بەلەمێکی کۆچبەران بە ٢٦ کەسەوە لە دەریای ئیجە نقوم بوو
بەلەمێکی کۆچبەران بە ٢٦ کەسەوە لە دەریای ئیجە نقوم بوو، هاوکات نزیکەی ٤٠ کۆچبەری تر کە کوردن لە سنووری تورکیا و یۆنان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
کەسێکی دیکە لە ئاگرەکەی هەڵەبجەدا گیانی لەدەستدا و بووە دووەم کەس کە بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانی لەدەستداوە و پیشەی کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەیە.
لە گوندی توتمەی سەر بە ناحیەی بالیسان گەنجێکی ١٩ ساڵان لە حەوزێکى ئاودا خنکا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا و دەرکەوت کەوا زیاتر لەکاتژمێرێک دەبوو گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لەگەڵ ئاشکرابوونی تاوانێکی دیکەی چەکدارانی داعش لەناو گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفە، کە رووفاتی هەزاران قوربانی بێتاوانی لە نەتەوە جیاجیاکانی تێدایە، حکومەت هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ ناسینەوەی قوربانییەکان و خزمەتکردنی کەسوکاریان؛ هەروەها کار دەکرێت بۆ بە بەڵگەنامەکردنی ئەم تاوانە و ناساندنی بە هەموو جیهان.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە؛ ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٠ هەزار و ٧٥٠ دینار.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، تا ساڵی ٢٠٥٠ زیرەکی دەستکرد دەبێتە هۆی نەمانی کۆمەڵێک کار و پیشە؛ هەندێک کاری دیکەش کاریگەرییان لەسەر دروست نابێت.
زیاتر لە ٤٠٠ تانکەر نەوتی بەقاچاخبراو کە ژمارەی هەرێمیان لەسەرە لە ئەفغانستان گیریانخواردووە، حکومەتی کابوڵ دەڵێت، ئەو نەوتەی هێنراوە کوالێتی خراپە.
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، هەزار و ٨٩٢ خوازیار لە ١٤ سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێم بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کردووە؛ لێرەوە دەتوانن ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکە وەربگرنەوە.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت بەهۆی رشتنی رۆنی رەش لەسەر شەقامی سەرەکی پێنجوێن - سەیدسادق وە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، شۆفێرێکی تانکەر لە ناحیەی ناڵپارێز دەستگیرکرا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیەکە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دووقۆڵی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە لەوانە هەناردەی نەوتی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، لە سنووری مێرگەسۆر گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا بکوژ نەزانراوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچەی گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی، هەروەها خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر وێنەی پاسپۆرتی هاوڵاتییەکی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨، واتە ٩٧ ساڵ لەمەوبەر.
له زاخۆ، تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی جەستەی، دراوسێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە، پۆلیسی زاخۆش وتی، هیچ ئاسهوارێكی لێدان به جهستهیهوه دیار نهبووه.
سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و نەوت و داهاتی رادەست نەکردووە تا حکومەتی عێراق بریار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەنیازیشە دوو شاندی تر بنێرێتەوە بەغدا.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، پێنج تریلیۆن دینار بە مەبەستی قەرزپێدان بە پرۆژەى بچوک و مام ناوەند تەرخان دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٩ هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠ هەزار پڕۆژەی پێبکرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاویی دراوە دیجیتاڵییەکە، ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی ١٥٥ هەزار دۆلار دابەزی.
چین پڕۆژەیەکی ناوازەی راگەیاند، پەرەپێدانی رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە توانای دووگیان بوون و منداڵبوونی هەیە، کە منداڵدانی دەستکردی پێشکەوتووی بۆدانراوە.
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، بەهۆیەوە گەنجێک لەکاتی کوژاندنەوەی سووتا و چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانیش رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە.
رۆژنامەی (زە ناشناڵ)ـی ئەمەریکی لە زاری چەند چاوگێکی سوپای سوریا بڵاویکردەوە، سوپای سوریا هێزێکی ٥٠ هەزار چەکداری ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە، پنتاگۆنیش دەڵێت، ئەو هێزانە گروپی توندڕەون و لەگەڵ یەکخستنتی هەسەدە نین لەناو سوپای سوریا.
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نایاساییە و کەیسەکەی سیاسییە. دەشڵێت، نەوەی نوێ لە هەڵوێستەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٥٠١ کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٨٣٩ کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. دەشڵێت، ١٤٥ هەزار و ٦١٧ دەنگدەر بۆ یەکەمجار کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە کە هەشت هەزار و ٨٩٨ کەسیان ئەوانەن کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایکبوون.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین له پهیامێكدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، چەند کەسێک پەیدابوون کە ههڵدهستن به داونلۆدكردنی ئهو وێنه و ڤیدیۆیانهی كهوا له تۆڕهكانی كۆمهڵایهتیهكان به (public) دادهندرێن، دواتر بهو وێنه و ڤیدیۆیانه ههڕهشه له خاوهنهكانیان دهكهن بۆ بهدهستهێنانی پاره.
سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق له بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، دهستگیركردنی شاسوار عهبدولواحید بڕیارێكی تهواو سیاسییه و دەشڵێت، بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه ههرێم دهرگای بهرووی بهغدا داخستووه و نایانەوێت نهوت و داهات رادهست بکەن و بێباكن لهوهی مووچه دێت یان نا.
پۆلیسی سەنگاو دەڵێت، بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لە سەنگاو کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هێزێکی ئەمنی یەکێتیش پشتراستی کردەوە کوژراوەکە کارمەندی ئەوانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە، تاوتوێی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و میکانیزمە دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکییەکانی کرد.
وەزیری ئەوقافی هەرێم جارێکی تر دەرکەوتەوە و دەڵێت کێشەی مووچە لەم چەند رۆژەدا بەیەکجاری چارەسەر دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی پێشووش بە هەمان شێوە باسی لەوەکردبوو بە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە نزیکترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.