دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی بوون بە کارمەندی سەر سندووق دیاریکرا
وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر ژنێک لە دەربەندی رانیەدا خنکا و لە ئێستادا تیمەکانیان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، تۆمەتبارێك کە هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت،کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو وەک دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان.
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری دوزخورماتوو روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی حەوت کەسی تریش برینداربوون.
گرفتی کەمئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
هونەرمەندی دیاری کوردستان، نەرمین قادر، لە شاری سلێمانی و لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، شۆفێران دەتوانن رۆژی یەکشەممە ٨ـی ئاب بە مەبەستی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری تابلۆ سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
سهرۆك وهزیرانی عێراق بڕیاریدا ههفتهیهك مۆڵەت بداتە لیژنەکان و پێویستە لەو ماوەیەدا هەموو ئامادەکارییەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن و ئەگەر هەرێم نەوت و داهات رادەستبکات، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە دەدرێت و بەپێی زانیارییەکانیش هەرێم توانای بەرهەمهێنانی ٢٨٠ هەزار بەرمیلی هەیە و تا ئێستاش هەرێم ئامادەنییە یەک بەرمیل بدەنە سۆمۆ.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، حکومەت بڕیاری دا کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و کرێکاری رۆژانەش کرێکەی نابێت لە ١٥ هەزار دینار کەمتر بێت.
كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق وتی، رۆژی یەکشەممە دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و دهشڵێت، ههڵبژاردنهكه زیاتر له هەزار بنكه بهڕێوهدهچێت.
دژی درووستکردنی دۆسیەی نوێ بۆ شێروان شێروانی و درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی ئومێد بەرۆشکی؛ چالاکوانانی حەڤدەی شوبات لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و کونسوڵی عێراق لە بەریتانیا گردبوونەوە
وەزارەتى بازرگانیى عێراق دەڵێت، گەنمى هەڵگیراو لە کۆگاکانی عێراق تاوەکو ساڵى ٢٠٢٧ بەش دەکات.
تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەمدەرامەتەکان.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی گرفتی کەم ئاوییەوە لە مزگەوتەکان، داوادەکەین هاوڵاتییان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن.
دوای ئەوەی نووسراوێک بڵاوکرایەوە گوایە چەند شۆفێرێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی "قەرەج" سزادراون، هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو نووسراوە ساختەیە و هیچ سزایەکمان بەناوی سهرخستنی قهرهج نییە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە روویان لە زیادبوونە و بڕی داهاتی سندووقی شێرپەنجە زیاتر لە ٦٠٪ کەمیکردووە، دەشڵێت، بەرپرس نین لەو رێکخراوانەی بە ناوی نەخۆشانی شێرپەنجەوە پارە کۆدەکەنەوە.
راوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن، دوای تەواوبوونیان ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت لە رۆژی پێنج شەممە ٧ـی ئاب دابەشدەکرێت.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، وردە وردە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە سەرانسەری وڵاتەکە بەرزدەبێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند، بە گوڕی ٥.٤ پلەی رێختەر لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای کرمان تۆمارکراوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەکان و کەم و کوڕی لە پێداویستییەکانی کاندیدبوونیان، ٧٠ کاندید لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا دوورخرانەوە.
نیسکافە یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکانی جیهان بەتایبەت لای گەنجان، بەهۆی تام و ئاسانی ئامادەکردنی، هەرچەندە بە سەرچاوەیەکی خێرا بۆ کافاین و وزە دادەنرێت، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی چەندین مەترسی تەندروستی کە نابێت پشتگوێ بخرێن.
بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، ئامادەن بۆ وەرگرتنى هەر بڕێک لە نەوتى هەرێم بەڵام تا ئێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکى رادەست نەکردوون، ئەوەش رەتدەکاتەوە کە نەوتی عێراق بە رێگەی قاچاخ بفرۆشرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٩ دۆلار بەرزبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٧ هەزار دینارە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کەمێک جێگیرە.
چاوگێک لە کۆمپانیای سۆمۆ بە ئێن ئاڕ تی وت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتەوە ٢٨٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.
کرێکارێك لە داقوق، سەقفی خانوویەک بەسەریدا رووخا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات دوو کرێکاری تریش بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.