چەند درۆنێک لە ئاسمانی سۆران تێکشکێندران
کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لە سنووری سۆران لە ئاسماندا تێکشکێندرا و چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "سەرۆک ترەمپ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاری نەکردووە و ئەو راپۆرتانەی باس لە وادەی سێ بۆ پێنج رۆژ درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکەن راستنین".
هاتوچۆى راپەڕین پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا چاوپۆشى لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بڕاوەکان ناکەن و دەستیان بەسەردا دەگرن.
پسپۆڕێكی ئابووری عێراق ئاشکرای کرد، راگرتنی ناردنی دۆلار كاريگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت و دەشڵێت، بۆ دۆلاری گەشتیاریش عێراق تا سێ مانگی تر دۆلاری پێویستی لەبەردەستە.
واشنتن بڕیاری دا لێخۆشبوونەکان بۆ کڕینی نەوتی ئێران و رووسیا درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی ئەو وڵاتانەی کە ئاسایشی وزەیان لە مەترسیدایە.
ژمارەیەک لە نووسەران، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە دوو یاداشتی جیادا کە ئاراستەی کونسوڵگەرییەکانی ئێران و ئەمریکایان کردووە، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی پێشوازیکردن لە نوری مالیکی جەختی کردەوە، کە پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی لە وادەی دەستووریدا کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری بکات بۆ ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوانەکەوێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، تا گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی هەڵنەگیرێت، گەرووی هورمز بە رووی ئابووریی جیهاندا ناکرێتەوە.
بەهۆی خواردنی ناتەندروست لە یەکێک لە چێشتخانەکانی زاخۆ، زیاتر لە ٧٠ كەس دۆخی تەندروستیان تێکچووە و چاوگێک لە تەندروستی زاخۆش دەڵێت، بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون.
چوارچێوەی هەماهەنگی، دواخستنی کۆبوونەوەی یەکلاکردنەوەی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ رۆژی هەینیی داهاتوو راگەیاند.
زیاتر لە مانگێکە شەش گەنجی کورد بەمەبەستی گەیشتیان بە ئەوروپا چوونەتە لیبیا، بەڵام چارەنووسیان نادیارە و سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانیش دەڵێت، پێنج لە گەنجەکان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینە و ئەوەی دیکەش خەڵکی شارەزوورە، وتیشی گەنجەکان تەمەنیان لەخوار ٢٥ ساڵە.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی واشنتن و تاران نزیکە و رەنگە لەم هەفتەیەدا رووبدات. ئاژانسی تەسنیمیش دەڵێت،
بەڕێوەبەرایەتیی بەشەخۆراکی دهۆک رایگەیاند، خزمەتگوزاریی پرۆسەی جیابوونەوە (تەڵاق) لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک (البطاقة الالكترونية) کرایەوە و هاولاتییان دەتوانن لەوێوە جیاکردنەوەی بەشەخۆراکەکانیان بکەن.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناردنی بازرگانیی دەرەکی دۆلار بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی ناردنی دۆلار دەکەن، تەنها تایبەتە بە نەختینەی گەشتیاران (کاش) کە تەنها ٥٪ی کۆی خواستی سەر دۆلار پێکدەهێنێت.
هاوڕێیەکی رۆژنامەنووسی دەستگیرکراو شێروان شێروانی دەڵێت، ناوبراو لە ئەمڕۆوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو نادادییەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرامبەری کراوە.
کۆمسیۆن وادەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی تۆماری بایۆمێتری بۆ دەنگدەران راگەیاند، کە بڕیارە لە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦ دەستپێبکات و تەواوی پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی رابردوو خەرجدەکرێت و دەشڵێت، ئەمساڵیش بە هەمان نرخی ساڵی رابردوو گەنم وەردەگیرێت.
بەبۆنەی ١٢٨ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی چیا حسێن، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەشداری کرد لە پانێڵێکی تایبەتدا بە ناونیشانی "توێژینەوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان؛ لە تیۆرەوە بۆ کردار" ، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی میدیای ئازاد و ئاستەنگەکانی بەردەم کەناڵە سەربەخۆکان.
لەسەر رێگای هەولێر-گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کۆنتڕۆڵ کراوە .
قائیمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئار تی راگەیاند، بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد.
مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و ١٢٨ـەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردستان دەڵێت، " لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو رۆژنامەنووس و میدیاكارەکانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و رۆڵی گرنگی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی رەوای گەلەكەمان".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر سنووری سورداش لە سنووری سلێمانی و زیانی گیانی نەبووە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بۆرسە سەرەکییەکانی عێراق، ئهمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی پاشەکشەیەکی نوێی تۆمارکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیان چاوەڕوانی سەقامگیریی زیاتر دەکەن، بەڵام بازاڕەکان پێچەوانەی پێشبینییەکان دەجوڵێنەوە.
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم دەڵێت، یەکەم کاروانی حاجییان لە ٧ـی مانگی ٥ لەڕێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
قوباد تاڵەبانی لە یادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ کە یادی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین".
نێچیرڤان بارزانی لە یادی ١٢٨ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە پابەندیی نەگۆڕمان بە پاراستنی ئازادیی رۆژنامەگەری و رادەربڕین دەکەینەوە وەک بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسی و کۆمەڵگهیهکی مهدهنیی پێشکەوتوو، بەردەوامیش دەبین لە کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دوور لە هەر کۆتوبەندێک بۆ کاری میدیایی ".
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوبەسەرچوو وتی، بڕیاریان داوە هەموو بابەتەکانی خوێندن بە بێ کورتکردنەوە تاقیکردنەوەیان تیادا بکرێت و وتیشی، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لەنێوان چواری حوزەیران بۆ ١٢ـی حوزەیران دەستپێدەکەن.
بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٢٨ ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان دەڵێت، " جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین".
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچیێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنى کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە و سەرکردەیەکى لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سودانی و مالیکی لەسەر میکانزمێک بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکە رێککەوتوون.