هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ وەرزی خوێندن بڵاودەکاتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەشی بریندارە.
هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ وەرزی خوێندن بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بە رۆژدا بۆ ناوشارەکە لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، جگە لە رۆژانی هەینی قەدەغەکرا، هەروەها پێویستە شۆفێران رەچاوی خێرایی بن لە نزیک ناوەندەکانی خوێندن.
کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات، کەشی سبەینێ بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشەباو تۆز و خۆڵێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.
میدیایەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە کار بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مامۆستایانی خانەنشین دەکات.
دوای گردبوونەوەی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەکانی چیمەن و دەرامان دژی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر، نوسینگەی سودانی بلاویکردەوە، کێشەکەیان چارەسەر کراوە و وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو بارهەڵگرانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن بۆ پارێزگاکانی عێراق.
ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە، چاوگێکیش لە بەغدا وتی، نەوتەکە رادەستبکرێت هەفتەی داهاتوو خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و دواتر هەشت دەستپێدەکات.
باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان دەڵێت، ٢٠ گەنجی کورد کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین لە لوبنانەوە دەستبەسەرکراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا دیپۆرت دەکرێنەوە.
توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، هەندێک خووی رۆژانە هەن کە بەڕواڵەت بێ زیانن بەڵام رەنگە هۆکارێکی شاراوە بن بۆ تێکچوونی تەندروستی مێشک و پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک خەمۆکی و زەهایمەر.
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، " نێوانی پارتی و یەکێتیی باشە"، دەشڵێت، دوو كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەیە و ناوەكانی ئاشکراکردن.
دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٥ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق ئێوارهی دەڵێت، رهزامهندی لهسهر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی به غاز، یان گۆڕدراو راگهیاند، ئهمهش دوای پێشنیارێك كه لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی گشتی هاتوچۆوه پێشكهشكرا.
دەرفەتێکی باش بۆ رادەستکردنی نەوت و هاتنی مووچە هاتووەتە پێشەوە، لەلایەک بەغدا بۆ نەهێشتنی پاساوی هەرێم گرفتی کۆمپانیاکانی نەوتیی چارەسەرکردووە، لەلایەکی دیکەوە هەرێمیش دەڵێت، ئەگەر رێکەوتنی سێ قۆڵی بکرێت نەوت رادەست دەکەن.
پۆلیسی کەرکوک ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢٧ کەسیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی جیاواز داواکراو بوون.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25% کەمکردەوە، ئەمەش راستەوخۆ گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا هێنا و نزمبووەوە.
كەشناسی شەپۆلێكی خۆڵبارین و بارانبارينی راگەیاند و شارەزایەکی كەشناسیش دەڵێت،" شەپۆلەكە هەینی دەستپێدەكات و خۆڵبارین و ناسەقامگیری كەشوهەوا تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت".
سەرەڕای ئەوەی رۆژی سێشەممە، ٩ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیەندرا، بەڵام خوێندنی باڵا دەڵێت، تا ئێستا ناو و ژمارەی دەرچووان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رەوانە نەکراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پاكێجێكی تایبەت بە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی وتاری توندڕەوی راگەیاند.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەتیكردەوە پارەی بەشەخۆراكی مانگانە لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكرێت و ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەكرێن راست نین.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەی هاوردەکردنی ٤٤ بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵیی بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە راگەیاند خۆیانەوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، كۆمپانیا بیانییەكان)، هەرێم بەشەنەوتی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.
بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، لە ٢٥ـی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی کارتی نوێی بایۆمەتری دەکەن و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو ٥ـی مانگی ١١ کارتە بایۆمەترییەکانیان وەربگرنەوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، لە ماوەکانی رابردوودا دەست بەسەر ١٥٠ ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا گیراوە.
تهندروستى سۆران دەڵێت، نۆرینگهیكى پزیشکی ددان و دوو سهنتهرى جوانكاری بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و بەکارهێنانی بەرهەمی ماوەبەسەرچوو داخران.
جێگری سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق بۆ هەرێم گرنگە، هەم بۆ پاراستنی حزبەکە، دەشڵێت، بەغدا چەقی ململانێی سیاسییە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان.
نرخی زێڕ لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر سودی بانکی ئەمریکا بڕیار دەدات و چاوەڕێ دەکرێت نرخی زیڕ گۆرانکاری بەسەردا بێت.
دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی؛ وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەم دەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٣ پلەی سیلیزی.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحیەی مەزنێ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک کە دوو ساڵ لەمەوبەر روویدابوو، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە کەسێکی نزیکی کوژراوەکەیە.