لێدوانەکانی ترەمپ و کاریگەری لەسەر قازانجی بازرگانان و وەبەرهێنەران
قسە و لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ تەنها کاریگەرى لەسەر دۆخى سیاسی ناوچەکە و جیهان دروستناکات، بەڵکو بازرگانان و وەبەرهێنەران گرەوى لەسەر دەکەن بۆ قازانج کردن.
وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاند، هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئێرانن سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی بەشداریی شاندەکەی لە خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لەئیسلامئاباد.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کرا و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لە کەرکوک، لەکاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری خانوویەک داڕما و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و منداڵێکیش برینداربوو.
لەدوای رووداوی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لەهەولێر، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبار بووە بەشێواندن و هێرشکردنە سەر چەند مزگەوت و تەکیەیەک.
دانیشتوانی گوندێکی سنووری شێخان دژی بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکەیان گردبوونەوە و لە سنووری ئاکرێش دانیشتوانی گوندێک گردبوونەوە و دەڵێن، شارەوانی ئاکرێ رێگەیان نادات لەسەر زەوییەکانیان خانوو دروستبکەن.
لەرێگەی چەندین بانك و كۆمپانیاوە بانكی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە حاجییان و گەشتیاران دەدات و بانکەکە جەختیش دەکاتەوە، سەرجەم داواکارییەکانی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بە دۆلاری ئەمریکی تەرخانکراو بۆ حاجیان و گەشتیاران جێبەجێ کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ ئێران، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هاوکات پێشبینی دەکات تاران ناچار بێت شاندێک بۆ دانوستان رەوانە بکات و لە کۆتاییدا بگەنە رێککەوتنێکی مەزن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکی فەرمیدا، سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی بودجەی سێ ساڵە دەکەن، کە ژمارەیان ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفییە. وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەنگۆیانە بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینەوە زۆرینەی بەنداوەکان پڕبوون و هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ئاسایشی ئاودایە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەنداوی دوکان تەنها پێنج مەتری ماوە بۆ سەرڕێژکردن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە وەستاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەڕە تەقە لە نێوان پێنج کەسدا لەبەردەم دادگای هەولێر روویداوە و کەسێکیان دەستگیرکراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانگرتنی لاهور جەنگی لە خواردن، محەمەدی حاجی مەحمود، داوا لە داوا بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەکات کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە و جەخت لە پاراستنی مێژووی ئازادیی رادەربڕین لە ناو یەکێتیدا دەکاتەوە.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە و لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت و دوای دابەشکردنی مووچەی عێراق، بەغدا مووچەی هەرێمیش دەنێردرێت.
کەسایەتییەکی نزیک لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە بڕیاری پێشوو بۆ راسپاردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ کاندیدێکی نوێ بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەردانی نوری مالیکی کردووە و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کرد.
بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە دەبێت و حکومەتیش بڕیاریداوە بۆ هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دابین بکات کە ١٣٢ هەزارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چۆمان بەرزترین رێژە لە چۆمان کە ٥٧ ملمە و سۆران بە ٥٤.٢ ملم بەرزترین رێژەی دابارینیان تیادا تۆمارکراوە.
کەشناسی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی تاوە بارانی بەهاری و هەورەبرووسکە لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
سبەینێ ئاگربەست کۆتایی دێت و بەرپرسێکی حکومەتی پاکستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستان دەگەنە پاکستان بەڵام تائێستا تاران بە فەرمی ئامادەیی دەرنەبڕیوە بچێتە ئیسلام ئاباد.
بەهای زێڕ لە هەرێم دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئێران دانوستان دەکات و ئەگەر ئەوە نەکەن، ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبنەوە کە وێنەی نەبووە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش وتی، ئەوان دانوستان لەژێر هەڕەشە قبوڵ ناکەن و ترەمپ هەوڵ دەدات لە رێگەی سەپاندنی گەمارۆ و پێشێلکردنی ئاگربەستەوە، دانوستانەکان بگۆڕێت بۆ تەسلیمبوون کە ئەوەش قبوڵ ناکەن.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی چەكوشی نیوەشەو پێگەكانی تۆزی ئەتۆمی ئێرانی بە تەواوی خاپوركرد و هێنانە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران پرۆسەیەکی درێژ و قورس دەبێت.
میدیای ئێران رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئێران بەرەو پاكستان بەڕێبکەوێت، ئاژانسەکان باس لەوە دەکەن، چاوەروان دەکرێت خولی دووەمی دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێبکات.ترەمپیش دەڵێت، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە رۆژێک زیاتر ناخایەنێت.
سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ دەستبەکاربوون پێشکەش بە پارێزگاری نوێی کەرکوک کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و ئەمینداری چوارچێوەکەش وتی، کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە و سبەی و دوو سبەیش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
پۆلیسی ههولێر لهبارهی كوژرانی ژن و پیاوێك لهلایهن كوڕهكهیانهوه له پیرمام رایگەیاند، پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ رووداوهكهكه كراوهتهوه.
لە رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە دوو كەس دەكرێت و بریندار دەكرێن، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، لێكۆڵاینەوەی دەستپێكردووە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.
ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری دهۆک لە نزیک بازگەی "چامە" دژی تێکدانی شوێنی کارەکانیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و هەولێریان داخست، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوەو دەڵێت،" لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییەو هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردووە".