بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم دەگرێتەوە؟
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ تا کۆتایی دەوام، ٤٢ کەس فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردەوە، سبهی دووشهممهش دهرگای خۆپاڵاوتن دادهخرێت.
وهزارهتی دادی عێراق ئازادكردنی ١٥ ههزار و ٩١٤ زیندانی له ناوهندهكانی چاكسازی له ماوهی ساڵی ٢٠٢٥ـدا راگهیاند، له چوارچێوهی رێكاره یاساییه پهسهندكراوهكان و دوای تهواوبوونی پرۆسهكانی وردبینی و پێداچوونهوه لهلایهن لیژنهكانهوه.
وتهبێژی ههسهده رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانیان و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یهكخستنی ههسهده له چوارچێوهی سوریادا كۆتایی هاتووه و "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەچوون".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ٧٠٠ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە و ٤١٥ هەزار خێزانیش ماون نەوت وەربگرن.
گرانبوونی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی ٢٠٪ کە بڕیارە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ بکرێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها بۆ عێراقە.
وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی و خێراکردنی ئۆتۆماتیکی و گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەش و دامەزراوەکانی وەزارەت.
پڕۆسەی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکردەوە و ئەو هاوڵاتییانەی کە ناوەکانیان بلۆک ببوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، دەتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.
کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی باڵای هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سوریا لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان کۆتاییهات.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا دەڵێت، رهنگه ئیدارهی دۆناڵد ترهمپ ، ئاواتهخوازی ئهوه بێت كه دوای ڤهنزوێلا كوبا بكاته ئامانج، ئهمهش له چوارچێوهی ههوڵهكانی بۆ گهڕاندنهوهی كاریگهرییهكانی ئهمریكا له رۆژئاوادا.
پۆلیسی ههڵهبجه دەڵێت، تۆمهتبارێك دهستگیركرا كه چوهته سهر ماڵی دراوسێیهكیان و چهند پارچه ئاڵتون و كامێرایهكی چاودێری و جوانكاری خانمانی دزیوه.
زیاتر لە ٥٠ کەس لە بەغدا بەهۆی خواردنی ریزۆوە گەیەندرانە نەخۆشخانە و بەپێی ئامارەکان زۆرینەیان منداڵن و خواردنەکە لەلایەن دوو کەسی گەڕۆکەوە دابەشکراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی شاسوار عەبدولواحید بەڵام ئازادنەکراوە و دەستگیرکردنەکەی بۆ ١٢ـی مانگ درێژکرایەوە.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتیانی هەرێم روویان لە دانانی سیستمی کارەبایی کردووە لە رێگەی وزەی خۆرەوە و لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ هاوبەش ئەو سیستمە بەکاردەهێنن.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکان کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن روودەدات.
عێراق دەست بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت دەکات و تا ئێستاش بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی شارەکانی هەرێم نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە.
بەهای دۆلار لە بازارەکانی عێراق و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٥ هەزار دیناری تێپەڕاند.
سەرۆکی ڤەنزوێلا لەژێر چاودێرییەکی توندی سەربازیدا گەیەندرایە نیویۆرک و میدیا ئەمریکیەکانیش دەڵێن، سبەینێ لە دادگای مانهاتن دادگایی دەکرێت.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ -١١ پلەی سیلزی دادەبەزن.
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆببنەوە.
دوای مانگێک لە وەستانی، بڕیاربوو ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ دەستپێبکاتەوە بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نۆژەندکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک کە لافاو زیانی پێگەیاندبوون، ٨٥٠ قوتابی ناتوانن دەست بە خوێندن بکەنەوە.
دادگای باڵای دادوەریی ڤەنزوێلا بە فەرمی دێڵسی رۆدریگێزی، وەک سەرۆکی راسپێردراو دیاری کرد و راشیگەیاند کە نیکۆلاس مادورۆ بەهۆی رفاندنـەوە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نەماوە.
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، زیرەکی دەستکرد (AI) رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز دەبێتەوە بۆ سەلماندنی بەهای راستەقینەی خۆی دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانییەکی زۆر و وەبەرهێنانی گەورە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن خۆیان بۆ پۆستی سەرک کۆماری عێراق بپاڵێون.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٢ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەر كراون.
بێژەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی جەزیرە و بی بی سی عەرەبی، جەمیل عازر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان لە شەوێکی تاریکدا چوونە سەر شوێنی مانەوەی مادورۆ و هێرشێکی سەرکەوتوویان کرد، هیچ سەربازێکمان لەدەستنەدا. دەشڵێت، "لە ئێستادا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەسەر کەشتییەکن و بەڕێگەوەن بەرەو نیویۆرک".
وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی لەسەر راگەیاندنی پشوو لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە هاتە دەنگ و رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمییە و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، "دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری پەروەردەکان بۆ دەوامی سبەینێ".