ترەمپ: گەرمارۆی دەریایی سەر ئێران لە بۆردومان کاریگەرترە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "هێزی سەربازیی ئێران بووەتە مێژوو و ئابووریی ئەو وڵاتەش داڕماوە" و دەشڵێت، "ئێستا تاران هیچ بژاردەیەکی نەماوە جگە لەوەی بە فەرمی "خۆبەدەستەوەدان" رابگەیەنێت".
بازاڕەکانی وزە بەرزبوونەوەیەکی خێرایان بەخۆوە بینی و نرخی نەوت گەیشتە ئاستێک کە لە چوار ساڵی رابردوودا دەگمەن بووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێند ١١٩ دۆلاری تێپەڕاند.
سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و جەنگی ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد و بەرپرسێکی کۆشکی کرێملنیش ئاشکرای دەکات کە لە پەیوەندییەکەدا پوتن هۆشداریی داوەتە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران.
وەزارەتی پەروەردە خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە، رۆژی ١٥ـی ئایار تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و رۆژی ٢٥ـی هەمان مانگ کۆتاییان دێت.
سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکە کردووە و ناویان لە لیستی نوێی وەرگرتنی شایستە داراییەکاندا هاتووە.
لەسەر رەخنەگرتن لە دەسەڵات و بەرگریکردن لە مافە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانی دهۆک، مەلا ڕەشید کۆچەر، مامۆستای ئایینی لە ماڵەکەی خۆی رفێندراوە و نزیکەی چوار رۆژە دەستبەسەر کراوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ وردەکاری و هۆکاری دابەشنەکردنی زەوی فەرمانبەران لە چەند خاڵێکدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "یەکێک لەکێشە سەرەکیەکان کە رووبەرووی ئەم پرۆسەیە بووەتەوە نەبوونی داتا بەیسێکی گشتی فەرمانبەرانە".
چاوگێک رایگەیاند، عەلی زەیدیی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆییە و دەشڵێت، سەرجەم بەرپرسانی وڵات پەیوەستن بە رێبەری باڵا، موجتەبا خامنەیی.
مەسرور بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارگوزار لە عێراق کردەوە.
جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، کە هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان بەردەوامە و لە بەرامبەر گرتنی هەر سەگێکدا بڕی دوو هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.
نزیکەی دوو رۆژە رۆژنامەنووسێکی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێسەروشوێنە و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت، "لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە".
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشینی دەستەبەرکراو دەستیپێکردووە.
زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە رۆژنامەنووسێک لە سنووری رانیە بێسەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، سەنتەری میترۆش دەڵێت، "داوا لە هێزە ئەمنییەكانی ئەو سنوورە دەكەین روونكردنەوە لەسەر دیار نەمانی بدات".
بەهای تمەنی ئێرانیی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی جارێکی تر دابەزیی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی تاران ١٨ ملیۆن تومەنی تێپەڕاند.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، لە سێ رۆژی رابردوودا ٥٢ کەشتی جۆراوجۆر گەمارۆ دەریاییان بەزاندووە، کە لەناویاندا ١١ کەشتی ئێرانی بوون کە بەسێکیان نەوتیان هەڵگرتبوو.
پەرلەمانتارێکی دەمپارتی دەڵێت، مانگی داهاتوو دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ پرۆسەی ئاشتی و چاوەڕوان دەکرێت لە پەرلەمانەوە هەنگاوی یاسایی و گرنگ بنرێن.
ناڕەزایی هاوڵاتییان لەسەر پارەى پڕۆژەى روناکى مانگى سێ لە زیادبووندایە، ئامارەکانى وەزارەتى کارەبا و پڕۆژەى روناکى دەریدەخەن بڕى پارەى ئەو مانگە کە خەڵک بەشێکى زۆریان بە تاریکى بەسەریان برد، نزیکەى دوو هێندەى پارەى کارەباى مانگى دووە لەکاتێکدا لەو مانگەدا کێشەى کارەبا نەبوو.
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی رایگەیاند، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە دۆخی غاز لە شارەکە جێگیرە و سەرجەم بریکارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە مانگانە دوو بوتڵ غاز بدەنە هەر خێزانێک.
پۆلیسی دوبز و پردێ رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە، لە ناحیەی پردێ پیاوێك بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر هاوسەرەکەی و دەیكوژێت.
سەرەڕای هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران ناکۆکن و ترەمپیش یاریدەدەرەکانی راسپاردووە خۆیان بۆ گەمارۆی درێژخایەنی ئێران ئامادە بکەن، ئاژانسەکانیش دەڵێن، ئێران داوای کردووە چەند رۆژێکی پێبدرێت تاوەکو راوێژ لەگەڵ رێبەری باڵا دەکات.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی یەکەمین بڕی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و نەجەف راگەیاند، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی وەرزی بەبازاڕکردنی ساڵی ٢٠٢٦ دێت، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پرۆسەکە لە پارێزگای موسەننا دەستی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کەسێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی.
وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەدەل حەج ئەنجامدەدرێت بە بڕە پارەیەکی کەم، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی و یاسایی نییە تهنها وهرگرتنی موڵهتی یاسایی بۆ حهج زیاتر له ٣٠ وهرهقهی تێدهچێت، كهچی ئهوهی بانگهشهی بۆ دهكهن تهنها به چوار وهرهقهیە، بۆیە هیچ بنهمایهكی راستی تێدا نییه و خۆتان بەدوور بگرن".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و تیایدا وردەکاری تێچووی نوێکردنەوەی مۆڵەت و سزای ونبوونی بەپێی ساڵ و جۆری مۆڵەتەکان دیاریکرد، رایگەیاند، ئەو مۆڵەتانەی زیاتر لە شەش مانگیان بەسەرداچووە بڕی ١١٠ هەزار دینار وەک سزای بەسەرچوونە.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ مالیکی و هادی عامری کۆبووەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە پێشبینی بارانبارین دەکرێت سبەینێش، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکادوای هەشت ساڵ ئەمڕۆ کۆتا وتاری خۆی دەدات سەبارەت بە دواین پێشهاتە ئابورییەکان و ماوەی کارکردنی وەکو سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ ناوچە گەشتیارییەکان رادەگەیەنێت لە کاتژمێڕ ٧ـی بەیانی تا ١٢ـی شەو.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.