مەسرور بارزانی: هیوادارین چیتر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دوانەکەوێت
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئێرانییەکان داوایان کردووە بە زووترین کات گەرووی هورمز بکرێتەوە تاوەکوو بتوانن لە ناوخۆدا پرسی سەرکردایەتی وڵاتەکەیان یەکلایی بکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا لەمساڵی خوێندنەوە کتێبەکان لە خوێندکارەکان وەربگیرێتەوە و لە ساڵانی داهاتووی خوێندندا بەکاربهێندرێنەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە خوازیاربووین لە زووترین کاتدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و هیوادارین چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.
ماوەى هەشت رۆژە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی مانی لە خواردن گرتووە و ئێستا دۆخی تەندرووستی خراپ بووە، هۆکارى مانگرتنەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ زیندانى سلێمانى و مۆڵەتى سەردانیکردنى ماڵەوەى پێبدرێت لە ژێر چاودێرى ئەمنیدا، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم داواکارییە رەتدەکەنەوە.
رێبوار تهها دوای دهستبهكاربوونی وهك جێگری پارێزگار رایگەیاند، کەركوك ئاوەدانتر دەكەینەوە و پارێزەری راستەقینەی برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان دەبین.
مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی زەید، پیرۆزبایی ئاڕاستەکرد بەبۆنەی دیاریکردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هاوکات لە پەیوەندییەکەدا پرسی خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کرا.
وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بەردەوامە و تا كۆتایی مانگی تەمووزیش، سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەبنە خاوەنی كارەبای ٢٤ کاتژمێری.
فارووق رەفیق، نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کورد، کەمێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.
دارایی عێراق چاوەڕێی ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆیە لە هەرێم و تا ئێستاش هەرێم بە نوسراوی فەرمی بە عێراقی نەوتووە توانای دابینکردنی ١٢٠ ملیار دیناری نیە.
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی جیاوازی و زیادەی مووچەی بۆ دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی دەرکرد، کە بەهۆی پلەبەرزکردنەوە و گۆڕینی پۆلێنەکانیانەوە بۆیان هەژمار کراوە.
بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێم دەڵێت، کاتی وەرزى حەجى ئەمساڵ گۆڕانکارى تیادا دەکرێت و وادەى بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخراوە لە وادەی خۆی.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێنمایی نوێ سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن لە قوتابیان بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند، پێویستە قوتابخانەکان دەستبەجێ دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان کتێبەکان لە قوتابیان وەربگرنەوە و بە شێوەیەکی رێکوپێک کۆگای بکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، هیوادارن هەرێم لە بەغداوە فێری دەستاودەستکردنی دەسەڵات ببێت.
بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان رایگەیاند، ئەو ژنانەی لە سنووری گەرمیان نیشتەجێن و بەهۆی جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکانیان لە فۆرمی خۆراک بێبەش بوون، دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (البطاقة التموینیة) ناوی خۆیان تۆمار بکەن و فۆرمی خۆراکی خۆیان جیا بکەنەوە.
دوای راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ، چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و وەزارەتەکان کۆدەبنەوە کۆ دەبێتەوە و عەلی زەیدیش بەشداری کۆبوونەوەکان دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بڕی غازی دابەشکراو لە پارێزگاکان گەیشتووەتەوە ئاستی پێش دروستبوونی قەیرانەکە.
سی ئێن ئێن رایگەیاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ، رازی نەبێت بە پێشنیاری ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەوتەی بەرپرسانی ئاگادار لەو بابەتە ترەمپ ئەو پێشنیارە قبوڵ ناکات کە تاران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەشی كردووە.
پڕۆسەی دابەشکردنی دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بەسەر حاجییانی هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەش رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی ناویان بۆ فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە دەتوانن سەردانی بانکی جیهان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین و بارینی تەرزە هەیە و سبەینێ لە هەندێک ناوچە پێشبینی درووستبوونی لافاو دەکرێت.
بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە گەڕەکی رەزا، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک بە چەقۆ کوژرا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ هەزار دابەزی و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت، پشتیوانن بۆ سەرکەوتنی حکومەتی داهاتووی عێراق.
ئەمریکا پەیامێکی ئاگرینی بۆ سەرکردەکانی چوارچیێوەی هەماهەنگی ناردووە و هۆشیاری دەدات، سەرۆک وەزیرانێک رەت دەکەنەوە کە بە بەشداری گروپەچەکدارەکان هەڵبژێردرابێت.
دوای کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و دەڵێت،جەخت لەسەر بنەمای هاوکاری نیشتمانیی و کارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە.
سروە عەبدولواحید دەڵێت، “پێشوازی دەکەین لە کۆدەنگی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەم هەنگاوە دەستپێکێکی نوێیە بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان”.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی قۆناغی چەقبەستوویی، بڕیاردرا (عەلی زەیدی) وەک کاندیدی زۆرینەی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستنیشان بکات.
بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، بەهۆی پەکخستنی پەرلەمان و گەیشتنی چارەسەرەکان بە بنبەست، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکەن کە دۆخی عێراق بەرەو قەیرانێکی سەخت هەنگاو دەنێت.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی بڕیاریداوە زیانلێکەوتووانی کەرکوک قەرەبوو بکاتەوە و لیژنەیەکیش پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، رێککەوتنی سەرەتاییان کرد و ئەمشەو بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێت.