رۆژێک پشوو راگەیەندرا
بە گوێرەی ساڵنامەی فەرمی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، سبەینێ بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام د.خ، پشووی فەرمییە.
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشدا پارەی ئیکرامییەی خانەنشینانیش هاتووە.
دژی دانەمەزراندنیان جارێکی دیکە خۆبەخشانی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، "لە ١٠ ساڵدا هەزاران کارمەندی تەندروستی خانەنشین بوون و ئێمەش دانامەزرێندرێین". دەشڵێن،"" لە کوێ رەوایە بە درێژایی ١٠ ساڵ کاری خۆبەخش ئەنجامبدرێت؟"
بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ تۆز و خۆڵێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرماش بەردەوامن لە نزمبوونەوە.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و بڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ بکات.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگایەکی سنووری خەلیفان رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە نزیک چێشتخانەیەکی سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەم کردەوە نا مرۆڤانەیە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی؛ وتیشی لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەکە دەکات.
شەوی رابردوو لە سنووری شێخان نزیک هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکدا، رووبەرووی ئەو کەسە بوونەوە و بەهۆیەوە شەڕەتەقە روویدا، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکە و دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٠ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەردەوامە لە بەرزبووەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شێخان شەڕە تەقە و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند کەسێک دروستبووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بانکی رافیدەین دەڵێت، بڕی یەک ملیار دینار دەدەن بە کارگە بچووک و مامناوەندەکان و گەنجان و خاوەنکارەکان وەک بەشێک لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی هەلی کار و گەشەی ئابووری بەردەوام.
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، دوای ئەوەی تەقەی لێکرا و بریندارکرا، لەلە ئێستادا هێمن مامەند رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند دەستپێکردووە. ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لێكراو بە دوو فیشەك بریندارکرا.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، پاشەكشەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین لە هەرێم پاشەکشەی کردووە و دەشڵێت، دەسەڵاتی هەرێم دادگاکان بۆ ململانێی سیاسی بەکاردەهێنن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "بە زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتی شۆک نەبووین بەڵکو بەوە شۆکبووین کە یەک بەڵگە نەبوو لەسەر شاسوار عەبدولواحید کە دادگا بیخاتەڕوو، سزادانیشی بۆ ئەوەیە بەدووربێت لەئامادەکاری و بانگەشەی هەڵبژاردن".
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی کرا و بە سەختی بریندارە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵیت، پێویستە بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت و جەخت لە دابینکردنی مافی هاوڵاتییانی هەرێم دەکەنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک چەمی رێزان مینی پاسێک وەرگەڕاوە و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
وهزارهتی پێشمهرگهی دەڵێت، سهرجهم قوربانییانی تهقینهوهكهی كۆلێژی سهربازی قهڵاچوالان سهر به وهزارهتی بهرگری عێراق بوون.
بەگوێرەى یاساى لێبوردنى گشتى کە مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق پەسەندیکرد، ٣٣ هەزار و ٥٣٦ زیندانیکراو بە یاساى لێبوردنى گشتى ئازادکراون.
بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە وڵاتی بەریتانیا لەبارەی زیندانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایانگەیاند، زیندانی کردنی شاسوارعەبدولواحید، بێ هۆکار و بێ بنچینەی یاساییە و ئەم زیندانیکردنە بەبێ هیچ بەڵگەی فەرمی یان دادپەروەری کراوە.
رێکخراوی مانگی سووری ئەفغانستان دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی هەزار و ٤٠٠کەس، بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەشت هەزار خانووش داڕماون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو خێزانانەی كە لە قۆناغی یەكەمدا قۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕ نەکردووەتەوە، دەتوانن لە قۆناغی دووەمدا خۆیان تۆماربکەن، بەڵام پێویستە بڕی ١١ هەزار دینار بدەن لە بەرامبەردا.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی دەڵێت، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥ لە پلەی ٢٩ــیەمینی وڵاتانی جیهانە بۆ یەدەگی زێڕ، لە وڵاتانی عەرەبیشدا چوارەمینە
وتەبێژی هێزەکانی ٧٠ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان گولـلە ئاڕ پی جییەک تەقیوەتەوە و گیانلەدەستدان و برینداری لێ کەوتەوە.
چاکسازی گەورانی هەولێر کەسوکارانی سزادراوان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سەردانیکردنی سزادراوان لە رۆژی پێنجشەممە ئەنجام نادرێت، لەبری ئەوە سبەینێ چوارشەممە دەتوانن سەردانی سزادراوان بکەن.
لەسەر رێگای پێنجوێن - سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
تەندروستی کۆیە دەڵێت، هاوڵاتییەک لەدوای کارکردن لە رێگای نێوان کۆیە-هەولێر، کەوتە ژێر عادیلەوە و گیانی لەدەستدا.