دوای بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تی؛ دوو کێشەی گرنگ چارەسەر کران
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات بۆ ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی تاوە بارانی بەهاری و هەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بگرێتەوە کە لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
یەکەم کاروانی حاجیانی کەرکوک بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بە رێکەوتن کە ژمارەیان ١٤٣ کەسە.
لەم هەفتەیەدا و سەرباری داخستنی ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، ئیشی لەسەر هەر بابەتێک کردبێت بە خێرایی ئەنجامی هەبووە و گۆڕانکاری دروستکردووە، ئێن ئاڕ تی بەدواداچونی کرد بۆ کێشەی نەبوونی غاز لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی شێخان هەروەها پیسبوونی ژینگەی فێڵاو، دوابەدوای بەدواداچوونەکان لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشەکەیان چارەسەر کرد.
شاندێکی پارتی لە کەرکوک سەردانی پارێزگاری نوێی شارەکەیان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لێکرد.
وتەبێژی بەنزینخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، نرخی نەوت و غاز و گاز و بەنزین لە سلێمانی دابەزی.
دوای نزیکەی ٥٠ رۆژ لە کۆچی دواییکردنی، نوسەر و شاعیری کورد رەفیق سابیر ئەمڕۆ دەهێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە قەڵادزێ لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.
هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن و سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا رێگرن لە دروستبوونی متمانە و ئاژانسەکان رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ عێراقچی و شاندی ئێران دەچن بۆ پاکستان و لەوانەیە لە رۆژانی داهاتوودا شاندی ئەمریکا و ئێران کۆببنەوە.
بەهۆی گرانیی نرخی بەنزینەوە لە هەرێم شۆفێرانی سنووری دهۆک چەندین کاتژمێر لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزینی ٧٥- دیناریدا دەوەستن.
دووەم برینداری رووداوەکەی سنووری بەردەڕەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چوالە بە یەکێک لە میوە باوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا، چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئێوارە خوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان رێکخستبوو لە هۆڵی هۆتێل هیڵتۆن لە نزیک کۆشکی سپی، تەقەکەرێک بەخێرایی هاتە ژوورەوە و چەند تەقەیەکی کرد.
هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چوار ساڵ بوو دوای ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی بەرەو خوارووی عێراق هەڵاتبوو، بەڵام گەڕانەوەی بۆ رانیە و دزینی “دوو بوتڵە غاز” سەرجەم دۆسیە کۆنەکانی هەڵدایەوە و خستیە زیندانەوە.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە راگرتنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ناوچەکە و دواکەوتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و داوایان لێدەکات بەپێی خشتەی راگەیەندراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، کۆدەنگییەکی باش هەیە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە خەرج بکرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـدا دابمەزرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوا سەردانەکەی بۆ پاکستان رایگەیاند، هێشتا روون نییە واشنتن بەڕاستی جدییە سەبارەت بە هەوڵە دیبلۆماسییەکان یا نا. دەشڵێت، تاران چوارچێوەیەکی کرداریی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە جەنگی سەر وڵاتەکەی بهێنێت.
ئەمڕۆ وڵاتی مالی رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی چەکداری بووەوە کە پایتەخت و چەند شارێکی گەورەی کردە ئامانج و ئەمەش وەک یەکێک لە قەیرانە ئەمنییە هەرە جیددییەکانی ساڵانی رابردووی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.
دوای ئەوەی گەنجێک لە شاخەسووری شارباژێڕ کەوتە ئاوەوە و خنکا، دوو رۆژە لەلایەن خەڵک و تیمی غەواسەوە بەدوایدا دەگەڕێن و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا گەشتی شاندی وڵاتەکەی بۆ پاکستان هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، پێویست ناکات تیمەکەم ١٨ کاتژمێر گەشت بکەن بۆ قسەی بێسوود لەگەڵ ئێران. دەشڵێت، ئێرانییەکان دەتوانن هەر کاتێک بییانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی و خزمەتگوزار دەکەینەوە کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لایەنە شیعییەکان لەسەر میکانیزمێک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سبەی دوابخرێت.
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران، پاکستانی جێهێشت و بەرەو وڵاتانی عومان و رووسیا بەڕێکەوت، هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی ئەمریکاش بۆ ئیسلامئاباد بەرێ نەکەوتوون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی نوێی تایبەت بە مۆڵەتی بەخێوکەری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی دەرکرد و بەپێی رێنماییەکان دایك و باوكەكە پێكەوە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانیان ئەگەر دوو منداڵ بن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک رێکاری پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە رێگەی خەزێنەی زیادەوە.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی)، ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەلێت، کێشەی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت، دابەشکردنی پۆستە سیادییەکانە.
یەکەم کاروانی حاجیانی ئەمساڵی عێراق بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و لە سەرەتای مانگی داهاتووش حاجیانی هەرێم بەڕێدەکەون.
ماوەی سێ رۆژە گەنجێکی تەمەن٢٥ساڵە لە شارباژێر و بە دیاریکراوی لە چەمی شاخەسور خنکاوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.