رۆژی شەممە ٢٧ـی ١٢، تا سێ رۆژ هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران و زۆرترین ماوەی دابارین رۆژی دووشەممە دەبێت.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، له پێنج وڵات وێستگهی گهڕۆكیان ناردوه بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی به هاوڵاتیانی عێراقی کە فهرمانگهكانی باری شارستانییان له دهرهوهی پارێزگاكانی نیشتهجێبونیاندایه، له ههشت شاری تری جیهانیش زیاتر له ٥٠ ههزار كهس ناویان تۆماركراون.