وەڵامێکی جیاواز لە بەریتانیاوە بۆ پلانەکەی ترەمپ لە گەرووی هورمز
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لەو گەمارۆدانەی گەرووی هورمز ناکات کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات و لە بری ئەوە کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی دەکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم ئاشکرای کرد، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا تاووتوێی ناوی نۆ کاندید دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەتی نوێی عێراق.
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی نزار ئامێدی دەکات و دەڵێت، "متمانەی تەواومان هەیە کە سەرۆک کۆمار بە حیکمەت و داناییەوە کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەت دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ، هەورەبروسکە، تەرزە و دروستبوونی لافاو هەیە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتی گەڕانەوەی لە دانوستانەکانی پاکستان، وەڵامی قسەکانی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند کە گەلی ئێران بە هەڕەشە خۆبەدەستەوە نادات و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکیشن.
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەکاربوو، پارتیش هەڵبژاردنەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت مامەڵە لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێدا ناکەن بەوەش ئەو حزبە کەوتووەتە بەردەم چەند بژاردەیەکی قورسەوە. هاوشانی پارتیش فراکسیۆنی حقوق لە بەغدا ناڕەزایی خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردەربڕی.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بنکەی زانیارییەکانی دەنگدەران نوێ بکاتەوە و سێ تەمەنی نوێ بۆ تۆماری بایۆمەتری زیاد بکات.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کەم ناکرێتەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە ئەو قوتابخانانەی پرۆگرامی خوێندنیان تەواوکردووە کە لەم مانگەدا دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، بەو مەرجەی تاوەکو ٤ـی ئایار کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان بهێنرێت.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتیانی پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی غاز دەستپێدەکات و دەشڵێت، هەر هاوڵاتییەک لەوکاتەدا ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی غازەکەی دەفەوتێت.
سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، بە سەرۆک کۆماری ئێرانی راگەیاند، رووسیا ئامادەیە هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی کێشەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە بەرامبەردا پزیشکیان سوپاسی رووسیای کرد بۆ هەڵوێستە نەگۆڕەكانی.
لە هەولێر و چەند ناوچەیەک بەهۆی لافاوەوە گرفتی هاتووچۆ دروستبوو و چەند خانوویەکیش رووخان، کەشناسیش دەڵێت، سبەینێ باران بارین بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
حکومەتی ئێران، ئاماری زیانەکانی کەرتی تەندروستی بەهۆی جەنگەوە راگەیاند و ئاشکرای کرد، ٢٦ کارمەندی تەندروستی کوژراون و سەدان ناوەند و بنکەی تەندروستیش زیانیان پێگەیشتووە. دەشڵێت، حکومەت بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمەن بۆ کەلوپەلی ناوماڵ و ٣٠ ملیۆن تمەن بۆ خۆراک دەبەخشێتە ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە زیانیان کـردووە.
مەیموونەکان شامپانزەکان کە ساڵانێک لە باخچەی ئاژەڵانی پارکی کیبالێی ئۆگاندا پێکەوە ژیاون بوو بەشەڕییان و لانیکەم ٢٨ شامپانز کوژراون، زانایانیش ئەمە بە پڕۆسەی لەناوچوون و تێکچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێناسە دەکەن.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد حەلبووسی، جەختیان کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە تەواوی خواستەکانی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کە هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دەست دەکەن بە پرۆسەی گەمارۆدانی هەموو ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی چوونەژوورەوە یان چوونە دەرەوە لە گەروی هورمز دەدەن.
نووسينگەی تایبەتی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "ئاسایشی یەكێتی بەبێ ئاگاداركردنەوە و بەدەر لە بنەما و ڕێكارە یاساییەكان،" شۆفێرێکی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتەكەیان رفاندووە".
چاوگێک لە کۆرمۆر دەڵێت، چەند رۆژێکە کۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی لە کێلگەکە دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام سەرباری ئەوە گرفتی کەمی غاز بەردەوامە و ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیان و بریکارەکانی غازی لێکەوتووەتەوە.
کەشناسی بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش، زۆرترین بڕی باران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی باریوە.
بەپێی رۆژژمێری ساڵانە بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان، چوارشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەڕمییەکانی عێراق و هەرێـم پشووی فەڕمییە.
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆماری نوێی هەڵبژاردن، ئێستا ئەوەی ماوەتەوە راسپاردنی کەسێکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەپێی دەستوور رێکار و مەرجەکانی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت چین؟
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی شاندی ئێران لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد لەگەڵ ئەمریكا وتی، " ئەمریکا لە لۆژیک و پرەنسیپەکانی ئێمە تێگەیشتووە ئێستاش بڕیار لای ئەوانە شایەنی متمانەی ئێمەن یان نا".
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پێشبینی بارینی تەزرە دەکرێت.
ماڵپەڕی تانکەر تراکەرز رایگەیاند، تەنها دوێنێ زیاد لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی وڵاتانی کەنداو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق لەناویاندا بووە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی بوونی بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٠ هەزار دینارە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "لە دوای ٢١ کاتژمێر دانوستاندن لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە رێککەوتن و دەگەڕێینەوە ئەمریکا، ئەم ئەنجامە زۆر خراپە بۆ ئێران و هێڵە سوورەکانی ئێمە دەزانن، سوپاسی پاکستانییەکان دەکەین کە هەوڵیاندا جیاوازییەکانمان کەمبکەنەوە".
مەکتەبى سیاسیى پارتى رایگەیاند، هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار رەتدەکەنەوە و کەسێکیش بەو شێوازە دیاریبکرێت هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەن و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان بەڕێوەچوو.
دوابەدوای بڕیاری دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان، خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم فرۆشگای خوێندنگاکان دەكاتەوە، كە پشکنین بۆ سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان بکەنەوە.
نزار ئامێدی، دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، لەیەکەم وتاریدا لەناو هۆڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە، کە دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی دەوڵەت “ئەمانەتێکی گەورە” و بەرپرسیارێتییەکە کە پێویستی بە کارێکی نائاسایی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایانەی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا پیایدا تێپەڕ دەبێت.
ئاژانسی تەسنیم رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە. بەپێی ئاژانسەکە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی گشتی دەرچوون و ئێستا باس لە وردەکارییە تەکنیکییەکان دەکرێت، ئەمەش ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکان بۆ رۆژێکی دیکە هێناوەتە کایەوە.