بەهای زێڕ گەیشتە چەند؟
قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری قادر کەرەم، دوو کەس بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە کوژران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە پێی میدیا عێراقییەکانیش، ٩ شاری عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان.
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدای سوریاوە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی پاککردنەوەی پردێکی پەڕینەوە لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماتۆڕسکیلی ژینگە پارێزێکدا کێشا و بەهۆیەوە ژینگەپارێزەکە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
دوای ئەوەی نزیکەی مانگی رابردوو دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران وڵاتەکەیان چۆڵکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە لە ئێستادا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
شیر یەکێکە لە خواردنەوە تایبەتەکان کە چەندین مادەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ گەشەی جەستە و بەهێزکردنی ئێسک.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٦ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، هاوڵاتییە كوردەكانی سوریا برای ئەوانن و دەشڵێت، لە نزیكەوە چاودێریی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكەن، سەقامگیریی ئەو وڵاتە، دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
خورشید هەرکی کەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەرکی، دوای هەفتەیەک مانەوە لە هەولێر گەڕایەوە گوندەکەی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی چوار هاوڵاتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، دواتر یەکێک لە بریندارەکانیش گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە گوندى مغارا لە سنووری شێخان.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا نەخۆشە و گرێ لە قاچەكانی دروست بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، توشی نەخۆشی دەمار بووە و قاچی ئاوساوە.
چیرۆکی کوشتنی هونەر رەشید لە ناو مەجلیسێکی مەسعود بارزانی چۆن بووە؟ هەمووان دەزانن هاتبووە سلێمانی و یەکێتی لە خۆیی گرتبوو، وە بەردەوام جنێوی بە خودی مەسعود بارزانی و بنەمالەی بارزانی دەدا.
هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق و هەرێم دەڵێن، هیوادارن رێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێبکرێت و فێڵی تێدانەکرێت، دەشڵێن، پێویستە مووچە تەوتین بکرێت تا ئەم کێشەیە سەرهەڵنەداتەوە.
کۆمیسیۆن دەڵێت، سیستمی دەنگدان و ژماردن و جیاكردنهوهی دهنگهكانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەسەندکرد و بهڕێوهبهرایهتیی ههڵبژاردنهكانیشی راسپارد بۆ ئهوهی رێكار و رێوشوێنی پێویست بگرێته بهر.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە چیای بەرانان سەر بە سنووری دەربەندیخان، کەڵەکێوییەکی مردارەوبوو دۆزرایەوە کە بە فیشەک کوژراوە و تەمەنی ٧ ساڵە.
دوای ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی لە فەڕەنسا، چالاکوانێکی دیاری کۆمۆنیستی لوبنانی، لەلایەن وەزارەتی دادی فەڕەنسا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا، بەو مەرجەی هەرگیز نەگەڕێتەوە خاکی وڵاتەکە.
بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان ١٢٥ هەزاریان وەرگرتووە و نوێنەری بژمێرەکانی هەرێمیش بە ئێن ئاڕتی وت، بڕیاربوو ٢٥٠ هەزار وەک پاداشتی مانگی ١٢ وەربگرن بەڵام ١٢٥ هەزاریان وەرگرتووە.
دوای شەڕوپێکدادانی چەند رۆژی رابردوو لە سوەیدا، هێزەکانی سوریا کشانەوە و سەرۆک کۆماری سوریاش دەڵێت، درووزەکان بەشێکی دانەبڕاون لە سوریا و بۆ رێگری لە شەڕێکی گەورە ئاسایشی سوەیدایان بە هێزە خۆجێییەکان سپاردووە.
حکومەتی عێراق دەڵێت، رۆژانە هەرێم ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم دیاریکراوە و پێویستە ٢٣٠ هەزار بەرمیلەکەی تر رادەستی سۆمۆ بکات، لە ماوەی سێ مانگدا تەوتینی مووچەی هەرێم تەواوبکات و دەشڵێت، وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگی ئایار، وەک سەرەتای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت، قۆناغی دووەمی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا، کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی و ژمارەیان ١٤ هەزارە کەسە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، چاوەڕوانن حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەشڵێت، هیوادارە مووچە و شایستە داراییەکان چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیک گوندێکی سەر بە رێگای کەلار- کفری، کەسێک بە دەستڕێژی گوللە لەلایەن ٤ کەسی ترەوە کوژراوە و دوای ئەوەی بکوژەکان هەڵهاتوون، لە ناحیەی نەوجول دەستگیرکران.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بە توندی ئیدانەی هێرش كردنە سەر شوان سابیر، پارێزەر و لێکۆڵەری دادی دەكات و دەڵێت، ٢٤ كاتژمێر بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕیوە تا ئێستا كەس لەسەر ئەم رووداوە دەستگیرنەكراوە.
حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا تەمەنی یاسایی دەنگدان لە ١٦ ساڵییەوە دەستپێبکات کە پێشتر لە ١٨ ساڵییەوە بوو.
دوای ئەوەی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندکرا، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە واژۆ بکرێت و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەزین و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی زاخۆ، دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، ئەمرۆ جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.