کەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ لەدایکبووانی ٢٠٠٨ دەستپێدەکات؟
کۆمسیۆن دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند و ئاشکرایکرد، هەر لەم قۆناغەدا لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمار دەکرێن.
وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، کەناڵە درۆزنەکەی مەسروور بارزانی، بە ناوی بەرپرسێکی نەوەی نوێوە هەواڵێکی درۆی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، "لای ئێمە ئەوەی دەبابەی بەعسی هێنابێت و شەنگال و کوردستانی فرۆشتبێت ئەوە جێی متمانە نییە".
بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی بەڕێکەوتنی حاجییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ وڵاتی سعودیە لە رۆژی ٧ـی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تاران تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لە بارەی بەشدارییکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان ئەمریکا نەداوە.
کەشناسیی هەرێم، بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە کە تێیدا کەمترین و زۆرترین رێژە دەستنیشان کراوە و بە گوێرەی ئامارەکان، زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.
قائیمقامیەتی کفری، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەن، لەمەودوا دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵاندا بە پێی کۆبوونی خۆراک (فۆرمی بایەعی) دەبێت، هەر ماڵێکیش بوتڵێکی غاز وەردەگرێت.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە خورماڵ گەنجێکیان بە تۆمەتی بردنی دەرگای نۆرینگەیەک و بردنی کامێرای چاودێری نۆرینگەکە دەستگیر کردووە.
هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی تاكە كاندیدی ئێمەیە و پشتیوانی خۆمان لە مالیكی كشاندووەتەوە".
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە شاندی باڵای ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بگاتە وڵاتی پاکستان و ئاشکراشیکرد، ئەگەر بگەنە رێککەوتن ترەمپ و پزیشکییان لە ئیسلام ئاباد پێکەوە واژۆی لەسەر دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی فرۆشتنی ناوچه گهشتیارهكانی ههڵهبجه به کەسانی بیانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ زەوییەکی گەشتیاری بە کەسانی بیانی و دەرەوەی ناوچەکە نەفرۆشراوە.
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، جهی دی ڤانس، جێگری سهرۆكی ئهمریكا سبهی دووشهممه ناچێته پاكستان بۆ ئامادهبوون له دانوستانهكان لهگهڵ ئێران. دەشڵێت، تەنها لهبهر نیگهرانی ئهمنی ناچێت ئەگەرنا ئەو کەسێکی زۆر نایابە.
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی تائێستا لەنێوان ئێمە و یەکێتییدا هەیە بریتییە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و هێشتا ئەم گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە نەبووەتە رێکەوتنێکی نووسراو.
حزبی دەعوە كە نوری مالیكی سەرۆكایەتیی دەكات ئاشکرای کرد، "مالیكی لە كاندیدبوون نەكشاوەتەوە و هیچ كەسێكیشی دیکەش لە شوێنی ئەو كاندید نەكراوە".
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی ١٩٨ پەرلەمانتار ئەنجامدرا بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ (خزمەتی ئاڵا) و پڕۆژەیەکی دیکە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی "فلای دوبەی" گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شاری سلێمانی دەستپێکردووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژییەکی نوێی بۆ داماڵینی یەکجاریی ئێران لە توانای ئەتۆمی گرتووەتە بەر و بەپێی پلانێکی مەترسیدار و بێوێنە کار دەکات بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی پاشماوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بنکەی "ئۆک ریج" لە ویلایەتی تێنیسی ئەمریکا.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ تەنێک گەنم بە ٧٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت، وتیشی بۆ ئەمساڵیش نزیکین لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دێرەلووک هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەخوڕ مەترسییەکی جددی هەیە کە بەنداوی مای لە نزیک گوندی کوانێ بتەقێت.
بەلەمی "مێشوولە"ـی ئێرانی مەترسییە جدییەکەی سەر کەشتییەکانە و کلیلی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، ئەو هاوپەیمانیێتیەی درووست بووە لە نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ، پێكهێنانی حكومەتی تەواو ئاڵۆزكردووە.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە مەترسی لەسەر نیە و وتیشی، دەبێت هەرێم پابەندنی رێککەوتنی ١٧ـی تەمووز بێت تاوەکو مووچەی بۆ رەوانە بکرێت و دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان .
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە سنووری قەزای سیدەکان هەردوو پردی گەورەی گوندی خۆڕان و پردی گوندی هۆرەیس بە تەواوی رووخان و بەهۆیانەوە هێڵی گواستنەوە و هاتووچۆ لە برادۆست پەکیکەوتووە.
کەشناسی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوام دەبێت و پێشبینی لێزمەباران و هەورەبرووسکە هەیە، تەرزەش دەبارێت و هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن.
سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە، وتەبێژی فەرمی چوارچێوەکەش دەڵێت، ئەگەر کۆدەنگی لەسەر کەسێک نەبێت ئەوا بە دەنگی دوو لەسەر سێ یەکلایی دەکەنەوە.
کۆمپانیای گشتیی بۆ بازرگانی دانەوێڵە دەستی کرد بە دابینکردنی بەشە گەنمی سێیەم بۆ ئاشە حکومی و ئەھلییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بەهێزکردنی بڕگەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و پاڵپشتیکردنی سیستەمی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە مەترێک تا چوار مەتر بەرزبووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش کانیاوەکان بوژاونەتەوە.
شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە لافاو دروست بوو، کەشناسیش رایگەیاند، شەپۆلەکە تا دووشەممە بەردەوام دەبێت.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگهیاند، ئیدارهی دۆناڵد ترەمپ چاوهڕێی ههنگاوی وردی ئێرانه له بهرامبهر كهمكردنهوهی فشاری سزاكان و ههڕهشه سهربازییهكان.
زۆرێک لە ئێمە بەیانیان بە ماندوێتی و بێتاقەتی لە خەو هەڵدەستین، بەڵام ئایا دەزانیت چەند گۆڕانکارییەکی بچووک لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی ئەوەی تەواوی رۆژەکەت بە گەشی و وزەیەکی زۆرەوە بەڕێ بکەیت؟.