نەوەی نوێ بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکا کە بههۆیهوه ٪٤٠ـی گهڕهكهكانی ههولێر بێ ئاو دهبن و شكانهكه كهوتووەته گوندی ئیفراز.
نەوەی نوێ لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، شەرمە بۆ حکومەتێک خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابین نەکات. دەشڵێت، پڕۆژەی بەناو فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لە سوودی خەڵکی شارەکە نەبوو.
قایمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاڕاستەی دووەمی رێگای دەربەندیخان-ژاڵەناو قیرتاودەکرێت، پێویستە شۆفێران بە رێگای خۆڵ هاتووچۆ بکەن.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری دەربەندیخان دوو راوچی کە بە نایاسایی راویان کردووە لە کاتی هاتنی پۆلیس بۆ ناوچەکە، هەڵاتوون و کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە.
خاوەن فرۆشگاکانی قوتابخانەکان لەبەردەم پەروەردەی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی پێنەدانی مووچە و بایکۆتەوە زەرەرێکی زۆریان کردووە و قەرەبووی ئەو کرێیە نەکراونەتەوە کە پێشتر داویانە بە حکوومەتی ماوەبەسەرچوو.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كۆی گشتی ئەو زیندانیانەی كە بە یاسایی لێبوردنی گشتی ئازادكراون گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٥٢ كەس.
دەستەی خانەنیشینی عێراق دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی مانگی هەشت خانەنشین بوون، رێکارەکانی پێدانی ئیکرامییەیان تەواو بووە و سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرن و رەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت، دەشڵێت، سەرەتا ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەردەگیرێت.
بە گوێرەی ئاماری مانگانەی تەندرووستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لەدایکبوون و ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە تۆمارکراوە.
بە پێی رەشنووسی بوودجەی سەربازیی ئەمریکا، بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە هاوکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێشمەرگە رابگیرێت و حکومەتی عێراق دابینی بکات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، بێجگە لە ناوچەی گەرمیان، پلەکانی گەرما لە خوار ٤٥ پلەی سیلیزیدا دەمێننەوە.
دانیشتوانی گوندێکی سنووری خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر دژی نەبوونی رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، کێشەی تەندروستی و قوتابخانە و پێداویستییەکانی دیکە رژانەوە سەر شەقامەکان. دەشڵێن، تا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ رووسیای دیاریکردبوو کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت، نزیکەی لەوەی کۆتاییبێت، لە نوێترین هەوڵیشدا بۆ فشارخستنە سەر روسیا، نێردەی ترەمپ گەیشتە مۆسکۆ.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامن، دەشڵێت، ئامادەن ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت وەریبگرن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکاوە، بەرگری شارستانی راپەرین دەڵێت، دوای ١٠ خولەک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەڵێت، ٣١ هاوپەیمانی و ٣٨ حزب و ٧٩ لیستی تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن، دەشڵێت، بڕیارە شەممەی داهاتوو تیروپشكی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت.
لە کاتی پاککردنەوەدی حەوزی باخەکەیدا لە هەڵەبجە، هاوڵاتییەک دوای داگیرساندنی ماتۆڕی کارەبا بەر تەزووی کارەبا کەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر ژنێک لە دەربەندی رانیەدا خنکا و لە ئێستادا تیمەکانیان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، تۆمەتبارێك کە هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت،کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو وەک دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان.
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری دوزخورماتوو روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی حەوت کەسی تریش برینداربوون.
گرفتی کەمئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
هونەرمەندی دیاری کوردستان، نەرمین قادر، لە شاری سلێمانی و لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، شۆفێران دەتوانن رۆژی یەکشەممە ٨ـی ئاب بە مەبەستی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری تابلۆ سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
سهرۆك وهزیرانی عێراق بڕیاریدا ههفتهیهك مۆڵەت بداتە لیژنەکان و پێویستە لەو ماوەیەدا هەموو ئامادەکارییەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن و ئەگەر هەرێم نەوت و داهات رادەستبکات، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە دەدرێت و بەپێی زانیارییەکانیش هەرێم توانای بەرهەمهێنانی ٢٨٠ هەزار بەرمیلی هەیە و تا ئێستاش هەرێم ئامادەنییە یەک بەرمیل بدەنە سۆمۆ.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، حکومەت بڕیاری دا کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و کرێکاری رۆژانەش کرێکەی نابێت لە ١٥ هەزار دینار کەمتر بێت.
كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق وتی، رۆژی یەکشەممە دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و دهشڵێت، ههڵبژاردنهكه زیاتر له هەزار بنكه بهڕێوهدهچێت.